Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

18 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«هەرکەسێک ئەم چوار (سیفەتەی) تێدا بێت ئەوا مونافیقە (دووڕووە)، وهەرکەسێک یەکێک لەم سیفەتانەى تێدا بێت ئەوا سیفەتێکی مونافیقێتی تێدایە هەتاوەکو وازی لێدەهێنێت: ئەگەر قسە بکات ؛ درۆ دەکات، وئەگەر بەڵێن بدات ؛ دەیشکێنێت، وئەگەر تووشی ناکۆکی بێت ؛ دەمشڕ وبەدكارە، وئەگەر پەیمان بدات ؛ ستەم وخیانەت دەکات».
سەحیحە بوخاری وموسلیم گێڕاویانەتەوە
«شەیتان دێت بۆ لای یەکێکتان دەڵێت: کێ ئەو شتەى دروستکردووە، کێ ئەو شتەى دروستکردووە، هەتاوەکو دەڵێت: کێ پەروەردگارتی دروستکردووە؟ ئەگەر گەیشت بەمە با پەنا بە خواى گەورە بکرێـت و واز بهێنێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موعازی نارد بۆ یەمەن، پێی فەرموو: «تۆ دەچیت بۆ لای کەسانێک لە ئەهلی کتێب (گاورەکان) با یەکەم شت کە بانگەوازی بۆ دەکەیت بریتی بێت لە شاهێدی دان بە (لا إله إلا الله ومحمد رسول الله) واته: (شاهێدی دان بەوەی هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە خودا -الله- وموحەمەد پێغەمبەری خودایە)، ئەگەر لەوەدا گوێڕایەڵ بوون پێیان ڕابگەیەنە کە خودا پێنج فەرزی لە سەریان داناوە لە هەموو ڕۆژ وشەوێکدا، ئەگەر لەوەدا گوێڕایەڵ بوون پێیان ڕابگەیەنە کە خوای گەورە (زەکات) ی لە سەریان فەرز کردووە لە دەوڵەمەندەکانیان وەردەگیرێت ودەدرێت بە هەژارەکان، ئەگەر لەوەدا گوێڕایەڵ بوون ئاگادار بە لە باشترین وچاکترینی ماڵەکانیان نەبەیت، وئاگاداری نزای ستەملێکراو بە چونکە لە نێوان ئەو وخوادا هیچ پەردەیەک نییە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئیسلام لەسەر پێنج پایە بنیات نراوە: شاھێدی دان بە (لا إله إلا الله ومحمد عبده ورسوله) واتە: (هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله وموحەمەد بەندە وپێغەمبەری خودایە)، و ئەنجامدانی نوێژەکان، و زەکاتدان، و حەجكردن بۆ ماڵی خودا، وڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، پێم بڵێ سەبارەت بە هەندێک کردەوە وەکو پەرستن ئەنجامم دەدا لە جاهیلیەتدا وەکو خێرکردن وئازادکردنی کۆیلە وگەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی، ئایا هیچ پاداشتێکم دەدرێتەوە (لەسەر ئەنجامدانیان)؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «مسوڵمان بوویت لەگەڵ هەموو ئەو کردەوە چاکانەى پێشووتر ئەنجامتداوە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەگەر هەرکەسێک تۆمەتی تاوان (فاسقێتی) یان تۆمەتی کوفر بۆ هەرکەسێکی تر هەڵبواسێت، ئەگەر هاوەڵەکەى بەو شێوەیە نەبێت؛ ئەوا تۆمەتەکە بۆ دژی خۆی دەگەڕێـتەوە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«هەرکەسێک ئەم چوار سیفەتەی تێدا بێت ئەوا بەتەواوی مونافیقە (دووڕووە)، وهەرکەسێک یەکێک لەم سیفەتانەى تێدا بێت ئەوا سیفەتێکی مونافیقێتی تێدایە هەتاوەکو وازی لێدەهێنێت: ئەگەر قسە بکات ؛ درۆ دەکات، وئەگەر پەیمان بدات ؛ ستەم وخیانەت دەکات، وئەگەر بەڵێن بدات ؛ دەیشکێنێت، وئەگەر تووشی ناکۆکی بێت ؛ دەمشڕ وبەدكارە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆمانى گێڕایەوە لەکاتێکدا ئەو ڕاستگۆیە و بەڕاستگۆ دانراوە -لەگەیاندنی وەحیدا-، فەرمووی: «هەر یەکێکتان لەکاتی دروستکردنی کۆدەکرێتەوە لە سکی دایکیدا چل ڕۆژ وشەو ، پاشان دەبێتە خوێنێکی چڕی کوڵۆ بۆ هەمان ماوە، پاشان دەبێتە پارچە گۆشتێک بۆ هەمان ماوە، پاشان فریشتەیەکی بۆ دەنێردرێت وفەرمانی پێدەکرێت بە چوار شت: ڕزقی وتەمەنی وکردەوەی، وبەدبەخت -چارەڕەش- یان ئاسوودەیە، وبەتەئکید یەکێکتان کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی بەهەشت هەتاوەکو لەنێوان ئەو وبەهەشت -دووری- باڵێک دەمێنێتەوە؛ قەد دوواجار کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی دۆزەخ بۆیە دەچێتە نێویەوە، ویەکێکتان کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی دۆزەخ هەتاوەکو لەنێوان ئەو ودۆزەخ -دووری- باڵێک- دەمێنێتەوە؛ دوواجار کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی بەهەشت بۆیە دەچێتە نێویەوە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە