Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

4 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«ئەوەى دەرفەت بدات بەکەسێک کە ناڕەحەتی لەسەرە (بەهۆی قەرزەوە)، یان شتێک لە قەرزەکەی لەسەر کەم بکاتەوە؛ ئەوا اللە دەیخاتە ژێر سێبەری عەرشی خۆی لە رۆژی قیامەتدا لە رۆژێکدا کە هیچ سێبەرێک نییە جگە لە سێبەری ئەو نەبێت».
سەحیحە (الترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«من گەورە وسەرداری خەڵكیم لە ڕۆژی قیامەتدا، ئایا دەزانن ئەوە بە هۆی چییەوە؟ خودا پێشینان وپاشينانی خەڵكی لە یەک دەشتدا کۆ دەکاتەوە، بانگكارێک بانگیان بكات هەمويان گۆێ بیستی دەبن، وئەگەر سەیریان بکەیت هەموویان دەبینیت، خۆر لێیان نزيک دەبێتەوە، خەڵكی تووشی خەم وپەژارە وتەنگانەیەك دەبن نه وزەیان لەبەردا دەمێنێت ونه بەرگەی دەگرن، خەڵكی دەڵێن: ئايا نابینن لە چی تەنگانەیەك داین، بڕوانن بەڵکو کەسێك بدۆزینەوە لای پەروەردگارتان شەفاعەتتان بۆ بکات؟ هەندێك لە خەڵكی دەڵێن: بگەنە لای ئادەم، ودەچن بۆ لای ئادەم -علیه السلام- وپێی دەڵێن: ئەى ئادەم، تۆ باوكی هەموو ئادەميزادى، خودا بە دەستەکانى خۆی دروستی كردوویت. وڕۆحی خۆی بەبەردا کردویت^، وفەرمانى بە فریشتەكان کرد کڕنووشيان بۆ بردیت، تکا وشەفاعەتمان بۆ بکە لە لای پەروەردگارت، ئايا نابينى لە چی حاڵێكداین، ئایا نابینی چيمان بەسەر هاتووه؟ ئادەم دەفەرموێت: ئەمڕۆ پەروەردگارم توڕەبوونێک توڕە بووە، نە لەمەوبەر وا توڕە بووە ونه لەمەودوا وا توڕە دەبێت، خودا نەهی لێ کردم كه لەو درەختە بخۆم، بەڵام سەرپێچی فەرمانى ئەوم کرد، نەفسی خۆم، نەفسی خۆم، نەفسی خۆم، بڕۆن بۆ لای نوح، ئینجا دەچنە خزمەتی نوح پێی دەڵێن: ئەی نوح، تۆ یەکەم پێغەمبەری کە خودا ڕەوانەی کردیت بۆ خەڵکی سەر زەوی، خودا بە بەندەیەکی سوپاسگوزار ناوی هێناویت، بۆیە تکا وشەفاعەتمان بۆ بکە لە لای پەروەردگارت؟ ئايا نابينى لە چی حاڵێكداین؟ نوحیش پێیان دەفەرموێت: ئەمڕۆ پەروەردگارم توڕەبوونێک توڕە بووە، نە لەمەوبەر وا توڕە بووە ونه لەمەودوا وا توڕە دەبێت، ونزایەكی گیراوم پێبەخشرا وئەو نزايەم لەسەر گەلەکەی خۆم کرد، نەفسی خۆم، نەفسی خۆم، نەفسی خۆم، بچن بۆ لای ئیبراهيم ئەوانیش دەچن بۆ خزمەتی ئیبراهیم ودەڵێن: ئەی ئیبراهیم، تۆ لە هەمان کاتدا پێغەمبەر وخۆشەویستی خودایت لە نێو خەڵكی سەر زەویدا، بۆیە تکا وشەفاعەتمان بۆ بکە لە لای پەروەردگارت؟ ئايا نابينى چيمان بەسەر هاتووه؟ ئیبراهیم پێیان دەفەرموێت: ئەمڕۆ پەروەردگارم توڕەبوونێک توڕە بووە، نە لەمەوبەر وا توڕە بووە ونه لەمەودوا وا توڕە دەبێت، (من سێ درۆم کردووە)^^، نەفسی خۆم، نەفسی خۆم، نەفسی خۆم، بڕۆن بۆ لای كەسێكی تر، بچن بۆ لای موسا، دێن بۆ خزمەتی موسا وپێی دەڵێن: ئەی موسا، تۆ پێغەمبەر ونێردراوی خودایت، خودا فەزڵی تۆی داوە بەسەر خەڵکیدا بەهۆی ناردنی پەیامی لە ڕێگەی تۆوە وگفتوگۆکردنى لەگەڵ تۆدا، بۆیە تکا وشەفاعەتمان بۆ بکە لە لای خواى پەروەردگارت؟ ئايا نابينى لە چی حاڵێكداین؟ موسا پێیان دەفەرموێت: ئەمڕۆ پەروەردگارم توڕەبوونێک توڕە بووە، نە لەمەوبەر وا توڕە بووە ونه لەمەودوا وا توڕە دەبێت، من لەخۆمەوە پیاوێكم كوشت، لەكاتێكدا خودا فەرمانى پێنەكردبووم كە بيكوژم، نەفسی خۆم، نەفسی خۆم، نەفسی خۆم، بڕۆن بۆ لای کەسێكی تر، بڕۆن بۆ لای عيسای كوڕی مەریەم، دەچن بۆ لای عیسا ودەڵێن: ئەی عيسا تۆ پێغەمبەریی خودای بەهۆی فەرمودەی موبارەکی تۆی دروست کرد لە ناو سکی مەریەمدا، وڕۆحێکیت لە لایەن خوداوە)~، وهەروەها بە ساوایی لە بێشكەدا قسە وگفتوگۆت لەگەڵ خەڵکیدا کردووە، بۆیە تکا وشەفاعەتمان بۆ بکە لە لای خواى پەروەردگارت؟ ئايا نابينى لە چی حاڵێكداین؟ عیسا پێیان دەفەرموێت: ئەمڕۆ پەروەردگارم توڕەبوونێک توڕە بووە، نە لەمەوبەر وا توڕە بووە ونه لەمەودوا وا توڕە دەبێت، نەفسی خۆم، نەفسی خۆم، نەفسی خۆم، بچن بۆ لای موحەممەد، دێن بۆ خزمەتی موحەممەد ودەڵێن: ئەی موحەممەد تۆ پێغەمبەری خودایت وکۆتا پێغەمبەریت، وخواى گەورە لە گوناهەکانى پێشوو وداهاتووت خۆش بووە، بۆیە تکا وشەفاعەتمان بۆ بکە لە لای خواى پەروەردگارت؟ ئايا نابينى لە چی حاڵێكداین؟ پێغەمبەر دەفەرمووێت: پاشان دەچم بۆ ژێر عەرش، وسوجدە دەبەم بۆ پەروەردگارم، پاشان خواى گەورە زەینم دەکاتەوە وئیلهامی ووتنی هەندێک حەمد وسوپاس وستایشکردنم پێدەبەخشێت کە پێشتر بە هیچ کەسێکی نەبەخشیووە، پاشان پێی دەوترێت: ئەی موحەممەد سەرت بەرز بکەرەوە، داوا بکە پێت دەبەخشرێت، وشەفاعەت وتکا بکە شەفاعەتەکەت بۆ جێبەجێ دەکرێت، بۆیە منیش سەرم بەرز دەکەمەوە، ودەڵێم: ئومەتەکەم ئەی پەروەردگار، ئومەتەکەم ئەی پەروەردگار، ئومەتەکەم ئەی پەروەردگار. پاشان پێی دەوترێت: ئەی موحەممەد، ئەوانەی هیچ لێپرسینەوەیەکیان لێناکرێت لە ئومەتەكەت لە دەرگای ڕاستی بەهەشتەوە بیانبە بەرەو بەهەشت، وئەوان هاوبەشی خەڵکی ترن لە دەرگاکانى تریشدا، پاشان فەرمووی: سوێند بە ئەوەى کە نەفسی منی بەدەستە، مەسافەی یەک دەرگا لە دەرگاکانى بەهەشت وەکو دووری نێوان مەککە وحیمیەر -یان نێوان مەككە وبوسرا- وایە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«هەر خاوەنی زێڕ وزيوێك مافەکەى (زەکاتەکەی) نەدات؛ ئەوا له ڕۆژی قيامەتدا پزیشکی ئاگرينى بۆ ئامادە دەكرێت كه له ئاگرى دۆزەخدا سوور کراونەتەوە، لاتەنیشت و نێوچاوان وپشتی پێ داخ دەکرێت، ھەر کاتێک (پزیشکەکە) سارد بووەوە دووبارە گەرم دەکرێنەوە، له ڕۆژێکدا کە ماوەکەی پەنجا هەزار ساڵە، هەتا دادوەرى لەنێوان هەموو بەندەكاندا تەواو دەکرێت، پاشان ڕێگەی پێ نیشان دەدرێت یان بەرەو بەهەشت یان بەرەو دۆزەخ»،
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئایا دەزانن کەسی مایەپووچ (موفلیس) کێیە؟»، ووتیان: کەسی مایەپووچ لە نێوانماندا ئەوەیە کە هیچ پارە وموڵکێکی نییە. -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «کەسی مایەپووچ ئەو کەسەیە لە نێو ئومەتەکەم کە ڕۆژی قیامەت دێت ونوێژ وڕۆژوو وزەکاتى ئەنجامداوە، (بەڵام بە ناهەق): جوێنی داوە، وتۆمەتی هەڵواسیوە، وپارەی خەڵکی خواردووە، وخوێنی خەڵکی ڕشتووە، ولە خەڵکی داوە، (ئەوانەى ستەمی کردووە لێیان) لە چاکەکانى دەدرێت پێیان، کاتێک چاکەی نامێنێت پێش ئەوەی مافی خەڵکی بەتەواوی بداتەوە ؛ ئەوا لە تاوان وخراپەکانى ئەو ستەملێکراوانە دەدرێت بەو، وپاشان فڕێ دەدرێتە نێو دۆزەخەوە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە