Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

11 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«پێی هیچ بەندەیەك ناجوڵێت لە ڕۆژی قیامەتدا هەتا پرسیاری لێدەکرێت: تەمەنی لە چیدا بەسەربرد؟ وئەو زانستەی دەیزانی چی کردەوەیەکی پێ ئەنجامدا؟ ئەو پارە وسامانەى هەیبوو لە کوێوە پەیدای کرد؟ ولە چیدا خەرجی کرد؟ وهێز وتوانای لاشەی لە چیدا بەکارهێنا؟».
سەحیحە (الترمذي) گێڕاویەتەوە
«هەرکەسێک کاتێک گوێی لە بانگ دەبێت بڵێت: (اللَّهُمَّ رَبَّ هَذِهِ الدَّعْوَةِ التَّامَّةِ، وَالصَّلاَةِ القَائِمَةِ، آتِ مُحَمَّدًا الوَسِيلَةَ وَالفَضِيلَةَ، وَابْعَثْهُ مَقَامًا مَحْمُودًا الَّذِي وَعَدْتَهُ)^؛ ئەوا شەفاعەتی من بۆ ئەو کەسە مسۆگەر دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا». ^(واتە: خودایە، ئەی پەروەردگاری ئەم بانگ ونوێژە کامڵ ودامەزراو ومەزنە؛ -الوسیلة: بەرزترین شوێن لە بەهەشتدا- و -الفضیلة: گەورەترین پلەی فەزڵ وڕێزلێنان- ببەخشە بە موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- وپلەی مەقامی مەحمودی پێببەخشە لە ڕۆژی قیامەتدا)
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە
«ئایا دەزانن کەسی مایەپووچ (موفلیس) کێیە؟»، ووتیان: کەسی مایەپووچ لە نێوانماندا ئەوەیە کە هیچ پارە وموڵکێکی نییە. -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «کەسی مایەپووچ ئەو کەسەیە لە نێو ئومەتەکەم کە ڕۆژی قیامەت دێت ونوێژ وڕۆژوو وزەکاتى ئەنجامداوە، (بەڵام بە ناهەق): جوێنی داوە، وتۆمەتی هەڵواسیوە، وپارەی خەڵکی خواردووە، وخوێنی خەڵکی ڕشتووە، ولە خەڵکی داوە، (ئەوانەى ستەمی کردووە لێیان) لە چاکەکانى دەدرێت پێیان، کاتێک چاکەی نامێنێت پێش ئەوەی مافی خەڵکی بەتەواوی بداتەوە ؛ ئەوا لە تاوان وخراپەکانى ئەو ستەملێکراوانە دەدرێت بەو، وپاشان فڕێ دەدرێتە نێو دۆزەخەوە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە