Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

20 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە فەرموویەتی: نەوەى ئادەم منی بە درۆ دەزانی، وجوێنی پێدام لەكاتێكدا مافى ئەوەی نیە، بە درۆ دانانی الله ئەوەیە کە دەڵێت: زیندووم ناکاتەوە، هەروەکو چۆن منی دروستکرد، دروستکردنی یەکەمی ئاسانتر نییە لە لای الله لە دووبارە زیندووکردنەوەى، وجوێندانی ئەوەیە کە دەڵێت: خواى گەورە کوڕی هەیە، لە کاتێک الله تاکە، وهەموو بوونەوەرەکان پێویستیان بە الله وئەو پێویستی بە هیچیان نییە، الله نە منداڵی هەیە ونە لە كەس بووە، وهیچ شتێک وەکو الله نییە».
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە
«هەر بەندەیەک عەیب وهەڵەی بەندەیەکی تر بپۆشێت -سیتر بكات- لە دونیادا؛ ئەوا خوای گەورەیش لە رۆژی قیامەتدا ئەو بەندەیە دەپۆشێت».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
كە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: خواى گەورەی بەرز وشکۆدار دەفەرموێت: «من بە گوێرەی گومان بردنی بەندەکەمم بە من، من لەگەڵ بەندەکەمم كاتێك زیکر ویادی من دەکات، ئەگەر لە نەفسی خۆیدا یادی من بكات؛ منیش لە نەفسی خۆمدا یادی ئەو دەكەم، ئەگەر لە كۆڕ وكۆبوونەوەیەكدا یادی من بكات؛ ئەوا من لە كۆڕ وكۆبوونەوەیەكی خێرتر لە ئەوان یادی دەكەم، ئەگەر بستێک لە من نزیک ببێتەوە ئەوا من باڵێک لە ئەو نزیک دەبمەوە، ئەگەر باڵێک لە من نزیک ببێتەوە ئەوا من چوار باڵ (باعێك) لە ئەو نزیک دەبمەوە، ئەگەر بە ڕێكردنەوە بێت بۆ لام ئەوا من بە خێراییەوە دێم بۆ لای».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«پەروەردگاری بەرز وپیرۆزمان هەموو شەوێک لە سێیەکی کۆتایی شەودا دادەبەزێتە ئاسمانی دونیا، ودەفەرموێت: «کێ لێم دەپاڕێتەوە بۆ ئەوەی وەڵامی بدەمەوە؟ کێ داوام لێدەکات بۆ ئەوەی پێی ببەخشم؟ کێ داوای لێخۆشبوونم لێدەکات بۆ ئەوەی لێی خۆش ببم؟».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە