Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

5 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

ئەنەسی کوڕی مالیک بۆمانی گێڕایەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- : پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، چۆن کافر لەسەر ڕووی حەشر دەکرێت؟ ئەویش فەرمووی: «ئایا ئەوەى کە لە دونیا وایلێکردووە لەسەر پێیەکان ڕێ بکات تواناى نییە کە وایلێبکات لەسەر ڕووی ڕێ بکات لە ڕۆژی قیامەتدا؟»، قەتادە ووتی: بەڵێ، سوێند بە شکۆداری پەروەردگارمان.
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پرسیارم كرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- : ئایا چی تاوانێک گەورەترینە لەلای خوای گەورە؟ فەرمووی: «هاوبەش وهاوتا بۆ خوای گەورە بڕیار بدەیت لەکاتێکدا ئەو تۆی دروستکردووە»، ووتم: پاش ئەوە چی (واتە: چی تاوانێک گەورەترە)؟ فەرمووی: «منداڵەکەت بکوژیت لە ترسی ئەوەی لە خواردنەکەت دەخوات»، ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «زینا بکەیت لەگەڵ هاوسەری دراوسێکەت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وموعاز لە پێکەوە لە سەر پشتی ئاژەڵێک بوون، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەی موعاز»، ئەویش ووتی: «من لێرەم لە خزمەتتدام ئەی پێغەمبەری خودا»، دیسانەوە فەرمووی: «ئەی موعاز»، ئەویش هەر ووتی: «لێرەم لە خزمەتتدام ئەی پێغەمبەری خودا»، دیسان هەر فەرمووی: «ئەی موعاز»، ئەویش هەر فەرمووی: «لێرەم لە خزمەتتدام ئەی پێغەمبەری خودا»، سێجار هەردوو لا ئەم قسانەیان دووبارە کردەوە وپاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەر بەندەیەک شاهێدی بدات بە (لا إلهَ إلا اللهُ) و بە (مُحَمَّدًا عَبْدُهُ ورسولُهُ) بە ڕاستگۆییەوە لە دڵیەوە؛ ئەوا خوای گەورە دۆزەخ لەسەر ئەو کەسە حەرام دەکات»، ئەویش (موعاز) ووتی: «ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا بە خەڵکی نەڵێم بۆ ئەوەی ببێتە هۆی خۆشی وموژدە بۆیان؟» ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر وا بکەیت ئەوا تەنها پشت بەمە دەبەستن (واتا ئیتر ئەوەندە کردەوەی چاک ناکەن)» بۆیە موعاز پێش ئەوەی بمرێت ئەمەی گێڕایەوە چونکە ترسا گوناهبار بێت (بەهۆی شاردنەوەی زانست).
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هاتە ژوورەوە بۆ لام، ومن دۆڵابێكم بە پەردەیەك داپۆشی بوو ؛ كە وێنەی لەسەر كێشرا بوو، كاتێك بینی پچڕانی وڕەنگی گۆڕا، وفەرمووی: «ئەی عائیشە، توندترین ئازاردان لەلای خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا ؛ لەسەر ئەوانەیە کە خۆیان دەچوێنن بە الله لە خوڵقاندندا»، عائیشە دەڵێت: «دڕیمان وكردمان بە سەرینێك یان دووان».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ کردین لە نوێژی بەیانی لە حودەیبیە پاش ئەوەی شەوەکەى باران باری، کاتێک نوێژەکە تەواو بوو ڕووی لە خەڵکی کرد، فەرمووی: «ئایا دەزانن پەروەردگارتان چی فەرمووە؟»، ووتیان: خودا وپێغەمبەرەکەى باشتر دەزانن، -پێیانی فەرموو کە پەروەردگار- فەرموویەتی: «بەیانی هات بەسەر بەندەکانمدا؛ هەندێکیان ئیمانیان بە من هێنا، وهەندێکیان کافربوون -بێباوەڕبوون بە من-، ئەوەی ووتی: بارانمان بۆ باری بەهۆی فەزڵ وڕەحمەتی الله؛ ئەوەى ئیمانی بە من هێناوە وکافر بووە بە ئەستێرەکان، بەڵام ئەوەى کە ووتی: بارانمان بۆ باری بەهۆی ئەستێرەی فڵان وفڵانەوە؛ ئەوا کافر -بێباوەڕ- بووە بە من وئیمانی هێناوە بە ئەستێرەکان».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە