Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

3 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«مسوڵمان شەش مافی هەیە لەسەر مسوڵمان» ووترا: ئەو مافانە چین ئەی پێغەمبەری خودا؟، فەرمووی: «ئەگەر پێی گەیشتیت سەلامی لێبکەیت، ئەگەر دەعوەتی کردیت وەڵامی بدەیتەوە، ئەگەر داواى ئامۆژگاری لێکردیت ئامۆژگاری بکەیت، ئەگەر پژمی و ووتی: (الحمد للە)؛ وەڵامی بدەرەوە (بڵێ: یرحمک الله)، ئەگەر نەخۆش کەوت سەردانی بکە، ئەگەر مرد شوێنی جەنازەکەى بکەوە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی (لەعنەتی) کردووە: لەو پیاوەى کە پۆشاکی ئافرەت لەبەر دەکات، ولەو ئافرەتەى کە پۆشاکی پیاو لەبەر دەکات».
سەحیحە (النسائي -لە سونەنی کوبرا- وابن ماجه -بە هەمان مانا- وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«شوێنی ڕێبازی ئەوانەی پێش خۆتان دەکەون، بست بە بست، وباڵ بە باڵ، هەتا ئەگەر ئەوان بچنە ناو کونی زەبەوە-بزن مژەوە- ئێوەش شوێنیان دەکەون»، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، جولەکە ونەسڕانیەکان؟ فەرمووی: «ئەی کێ؟ (واتە: بەڵێ، ئەوان)».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە