Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

38 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«من لە لای کانیاوەکەم -حەوزەکەم- بۆ ئەوەی ببینم کێ لە ئێوە دێت بۆ لام، خەڵکانێک ڕێگریان لێدەکرێت بگەنە لای من، دەڵێم: ئەی پەروەردگار شوێنکەوتووی منن ولە ئومەتەکەى منن، دەووترێت: ئایا دەزانیت لە پاش تۆ چیان کردووە؟ والله بەردەوام دەگەڕێنەوە لەسەر پاژنەى پێیان (هەڵدەگەڕێنەوە:مورتەد دەبن)».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
ئەنەسی کوڕی مالیک بۆمانی گێڕایەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- : پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، چۆن کافر لەسەر ڕووی حەشر دەکرێت؟ ئەویش فەرمووی: «ئایا ئەوەى کە لە دونیا وایلێکردووە لەسەر پێیەکان ڕێ بکات تواناى نییە کە وایلێبکات لەسەر ڕووی ڕێ بکات لە ڕۆژی قیامەتدا؟»، قەتادە ووتی: بەڵێ، سوێند بە شکۆداری پەروەردگارمان.
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لای دوو گۆڕدا تێپەڕی، فەرمووی: «هەردووکیان ئازار دەدرێن، و لەسەر تاوانی گەورە ئازار نادرێن؛ یەکێکیان: خۆی نەدەپاراست (لەپرشی میز) لە کاتی میز کردن، وئەوی تریان: کاری دوو زمانی کردن (نەمیمە کردن) بوو (لە نێو خەڵکیدا)»، پاشان لقە دارخورمایەكی سەوزی برد، وكردی بە دوو بەش، و هەریەكێكی لەنێو گۆڕێكدا چەقاند، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، بۆچی وات كرد؟ فەرمووی: «بەڵكو سزایان لەسەر كەم بكرێتەوە هەتاوەكو وشک بونی ئەم دووڵقە دار خومایە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا چی -دەفەرمووی- سەبارەت بە دۆلکەکانی کانیاوەکە -حەوزی کەسەر-؟ ئەویش فەرمووی: «سوێند بە ئەوەى نەفسی موحەمەدی بەدەستە دۆلکەکانى هێندەى ئەستێرە وهەسارەکانى ئاسمانن کە دەدرەوشێنەوە لە شەوێکی تاریکی ساماڵدا، دۆلکەی بەهەشتن هەرکەسێک لێی بخواتەوە هەرگیز تینووی نابێت، دوو ڕێڕەوی ئاوی تێدەڕژێت لە بەهەشتەوە، هەرکەسێک لێی بخواتەوە هەرگیز تینووی نابێت، پانیەکەى وەکو درێژیەکەیەتی، لە نێوان عەمان بۆ ئەیلە، ئاوەکەى سپیترە لە شیر، وشیرینترە لە هەنگوین».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«یەکەم شت کە دادگایی لەسەری دەکرێت لە نێوان بەندەکان لە ڕۆژی قیامەتدا ؛ بریتیە لە خوێنەکان».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«هەرکەسێک دە ئایەتی سەرەتای (سورەتی الکهف) لەبەر بكات؛ ئەوا پارێزراو دەبێت لە دەججال». ولە گێڕانەوەیەکدا: « -دە ئایەت- لە کۆتایی (سورەتی الکهف)».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو پیاوێک بەلای گۆڕی پیاوێکی تردا تێپەڕ دەبێت، دەڵێت: خۆزگایە لە شوێنی ئەو بوومایە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«لە رۆژی قیامەتدا ئیماندار نزیک دەکرێتەوە لە پەروەردگاری -عز وجل-، هەتا دای دەپۆشێت لە چاوی خەڵکی، ودان دەنێت بە تاوانەکانی، پەروەردگار دەفەرموێت: «ئایا دەزانیت؟»، دەڵێت: بەڵێ، پەروەردگار دەزانم، پەروەردگار دەفەرموێت: «من لە دونیادا تۆم پۆشی وسیترم کردی، وئەمڕۆ لە تۆ خۆش دەبم»، بۆیە کتێبی کردەوە چاکەکانی پێدەدرێت، بەڵام كافر ومونافیقەكان؛ لەپێش هەموو خوڵقێنراوەكان بانگ دەكرێن (دەووترێت): ئەمانە درۆیان كرد بەناوی خوای گەورەوە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە