Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

4 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«ئەوەى دەرفەت بدات بەکەسێک کە ناڕەحەتی لەسەرە (بەهۆی قەرزەوە)، یان شتێک لە قەرزەکەی لەسەر کەم بکاتەوە؛ ئەوا اللە دەیخاتە ژێر سێبەری عەرشی خۆی لە رۆژی قیامەتدا لە رۆژێکدا کە هیچ سێبەرێک نییە جگە لە سێبەری ئەو نەبێت».
سەحیحە (الترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«سەیرە، نزیکە لەوەى پیاوێک فەرموودەیەکی منی پێبگات لە کاتێکدا لەسەر ڕاخەرەکەی پاڵی داوەتەوە ودەڵێت: لە نێوان ئێمە وئێوە کتێبی خودایە (قورئانە)، هەرشتێک حەڵاڵکرابوو؛ ئێمەش بە حەڵاڵی دادەنێین، و هەرشتێک حەرامکرابوو؛ ئێمەش بە حەرامی دادەنێین»، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەرشتێک پێغەمبەری خودا حەرامی کردبێت هەروەکو ئەوە وایە خواى گەورە حەرامی کردبێت».
سەحیحە (أبو داود والترمذي وابن ماجه) گێڕاویانەتەوە
«خواى گەورە پیاوێک جیادەکاتەوە لە ئومەتەکەم لەپێش هەموو خەڵکی لەڕۆژی قیامەتدا، نەوەد ونۆ کتێبی -نووسراوی- بۆ دەکرێتەوە هەر کتێبێک هەتاوەکو چاو ببینێت -درێژە-، پاشان دەفەرموێت: ئایا نکۆڵی هیچ شتێک لەمە دەکەیت؟ ئایا نووسەرەکانم کە پارێزەری -کردەوەکانن:دەیاننوسنەوە- ؛ هیچ ستەمێکیان لێکردوویت؟ دەڵێت: نەخێر ئەی پەروەردگار، دەفەرموێت: ئایا هیچ عوزرێکت هەیە، دەڵێت: نەخێر ئەی پەروەردگار، دەفەرموێت: بەڵێ، یەک چاکەت هەیە لە لای ئێمە، ئەمڕۆ هیچ ستەمێکت لێناکرێت، پارچە کاغەزێکی دەردەکەوێت -تێیدا نووسراوە-: (أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ)، دەفەرموێت: تەرازووەکەت بهێنە، دەڵێت: ئەی پەروەردگار ئەم پارچە کاغەزە -چاکەى:کێشی- چیە بەرامبەر ئەم کتێبانە؟ دەفەرموێت: تۆ هیچ ستەمێکت لێناکرێت، کتێبەکان لەسەر تایەکی وپارچە کاغەزەکە لەسەر تایەکی تری -تەرازووەکە- دادەنرێت، کتێبەکان سووک دەبن وپارچە کاغەزەکە قورس دەبێت، هیچ شتێک لەگەڵ ناوی خواى گەورە قورس نابێت».
سەحیحە (الترمذي وابن ماجه) گێڕاویانەتەوە
«پێی هیچ بەندەیەك ناجوڵێت لە ڕۆژی قیامەتدا هەتا پرسیاری لێدەکرێت: تەمەنی لە چیدا بەسەربرد؟ وئەو زانستەی دەیزانی چی کردەوەیەکی پێ ئەنجامدا؟ ئەو پارە وسامانەى هەیبوو لە کوێوە پەیدای کرد؟ ولە چیدا خەرجی کرد؟ وهێز وتوانای لاشەی لە چیدا بەکارهێنا؟».
سەحیحە (الترمذي) گێڕاویەتەوە