Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

1 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«لەکاتێکدا لەگەڵ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە مزگەوت دانیشتبووین، پیاوێک بە سواری وشترەوە هاتە ژوورەوە، لەسەر ئەژنۆ وشترەکەی ڕاگرت لەنێو مزگەوتەکەدا پاشان قاچی پێشەوەی بەست، پاشان ووتی: کێ لە ئێوە موحەمەدە؟ لەو کاتەدا پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە نێوانماندا شانی دادابوو، ووتمان: ئەو پیاوە سپی پێستەیە کە شانی داداوە، پیاوەکە پێی ووت: ئەی کوڕی عەبدولموتەڵیب! پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: «من لێرەم بۆئەوەی وەڵامت بدەمەوە»، پیاوەکە بە پێغەمبەرى ووت: دەمەوێت پرسیارت لێ بکەم و لە پرسیارکردندا سەخت دەبم، بۆیە توڕە مەبە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەرپرسیارێکت دەوێت بیکە»، پیاوەکە ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە پەروەردگارت وپەروەردگاری ئەوانەى پێش تۆ، ئایا خواى گەورە تۆی ناردووە بۆ هەموو خەڵکی؟ فەرمووی: «سوێند بە الله، بەڵێ»، پیاوەکە ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە الله، ئایا خواى گەورە فەرمانى پێت کردووە کە پێنج نوێژ ئەنجامبدەین لە ڕۆژ وشەوێکدا؟ فەرمووی: «سوێند بە الله، بەڵێ»، ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە الله، ئایا خواى گەورە فەرمانى پێت کردووە کە ئەم مانگە بەڕۆژوو بین لە ساڵێکدا؟ فەرمووی: «سوێند بە الله، بەڵێ»، ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە الله، ئایا خواى گەورە فەرمانى پێت کردووە کە ئەم خێرە -زەکاتە- ببەیت لە دەوڵەمەندەکانمان وبیدەیت بە هەژارەکانمان؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «سوێند بە الله، بەڵێ»، پیاوەکە ووتی: باوەڕم هێنا بەوەى تۆ پێی هاتووی، ومن نێردراوم لە لایەن قەومەکەمەوە، ومن زیمامی کوڕی سەعلەبەم (ضمام بن ثعلبة)؛ لە برایانی بەنی سەعدی بەنی بەکر.
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە