Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

6 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«بەندە ئەگەر نەخۆش بکەوێت یان سەفەر بکات؛ ئەوا پاداشتی ئەو کارە چاکانەی بۆ دەنووسرێت کە ئەنجامی داوە لە کاتێکدا کە نیشتەجێ ولەش ساغ بووە».
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە
التصنيف الشرعيفضائل الأعمال الصالحة، آداب وأحكام السفر، خصائص الإسلام وفضله ومحاسنهموضوعات الحديثسعة فضل الله عز وجل
«پیاوانێک موڵكی خوای گەوره به ناهەق بەكاردەهێنن (به فیڕۆی دەدەن ومافی خۆی پێنادەن)؛ ئەوا دۆزەخ بۆ ئەوانەیه له ڕۆژی قیامەتدا».
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە
التصنيف الشرعيذم المعاصي، ذم حب الدنيا، أحكام الإمامةموضوعات الحديثأكل أموال الناس بالباطل، الظلم، أحكام الإمامة
«هەموو جومگەیەک لە جومگەکانی لاشەی مرۆڤ خێرێکی لەسەرە، هەموو ڕۆژێک: ئاشتەوایی بکەیت لە نێوان دوو کەسدا؛ ئەمە خێرە، ویارمەتی کەسێک بدەیت بۆ ئەوەی خۆی یان شتومەکەکانی بخاتە سەر ئاژەڵەکەی؛ خێرە، دەربڕینی وتەی جوان وشیرین؛ خێرە، وهەر هەنگاوێك دەینێیت بەرەو نوێژ (لە مزگەوت)؛ خێرە، وهەر ناڕەحەتی وئاستەنگییەک لادەدەیت لەسەر ڕێگاوبان؛ خێرە».
سەحیحە بوخاری وموسلیم گێڕاویانەتەوە
التصنيف الشرعيالأربعون النووية، خصائص الإسلام وفضله ومحاسنه
«نمونەی ئەو کەسەی کە سنوورەکانی خوای گەورە تێپەڕ ناکات (خۆی لە تاوانەکان بەدوور دەگرێت)، وئەو کەسەی کە تاوانەکان دەكات، وەکو کەسانێک وان کە تيروپشک دەکەن لە سەر کەشتیەک، هەندێکیان دەچنە سەرەوەی کەشتیەکە وهەندێکیان دەچنە خوارەوەی کەشتیەکە، ئەوانەی لە خوارەوەی کەشتیەکەن ئەگەر ئاویان بهێنایە بەلای ئەوانەی سەرەوەی خۆیان تێدەپەڕ دەبون، ودەیانووت: ئەگەر بە گوێرەی بەشی خۆمان کەشتیەکە کون بکەین لە خوارەوە ئەوا ئازاری ئەوانەی سەرەوە نادەین، ئەگەر ئەوانەی سەرەوە وازیان لێبهێنن ئەو کارە بکەن ئەوا هەموویان تیا دەچن، وئەگەر دەستیان بگرن (کە کەشتیەکە کون نەکەن) ئەوا هەموویان ڕزگاریان دەبێت».
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە
التصنيف الشرعيفضل الأمر بالمعروف والنهي عن المنكرموضوعات الحديثالأمر بالمعروف والنهي عن المنكر
«لە منەوە بیگەنن ئەگەر ئایەتێکیش بێت، ولە بەنی ئیسرائیلەوە ریوایەت بکەن وهیچی تێدا نیە، وئەوەی درۆ بکات بە ناوی منەوە ئەوا با جێگایەک بۆ خۆی دابنێت لە ناو دۆزەخدا».
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە
التصنيف الشرعيفضل الدعوة إلى الله وأحكامها، قصص وأحوال الأمم السابقة، أهمية السنة ومكانتهاموضوعات الحديثنشر العلم بالدعوة إلى الله، الدعوة إلى الله، الكذب على الله ورسوله
«ئاین (ئاینداری) ئاسانە، هەرکەسێک ئاینداری لەسەر خۆی گران بکات وبە زیادەڕەوی وزۆر بە توندی بیگرێت؛ ئەوا ئاینەکە کۆڵی پێدەدات، جا بۆیە ڕێگای ڕاست بگرن وئەوەندەی بۆتان دەکرێت لە ئەنجامدانى چاکەکاری درێغی مەکەن، وموژدەتان لێبێت، وتێبکۆشن بۆ خودا پەرستی لە بەیانیان وپاش نیوەڕوان وكاتێك لە شەواندا».
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە
التصنيف الشرعيخصائص الإسلام وفضله ومحاسنه