Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

24 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«هەمووتان سەرپەرشتیار وبەرپرسیارن ، وهەریەکێکتان بەرپرسیارە بەرامبەر ژێردەستەکەى: دەسەڵاتدار بەرپرسیارە بەسەر خەڵكیەوە وبەرپرسە لەسەریان، وپیاو بەرپرسیارە لەسەر خێزانەکەى وبەرپرسە لەسەریان، وئافرەت بەرپرسیارە لەسەر ماڵی مێردەکەى ومنداڵەکانى وبەرپرسە لەسەریان، وبەندە -كۆیلە- بەرپرسیارە لەسەر ماڵی گەورەكەی وبەرپرسە لەسەریان، وهەمووتان بەرپرسیارن وبەرپرسن لەسەر ژێردەستەکانتان».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«پەیمانماندا بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر گوێگرتن وگوێڕایەڵی کردنی کار بەدەستی موسوڵمان لە کاتی سەختی وئاسانیدا، ولە کاتی خۆشی وناخۆشیدا ، وئارامگرتن لە سەر مافخواردنێک ئەگەر دەرهەقمان كرا، و لەسەر نەجەنگان دژی کاربەدەستی وڵات ، و لەسەر ووتنی هەق لە هەرشوێنێك بووین، و لەپێناو خوای گەورە ؛ لەلۆمەی هیچ لۆمەكارێك نەترسین».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
« ئاین ئامۆژگارییە»، (تەمیم) دەڵێت: ووتمان: بۆ کێ؟ (واتا ئاین ئامۆژگارییە بۆ کێ؟)، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بۆ خودا، وبۆ کتێبەکەی، وبۆ پێغەمبەرەکەی، وبۆ پێشەوای مسوڵمانان وتێکڕای مسوڵمانان».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«وەسییەت وئامۆژگاریتان دەكەم بەوەی تەقوای خودا بکەن، و گوێڕایەڵ و فەرمانبەرداری کاربەدەستی موسوڵمانان بن، ئەگەر چیش کاربەدەست بەندەو کۆیلە بوبێت، چونكە ئەوەی لە پاش من دەمێنێت ناكۆكییەكی زۆر دەبینێت، بۆیە لەو کاتەدا دەست بگرن بە سوننەت و ڕێبازی من، وسوننەت وڕێبازی جێنشینە ڕاستڕەوە ڕێنموێنیكراوەكان، (ئەم ڕێباز و سوننەتە) بە خرێکانتان بگرن، و خۆتان به‌دوور بگرن لە شتی داهێنراو و زیادە، چونکە بێگومان هەموو داهێنراوێک (بیدعەیەك لە ئاییندا) گومڕاییە».
سەحیحە (أبو داود والترمذي) گێڕاویانەتەوە
«هەموو جومگەیەک لە جومگەکانی لاشەی مرۆڤ خێرێکی لەسەرە، هەموو ڕۆژێک کە خۆری تێدا هەڵبێت ؛ دادپەروەری بكات لە نێوان دوو کەسدا ئەمە خێرێکە، ویارمەتی کەسێک بدات بۆئەوەی خۆی یان شتومەکەکانی بخاتە سەر ئاژەڵەکەی ئەمە خێرێکە، وتەی جوان وشیرین خێرێکە، وهەموو هەنگاوێک بنێت بۆ نوێژکردن (لە مزگەوت) خێرێکە، وئازار لەسەر ڕێگاوبان لابدات خێرێکە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
« ئاین ئامۆژگارییە»، (تەمیم) دەڵێت: ووتمان: بۆ کێ؟ (واتا ئاین ئامۆژگارییە بۆ کێ؟)، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بۆ خودا، وبۆ کتێبەکەی، وبۆ پێغەمبەرەکەی، وبۆ پێشەوای مسوڵمانان وتێکڕای مسوڵمانان».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«هەر بەندەیەک کە خوای گەورە بیکاتە دەسەڵاتدار بە سەر کۆمەڵێکەوە، وبمرێت لە رۆژێکدا کە فێڵی کردبێت لە ژێر دەستەکانی؛ ئەوا خوای گەورە بەهەشت لەسەر ئەو کەسە حەرام دەکات».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
كاتێك ئەبو تاڵیب لە سەرە مەرگدا بوو؛ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- هات بۆ لای، بینی ئەبو جەهل وعبداللە کوڕی ئەبی ئومەیە لە لای ئەون، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «ئەی مامە، بڵێ: (لا إله إلا اللە)، وشەیەکە کە لای خوای گەورە شاهێدیت بۆ دەدەم لە سەری»، ئەبو جەهل وعبداللە کوڕی ئەبی ئومەیە ووتیان: ئایا پەشیمان دەبیتەوە لە ئاينی عەبدولموتەڵیب؟ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- قسەکانی دووبارە کردەوە، وئەوانیش قسەکانیان دووبارە کردەوە، بۆیە دواین شت کە (ئەبو تاڵیب) ووتی: ئەو لە سەر ئاینی عەبدولموتەڵیبە، وڕەتی کردەوە کە بڵێت: لا إله إلا اللە، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «والله داوای لێخۆشبوونت (ئیستیغفارت) بۆ دەکەم؛ ئەگەر نەهیم لێ نەکرێت»، بۆیە خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند: {مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَنْ يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُوا أُولِي قربى...}، [التوبة: 113]واته: {ڕەوا وشیاو نیە بۆ پێغەمبەر وباوەڕداران کە داوای لێخۆشبوون بکەن بۆ ھاوبەشدانەران با خزمی نزیکیشیان بن...}. وخوای گەورە سەبارەت بە ئەبو تاڵیب ئەم ئایەتەی دابەزاند ؛ بە پێغەمبەری خودای فەرموو -صلی اللە علیە وسلم-: {إِنَّكَ لا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ}، [القصص: 56] واته: {بەڕاستی (ئەی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-) تۆ ناتوانیت ئەو کەسەی کە خۆشت دەوێت هیدایەتی بدەیت، بەڵام خودا ھەرکەسێکی بوێت ھیدایەتی دەدات وئەو (خودایە) زاناترە بە ئەوانەی هیدایەت وڕێنمونی وەرگرن}.
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە