Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

3 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«هەركەسێك ڕۆژێک لە پێناو خوای گەورە بە ڕۆژوو بێت؛ ئەوا خوای گەورە ڕووی دوور دەخاتەوە لە دۆزەخ بە ئەندازەی حەفتا ساڵ».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«تۆ هەموو ڕۆژێك بەڕۆژوویت وهەموو شەو شەونوێژ دەكەیت؟»، ووتم: بەڵێ، فەرمووی: «ئەگەر وا بكەیت چاوەكانت كز دەبن، ونەفس ەلاشەت هیلاك دەبێت، بە ڕۆژووگرتن حسێب ناكرێت بۆ ئەو كەسەی هەموو ڕۆژەكانی ساڵ بەڕۆژوو دەبێت، ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگێک وەکو ڕۆژووگرتنی هەموو ساڵەکە وایە»، ووتم: من لەوە زیاتر دەتوانم، فەرمووی: «ڕۆژوو بگرە وەكو ڕۆژووگرتنی داود -علیه السلام-، ڕۆژ نا ڕۆژێک بەڕۆژو دەبوو، وڕای نەدەكرد هەرکات بگەشتایە بە دوژمن».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«خەلیلەکەم -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری سێ شتی پێکردم: ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگێک، ودوو ڕکات نوێژی چێشتەنگاو، ونوێژی ویتر بکەم پێش خەوتن». [خەلیل: ئەوپەڕی بەرزی پلەی خۆشەویستیە]
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە