Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

98 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«سوێندخواردن دەبێتە هۆی فرۆشتنی شتومەک، بەڵام هۆکاری تیاچوونی سەرمایە وداهاتە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«شەیتان هیوابڕاوە لەوەى کە نوێژخوێنان بیپەرستن لە دورگەی عەرەبیدا، بەڵام بێ هیوا نەبووە لەوەى کێشە وناکۆکی لە نێوانیان بنێتەوە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«ئەوەی ئاوریشم (حەریر) بپۆشێت لە دونیادا ئەوا لە قیامەتدا نایپۆشێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«هیچ مسوڵمانێک نییە کە تووشی: هیلاک بوونێک یان نەخۆشیەک یان خەفەت ودڵتەنگیەک یان ئازار وناڕەحەتیەک بێت یان هەتا تەنانەت ئەگەر دڕکێکیش بچێت بە پێیدا ؛ ئەوا بەهۆی ئەوانەوە خوای گەورە لە تاوانەکانی خۆش دەبێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پیاوێکی ئەعرابی^ هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-، ووتی: ڕێنیشاندەرم بە بۆ کردەوەیەک کە ئەگەر ئەنجامی بدەم، ئەوا دەچمە بەهەشتەوە، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «خوای گەورە دەپەرستیت وهیچ هاوبەشێکی بۆ بڕیار نادەیت، ونوێژەکانت ئەنجام دەدەیت، وفەریزەی زەکات دەدەیت، وڕۆژوی ڕەمەزان دەگریت»، پیاوەکە ووتی: سوێند بە ئەوەی کە نەفسی منی بە دەستە، هیچ شتێک زیاتر لە ئەمانە ناکەم، کاتێک دوور کەوتەوە؛ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «هەرکەسێک پێی خۆشە پیاوێک لە ئەهلی بەهەشت ببینێت ؛ با سەیری ئەو پیاوە بکات». ^[دەشتەكی: مەبەست ئەو کەسانەیە کە لە دەرەوەى شارەکان دەژین، واتە لە دەشت وبیابانەکان دەژین، وپێیان دەووترێت: دەشتەکی].
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«هەر کەسێک دوو کچ بەخێو بکات، هەتاوەكو پێدەگەن؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا من وئەو (وەکو ئەم دووانەين)». وهەردوو پەنجەکەی بەیەکەوە لکاند، وئاماژەی بۆکرد.
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«ئەوەی خوای گەورە خێری بۆی بوێت؛ ئەوا تێگەیشتووی دەکات لە دیندا، ومن تەنها دابەشکارم، وخواى گەورە دەبەخشێت، وبەردەوام ئەم ئومەتە (پەیڕەوانی هەق) دامەزراون لەسەر فەرمانى خواى گەورە، وئەوەى پێچەوانەیان دەبێتەوە ؛ زیانیان پێناگەیەنێت، هەتاوەکو فەرمانى خواى گەورە (بۆ لێپرسینەوە) دێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«دەست پێش خەری مەکەن بە سەلام کردن بەرامبەر جولەکە ونەسڕانیەکان، وئەگەر گەیشتن پێیان لە ڕێگادا؛ ئەوا ناچاریان بكەن لە تەنگترین بەشیدا ڕێ بكەن».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە