Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

7 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«هەر کەسێک دوو کچ بەخێو بکات، هەتاوەكو پێدەگەن؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا من وئەو (وەکو ئەم دووانەين)». وهەردوو پەنجەکەی بەیەکەوە لکاند، وئاماژەی بۆکرد.
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«لە نیشانەکانى قیامەت ئەوەیە کە زانستی -شەرعی- هەڵدەگیرێت -نامێنێت-، ونەزانین زۆر دەبێت، وزیناکردن زۆر دەبێت، ومەی خواردنەوە زۆر دەبێت، وپیاوان کەم دەبنەوە، وئافرەتان زۆر دەبن هەتاوەکو بە پەنجا ئافرەت یەک پیاو کاروگوزەرانیان بەڕێوە دەبات».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وموعاز لە پێکەوە لە سەر پشتی ئاژەڵێک بوون، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەی موعاز»، ئەویش ووتی: «من لێرەم لە خزمەتتدام ئەی پێغەمبەری خودا»، دیسانەوە فەرمووی: «ئەی موعاز»، ئەویش هەر ووتی: «لێرەم لە خزمەتتدام ئەی پێغەمبەری خودا»، دیسان هەر فەرمووی: «ئەی موعاز»، ئەویش هەر فەرمووی: «لێرەم لە خزمەتتدام ئەی پێغەمبەری خودا»، سێجار هەردوو لا ئەم قسانەیان دووبارە کردەوە وپاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەر بەندەیەک شاهێدی بدات بە (لا إلهَ إلا اللهُ) و بە (مُحَمَّدًا عَبْدُهُ ورسولُهُ) بە ڕاستگۆییەوە لە دڵیەوە؛ ئەوا خوای گەورە دۆزەخ لەسەر ئەو کەسە حەرام دەکات»، ئەویش (موعاز) ووتی: «ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا بە خەڵکی نەڵێم بۆ ئەوەی ببێتە هۆی خۆشی وموژدە بۆیان؟» ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر وا بکەیت ئەوا تەنها پشت بەمە دەبەستن (واتا ئیتر ئەوەندە کردەوەی چاک ناکەن)» بۆیە موعاز پێش ئەوەی بمرێت ئەمەی گێڕایەوە چونکە ترسا گوناهبار بێت (بەهۆی شاردنەوەی زانست).
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«هیچ یەکێک لە ئێوە باوەڕ ناهێنێت ؛ هەتاوەکو ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ براكەیشی پێی خۆش بێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«خوای گەورە لە بەندە ڕازی دەبێت بەهۆی ئەوەی کاتێک بەندە خواردنێک دەخوات ؛ حەمد وسوپاستی خودا دەکات، وخواردنەوەیەک دەخواتەوە ؛ حەمد وسوپاستی خودا دەکات».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«ئاسانکاری بکەن وکارەکان قورس مەکەن، موژدە بدەن وخەڵک مەڕەتێنن».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«هەرکەسێک حەز دەکات ڕزقی زۆر وفراوان بێت، وتەمەنی درێژتر بێت؛ ئەوا با پەیوەندی خزمایەتی بگەیەنێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە