Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

28 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«هەركەسێك ناڕەحەتیەکی دونیايى لابدات لەسەر ئیماندارێك؛ ئەوا بێگومان خوای گەورە ناڕەحەتیەک لە ناڕەحەتیەکانی ڕۆژی قیامەتی لەسەر لادەبات، هەركەسێك يارمەتى قەرزدارێک یان هەژارێك بدات وکارەکەی بۆ ئاسان بكات؛ ئەوا خوای گەورەیش کار بۆ ئەو ئاسان دەكات ویارمەتى دەدات، وئەوەی مسوڵمانێك بپۆشێت وسیتری بكات ئەوا خوای گەورەیش سیتری دەكات لە دونیا وقیامەتدا، خوای گەورە له یارمەتی وکۆمەكى بەندەی خۆیدایه ئەگەر ئەو بەندەیە لەكۆمەكی ویارمەتی براکەیدا بێت، هەركەسێك ڕێگایەك بگرێته بەر بۆئەوەی عیلم وزانستێك بەدەست بھێنێت؛ ئەوا خوای گەورە بەهۆی ئەوەوە ڕێگای بەهەشتى بۆ ئاسان دەکات، ھەر كۆمەڵێك كۆببنەوە له ماڵێك له ماڵەكانى خودا وقورئان بخوێنن وهەڵبدەن بۆ تێگەیشتن لێی؛ ئەوا بێگومان ئارامى وسەکینەت دادەبەزێت بەسەرياندا، وڕەحمەت وبەزەيى دایاندەپۆشێت وفریشتەکان چواردەوریان دەگرن وخوای گەورەیش باسیان دەکات لای ئەوانەی كە لە ئاسماندان، وهەركەسێك كردەوەكەی پاشی بخات؛ ئەوا بێگومان ڕەچەڵەک وبنەماڵەكەی ناتوانن پێشی بخەن».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«کەسی بەهێز ئەوە نییە کە بەهێزە لە زۆرانبازیدا، بەڵکو کەسی بەهێز ئەوەیە کە نەفسی خۆی دەگرێتەوە لە کاتی توڕە بووندا».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەوەی بڵێت: (سبحان الله وبحمده)^ سەد جار لە ڕۆژێکدا؛ ئەوا گوناهەکانی دەوەرێت (دەسڕدرێتەوە) ئەگەر وەکو کەفی سەر دەریاش بن (لە زۆریدا)» ^(واتە: پاک وبێگەری بۆ خودا وحەمد وسوپاس بۆ ئەو).
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«حەڵاڵ نییە بۆ ئافرەتی مسوڵمان سەفەرێك بكات كە دووریەكەی شەوێك بێت مەگەر پیاوێكی مەحرەمی لەگەڵدا بێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«سوێندخواردن دەبێتە هۆی فرۆشتنی شتومەک، بەڵام هۆکاری تیاچوونی سەرمایە وداهاتە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پیاوێکی ئەعرابی^ هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-، ووتی: ڕێنیشاندەرم بە بۆ کردەوەیەک کە ئەگەر ئەنجامی بدەم، ئەوا دەچمە بەهەشتەوە، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «خوای گەورە دەپەرستیت وهیچ هاوبەشێکی بۆ بڕیار نادەیت، ونوێژەکانت ئەنجام دەدەیت، وفەریزەی زەکات دەدەیت، وڕۆژوی ڕەمەزان دەگریت»، پیاوەکە ووتی: سوێند بە ئەوەی کە نەفسی منی بە دەستە، هیچ شتێک زیاتر لە ئەمانە ناکەم، کاتێک دوور کەوتەوە؛ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «هەرکەسێک پێی خۆشە پیاوێک لە ئەهلی بەهەشت ببینێت ؛ با سەیری ئەو پیاوە بکات». ^[دەشتەكی: مەبەست ئەو کەسانەیە کە لە دەرەوەى شارەکان دەژین، واتە لە دەشت وبیابانەکان دەژین، وپێیان دەووترێت: دەشتەکی].
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«دەست پێش خەری مەکەن بە سەلام کردن بەرامبەر جولەکە ونەسڕانیەکان، وئەگەر گەیشتن پێیان لە ڕێگادا؛ ئەوا ناچاریان بكەن لە تەنگترین بەشیدا ڕێ بكەن».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«ئەو کەسەی بە سواری دەڕوات سەلام لە پیادە دەکات، وئەوەی پیادەیە سەلام لە دانیشتوو دەكات، وکەم سەلام لە زۆر دەکات».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە