Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

26 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«ئەگەر ئێوە تەوەکولتان هەبێت بە خوای گەورە وپشت ببەستن بە ئەو وەکو پێویست، ئەوا ڕزقتان دەدات وەک چۆن ڕزقی باڵندە دەدات، بەیانیان بە سکی بەتاڵ دەچێتە دەرەوە وئێواران بە سکی تێر دێتەوە».
سەحیحە (الإمام أحمد والترمذي والنسائي وابن ماجه وابن حبان -له صحيحه- والحاكم) گێڕاویانەتەوە
«زمانت بەردەوام پاراو بێت بە زیکر ویادی الله».
سەحیحە (أحمد والترمذي وابن ماجه وابن حبان) گێڕاویانەتەوە
«ئەو کەسەی بەئاشکرا قورئان دەخوێنێت وەکو ئەو کەسە وایە کە بە ئاشکرا خێر دەکات، وئەو کەسەی بەنهێنی قورئان دەخوێنێت وەکو ئەو کەسە وایە کە بەنهێنی خێر دەکات».
سەحیحە (أبو داود والترمذي والنسائي) گێڕاویانەتەوە
«ئەی خەڵکینە، سەلام لە یەکتر بکەن، وپەیوەندی خزمایەتی بگەیەنن، وخواردن ببەخشن، وشەونوێژ بکەن لەکاتێکدا خەڵکی خەوتوون؛ ئەگەر ئەم کردەوانە بکەن ئەوا بە سەلامەتی دەچنە بەهەشتەوە».
سەحیحە (الترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«ئایا خێرترین وباشترین کردەوەتان پێ بڵێم، کە پاکترین وبە بەرەکەتترینیانە لای پەروەردگارتان، هۆکاری بەرزبوونەوەی پلەکانتانە، وخێرترە بۆ ئێوە لە بەخشینی ئاڵتون وزیو، وخێرترە بۆتان لەوەی کە بگەنە دوژمنەکانتان و لە گەردنیان بدەن وئەوان لە گەردنی ئێوە بدەن؟»، ووتیان: بەڵێ (پێمان بڵێ)، -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «زیکر ویادی خوای گەورە».
سەحیحە (الترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«هەرکەسێک بەرگری لە کەسایەتی برا ئامادەنەبووەکەی بکات؛ ئەوا خوای گەورە دەموچاوی دەپارێزێت لە ئاگری دۆزەخ لە ڕۆژی قیامەتدا».
سەحیحە (الترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«لەو شەوەی کە شەو ڕەویم پێکرا گەیشتم بە ئیبراهیم -علیه السلام-، پێی فەرمووم: ئەی موحەمەد لە منەوە سەلام بگەیەنە ئومەتەکەت، وپێیان ڕابگەیەنە: کە بەهەشت خۆڵ وخاکەکەی نەرم وجوانە، وئاوەکەی پاک وسازگار وشیرینە، وشوێنێکی پان وفراوانە، وچاندنی دارەکانی ناوی بە وتنی: (سُبْحَان الله، والحمد لله، ولا إله إلا الله، والله أكبر)ە».
حەسەنە بە کۆکاری فەرموودەکان (الترمذي) گێڕاویەتەوە
«پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر بپژمیایە؛ دەستی -یان جلەکەی- لە سەر دەمی دادەنا، وبە هۆیەوە دەنگی نزم دەکردەوە».
سەحیحە (أبو داود والترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە