Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

63 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«دەستبگرن بە ڕاستگۆییەوە، چونکە ڕاستگۆیی ڕێنیشاندەرە بەرەو چاکەکاری، وچاکەکاری ڕێنیشاندەرە بەرەو بەهەشت، وکەسێک ڕاستگۆیە وبەردەوام بە دواى ڕاستگۆییدا دەگەڕێت؛ هەتا لای خواى گەورە بە ڕاستگۆ لە قەڵەم دەدرێت، وئاگاداری درۆ کردن بن، چونکە درۆ کردن ڕێنیشاندەرە بەرەو خراپەکاری، وخراپەکاری ڕێنیشاندەرە بەرەو دۆزەخ، وکەسێک درۆزنە وبەردەوام بەدواى درۆدا دەگەڕێت؛ هەتا لای خواى گەورە بە درۆزن لە قەڵەم دەدرێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«خەو بینینی چاک لە لایەن خوای گەورەوەیە، وخەو بینینی ناخۆش لە لایەن شەیتانەوەیە، ئەگەر یەكێكتان خەوێکی بینی کە لێی دەترسا ئەوا باسی سێ جار تف بکات بە لای چەپیدا، وپەنا بگرێ بە خوای گەورە لە شەڕ وخراپەی، ئەگەر (وا ڕەفتار بكات) ئەوا خەونەکە زیانی پێ ناگەیەنێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«کەسی بەهێز ئەوە نییە کە بەهێزە لە زۆرانبازیدا، بەڵکو کەسی بەهێز ئەوەیە کە نەفسی خۆی دەگرێتەوە لە کاتی توڕە بووندا».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لای دوو گۆڕدا تێپەڕی، فەرمووی: «هەردووکیان ئازار دەدرێن، و لەسەر تاوانی گەورە ئازار نادرێن؛ یەکێکیان: خۆی نەدەپاراست (لەپرشی میز) لە کاتی میز کردن، وئەوی تریان: کاری دوو زمانی کردن (نەمیمە کردن) بوو (لە نێو خەڵکیدا)»، پاشان لقە دارخورمایەكی سەوزی برد، وكردی بە دوو بەش، و هەریەكێكی لەنێو گۆڕێكدا چەقاند، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، بۆچی وات كرد؟ فەرمووی: «بەڵكو سزایان لەسەر كەم بكرێتەوە هەتاوەكو وشک بونی ئەم دووڵقە دار خومایە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەوەی بڵێت: (سبحان الله وبحمده)^ سەد جار لە ڕۆژێکدا؛ ئەوا گوناهەکانی دەوەرێت (دەسڕدرێتەوە) ئەگەر وەکو کەفی سەر دەریاش بن (لە زۆریدا)» ^(واتە: پاک وبێگەری بۆ خودا وحەمد وسوپاس بۆ ئەو).
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«حەڵاڵ نییە بۆ ئافرەتی مسوڵمان سەفەرێك بكات كە دووریەكەی شەوێك بێت مەگەر پیاوێكی مەحرەمی لەگەڵدا بێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«سوێندخواردن دەبێتە هۆی فرۆشتنی شتومەک، بەڵام هۆکاری تیاچوونی سەرمایە وداهاتە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەگەر یەکێک لە ئێوە خەوێکی خۆشی بینی ئەوا لە لایەن خوای گەورەوەیە؛ با حەمد وسوپاسی خودا بکات، وباسی بکات، وئەگەر جگە لە ئەوە ببینێت کە حەزی پێناکات، ئەوا لە شەیتانەوەیە، با پەنا بگرێت لە شەڕی ئەو خەوە وبۆ کەسی باس نەکات، كە بەم شێوەیە (ڕەفتار بكات) ئەوا هیچ زیانێکی پێ ناگەیەنێت».
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە