Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

3 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«ئایا ئەوەی لەپێش ئیمام سەری بەرز دەکاتەوە ؛ ناترسێت لەوەی کە خوای گەورە سەری وەکو سەری گوێ درێژ لێبكات، یان شێوەی وەکو شێوەی گوێدرێژ لێبکات».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ڕیزەکانتان ڕێک بخەن، چونکە ڕێکخستنی ڕیزەکان بەشێكە لە کامڵی نوێژکردن».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەگەر نوێژتان کرد ؛ ڕیزەکانتان ڕێک بکەن پاشان با یەکێکتان پێشنوێژیتان بۆ بکات، ئەگەر -ئیمام- تەکبیرەی کرد (ووتی: -الله أكبر- بۆ دابەستنی نوێژ) ؛ ئێوەش تەکبیر بکەن، ئەگەر ووتی: {غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ} [الفاتحة: 7] واتە: {نەك (ڕێگای) ئەوانەی خەشمی (تۆیان) لێگیراوە (وەک جولەکە وھاوکردەوەکانیان) وە نەك (ڕێگای) گومڕایان وەك (گاورەکان وھاوکردەوەکانیان)}، بڵێن: ئامین، خواى گەورە وەڵامتان دەداتەوە، ئەگەر تەکبیرەی کرد وچوو بۆ ڕکوع بردن ؛ ئێوەیش تەکبیر بکەن وبچن بۆ ڕکوع بردن، چونکە ئیمام لەپێش ئێوە دەڕوات بۆ ڕکوع بردن ولەپێش ئێوە -لەڕکوع بردن- بەرز دەبێتەوە»، -پاشان- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەمە یەکسانە بە ئەوە، وئەگەر ووتی: (سمع الله لمن حمده) واتا: (خودا وەڵامی ئەوانە دەداتەوە -ئەوانە دەبیستێت- کە حەمد وسوپاستی دەکەن)، بڵێن: (اللهم ربنا لك الحمد) واتا: (ئەی خودایە پەروەردگارمان حەمد وسوپاس تەنها بۆ تۆیە)، خواى گەورە وەڵامتان دەداتەوە، چونکە خواى گەورە لەسەر زمانى پێغەمبەرەکەى -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: (سمع الله لمن حمده)، ئەگەر تەکبیرەی کرد وچوو بۆ سوجدە بردن؛ ئێوەیش تەکبیر بکەن وبچن بۆ سوجدە بردن، چونکە ئیمام لەپێش ئێوە سوجدە دەبات و لەپێش ئێوەش بەرز دەبێتەوە -لە سوجدە بردن-»، -دواتر- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەمە یەکسانە بە ئەوە، ئەگەر لە تەشەهود -تەحیات خوێندن- بوو ؛ با یەکەمینی ئەو وشانەى یەکێکتان دەیڵێت -ئەمە بێت-: (التحيات الطيبات الصلوات لله، السلام عليك أيها النبي ورحمة الله وبركاته، السلام علينا وعلى عباد الله الصالحين، أشهد أن لا إله إلا الله، وأشهد أن محمدًا عبده ورسوله) واتە(هەموو ستایشێکی گەورە و مەزنێتی بۆ خوای گەورەیە، وهەموو نوێژکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتەیە، وهەموو قسە وکردەوەیەکی باش وجوان وخێرکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتە بە دڵسۆزی ئەنجام دەدرێت، سەلام وسڵاو لە سەر تۆ بێت ئەی پێغەمبەر لە گەڵ ڕەحمەت وبەرەکات وپیرۆزی خوای گەورە، وسەلام وسڵاو لە سەر ئێمە ولە سەر بەندە چاکەکانی خوای گەورە، شاهێدی دەدەم -دان دەنێم- بەوەی کە هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەڕاست وهەق جگە لە الله، وموحەمەد بەندە وپێغەمبەری خودایە)».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە