Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

5 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«لە هەموو نوێژێکدا تەکبیری دەووت (تەكبیر واته: ووتنی -الله أکبر-)، جا فەرز بێت یان فەرز نەبێت، کاتێک دەوەستا تەکبیری دەووت، وکاتێک ڕکوعی ببردایە تەکبیری دەووت، پاشان دەیووت: (سمع الله لمن حمده) واتە: (خوا وەڵامی ئەوانە دەداتەوە -دەیانبیستێـت- کە حەمد وستایشی دەکات)، پاشان دەیووت: (ربنا ولك الحمد) واتە: (پەروەردگارمان، حەمد وستایش تەنها بۆ تۆ بێت)، پێش ئەوەى سوجدە ببات، پاشان کاتێک بەرەو سوجدە بردن دەچوو دەیووت: (الله أکبر)، پاشان تەکبیری دەووت کاتێک سەری بەرز دەکردەوە لە سوجدە بردن، دواتر تەکبیری دەووت کاتێک سوجدەی دەبرد، پاشان تەکبیری دەووت کاتێک سەری دیسانەوە لە سوجدە بردن بەرز دەکردەوە، پاشان تەکبیری دەووت کاتێک هەڵدەستایەوە لە دانیشتن لە هەردوو ڕکاتەكە، ولە هەموو ڕکاتێکدا ئەمانەى ئەنجامدەدا هەتا نوێژەکەی تەواو دەکرد، پاشان لە دوای تەواوبوونی نوێژەکە -ئەبو هوڕەیڕە- ووتی: «سوێند بە ئەوەى کە نەفسی منی بەدەستە، لەنێوتان من نزیکترینم -لە شێوازی- ئەنجامدانى نوێژی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ؛ ئەمە چۆنیەتی نوێژکردنی بوو هەتا دونیای بەجێهێشت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەردوو دەستەكانی هەتاوەکو ئاستی شانەکانی بەرزدەکردەوە: ئەگەر نوێژی داببەستایە (دەستی بە نوێژ بکردایە -تەکبیرەی ئیحرامی^ بکردایە-)، وئەگەر تەكبیرەی بكردایە بۆ ڕکوع بردن، وئەگەر سەری لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە ؛ بە هەمان شێوە دەستەكانی بەرز دەكردەوە، ودەیفەرموو: (سَمِعَ الله لمن حَمِدَهُ رَبَّنَا وَلَكَ الحَمْدُ)^^، ولە کاتی سوجدە بردندا ئەمەی نەدەکرد». ^(تەکبیرەی ئیحرام: یەکەم -الله أکبر-ە کە دەووترێت بۆ دەستپێکردن بە نوێژکردن)، ^^(خودا وەڵامی ئەوانە دەداتەوە كە حەمد وسوپاسی دەکەن، ئەی خودایە حەمد وسوپاس تەنها بۆ تۆیە)
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فێری تەشەهود (تەحیات)ی کردم هەروەکو چۆن فێری سورەتێکی قورئانی دەکردم، وناو لەپم لە ناو لەپی ئەو بوو، و(تەحیاتەکە بەم شێوەیە بوو): «التَّحِيَّاتُ لِلَّهِ، وَالصَّلَوَاتُ وَالطَّيِّبَاتُ، السَّلاَمُ عَلَيْكَ أَيُّهَا النَّبِيُّ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ، السَّلاَمُ عَلَيْنَا وَعَلَى عِبَادِ اللَّهِ الصَّالِحِينَ، أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ»^. و لە گێڕانەوەیەكی تردا: «خوای گەورە بەخشەری سەلامەتی وئاسایشە -ئەلسەلام:السلام-ە، ئەگەر یەكێكتان دانیشت لەنوێژدا (بۆ خوێندنی تەشەهود) با بڵێت:«التَّحِيَّاتُ لِلَّهِ وَالصَّلَوَاتُ وَالطَّيِّبَاتُ السَّلَامُ عَلَيْكَ أَيُّهَا النَّبِيُّ وَرَحْمَةُ اللهِ وَبَرَكَاتُهُ، السَّلَامُ عَلَيْنَا وَعَلَى عِبَادِ اللهِ الصَّالِحِينَ»، ئەگەر ئەمە بڵێت سوودی هەیە بۆ هەموو بەندە چاكەكانی خوای گەورە لە ئاسمان وزەوی، (دوای ئەمە دەڵێت): «أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ»، پاشان دەتوانێت بەویستی خۆی هەر نزایەكی تر بڵێت». ^(واته: هەموو ستایشێکی گەورە وبە مەزن دانان تەنها بۆ خوای گەورەیە، وهەموو نوێژکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتەیە، وهەموو قسە وکردەوەیەکی باش وجوان وخێرکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتە بە دڵسۆزی ئەنجام دەدرێت، سەلام وسڵاو لە سەر تۆ بێت ئەی پێغەمبەر لە گەڵ ڕەحمەت وبەرەکات وپیرۆزی خوای گەورە، وسەلام وسڵاو لە سەر ئێمە ولە سەر بەندە چاکەکانی خوای گەورە، شاهێدی دەدەم -دان دەنێم- بەوەی کە هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، وموحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەر ونێردراوی خودایە).
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«فەرمانم پێکراوە کە لە سەر حەوت ئێسک سوجدە بەرم: لەسەر نێوچەوان وبەدەستی ئاماژەی بۆ لووتی کرد (واتا نێوچاوان ولووت یەکەم ئەندامە)، وهەردوو دەستەكان، وهەردوو ئەژنۆكان، وسەرە پەنجەی پێیەكان، وجلەکان وقژم کۆنەکەمەوە (لەكاتی نوێژكردندا)».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پیاوانێک هاتن بۆ لای سەهلی کوڕی سەعدی ئەلساعیدی گفتوگۆیان بوو سەبارەت بە مینبەرەکەی سەروەرمان ئایا لە چی دروستکراوە، (سەهل) ووتی: والله من دەزانم لە چی دروستکراوە، وبینیم ؛ یەکەم ڕۆژ کە دانرا ویەکەم ڕۆژ کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەسەری دانیشت، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پەیامێکی نارد بۆ فڵان -ئافرەتێک لە ئەنساڕ کە سەهل ناوی هێنا- (پێی فەرموو): «فەرمان بکە بە غوڵامە دارتاشەکەت کە شتێکم بۆ دروست بکات لە دار بۆئەوەى لەسەری دابنیشتم کاتێک قسە بۆ خەڵکی دەکەم»، ئەویش فەرمانى کرد؛ بۆیە دروستی کرد لە داری (تەرفاء:طرفاء) لە (ئەلغابە:الغابة) -کە شوێنێکە نزیک لە مەدینە-، پاشان هێنای، ونێردرا بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد لەشوێنی مەبەست دانرا، پاشان بینیم پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی لەسەری کرد وتەکبیرەی کرد -ووتی: الله أكبر- کاتێک لەسەر (مینبەرەکە) بوو، دواتر ڕکوعی برد کاتێک لەسەر (مینبەرەکە) بوو، پاشان دابەزی بە پشتەوە (گەڕایەوە) ؛ سوجدەى برد لەسەر بنچینەى مینبەرەکە (لەسەر زەوی) پاشان گەڕایەوە، کاتێک تەواوبوو (لە نوێژکردن) ڕووی لە خەڵکی کرد، وفەرمووی: «ئەی خەڵکینە، من ئەمەم کرد تەنها بۆئەوەی شوێنم بکەون لە (کردەوەکانى) ناو نوێژدا وفێربن چۆن نوێژ ئەنجامدەدەم».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە