Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

5 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«هەرکەسێک دە ئایەتی سەرەتای (سورەتی الکهف) لەبەر بكات؛ ئەوا پارێزراو دەبێت لە دەججال». ولە گێڕانەوەیەکدا: « -دە ئایەت- لە کۆتایی (سورەتی الکهف)».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«پەروەردگاری مەزن دەفەرموێت: نوێژم لە نێوان خۆم وبەندەکەم دابەشکردووە بۆ دۆ دووبەش، وئەگەر بەندەکەم داواى هەرشتێکم لێبکات ؛ پێی دەبەخشم، ئەگەر بڵێت: {الْحَمْدُ لِلهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ} واتا: {سوپاس بۆ خواى پەروەردگاری هەموو جیهانیان}؛ ئەوا خودا دەفەرموێت: بەندەکەم سوپاس وحەمدم دەکات، وئەگەر بڵێت: {الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ} واتا: {بەخشندەی میهرەبان}؛ ئەوا خودا دەفەرموێت: بەندەكەم ستایشی كردم، وئەگەر بڵێت: {مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ} واتا: {پادشا وخاوەنی ڕۆژی لێپرسینەوە}؛ ئەوا خودا دەفەرموێت: ئەمە بە شکۆدانانى منە لە لایەن بەندەکەمەوە -وجارێک فەرمووی: هەموو غەم وشتێک کە بیری لایەتی بە منی سپارد-، وئەگەر بڵێت: {إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ} واتا: {تەنها تۆ دەپەرستین وتەنها پشت بە تۆ دەبەستین -تەنها لە تۆ دەپاڕێینەوە-}؛ ئەوا خودا دەفەرموێت: ئەمە لە نێوان من وبەندەکەمە، وئەوەى بەندەکەم داواى بکات ؛ پێی دەبەخشم، ئەگەر بڵێت: {اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ، صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلا الضَّالِّينَ} واتا: {هیدایەتمان بدە بۆ سەر ڕێگای ڕاست ڕێگای ئەوانەى کە نیعمەتت هەیە بەسەریانەوە نەک ڕێبازی ئەوانەى خودا لێیان توڕەیە -نەک ڕێبازی جولەکەکان وهاوڕێبازەکانیان کە زانستیان هەیە بەڵام کردەوەى پێناکەن-، ونە ڕێبازی ئەوانەى گومڕان -نەک ڕێبازی گاوڕەکان وهاوڕێبازەکانیان کە کردەوە دەکەن بە نەزانین وبێ زانست-}؛ ئەوا خودا دەفەرموێت: ئەمە بۆ بەندەکەمە، وئەوەى بەندەکەم داواى دەکات ؛ پێی دەبەخشم».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«ماڵەکانتان مەکەن بە گۆڕستان، شەیتان ڕادەکات لەو ماڵەی کە (سورەتی البقرة)ی تێدا دەخوێندرێت».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«ئەی ئەبو مونزیر ئایا دەزانى چی ئایەتێک لە کتێبی خواى گەورە کە لەگەڵ تۆیە -لەبەرتە- مەزنترینە؟»، -ئوبەی- دەڵێت: ووتم: الله وپێغەمبەرەکەى باشتر دەزانن. فەرمووی: «ئەی ئەبو مونزیر ئایا دەزانى چی ئایەتێک لە کتێبی خواى گەورە کە لەگەڵ تۆیە -لەبەرتە- مەزنترینە؟» دەڵێت: ووتم: {اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ} [البقرة: 255] واتە: {الله ئەو خودایەیە کە ھیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە ئەو، ھەمیشە زیندووە وتەدبیرکار وڕاگری (بوونەوەرەکانە)}، دەڵێت: لەسەر سینگمی دا، وفەرمووی: «واللە پیرۆزبێت لێت زانست وزانیاری ئەی ئەبا مونزیر».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«هەرکەسێک دوو ئایەتی کۆتایی سورەتی -البقرة- بخوێنێت لە شەودا ئەوا ئەو شەوە پارێزراوە وئەوکارە بەسە بۆی».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە