Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

5 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی بە ئافرەتێك لە ئەنساڕیەکان - ئیبن جریج دەڵێت: ئیب عباس ناوی هێنا بەڵام ناوەكەیم لەبیرچووەوە- : «چی ڕێگر بوو لەوەی لەگەڵ ئێمە حەج بكەیت؟» ووتی: تەنها دوو وشترمان هەبو، وشترێكیان پیاوەكەم وكوڕەكەم بردیان بەهۆی ئەنجامدانی حەج، و وشترێكی بۆ ئێمە بەجێهێشت بۆئەوەی ئاوی پێ بهێنین وئاوی پێ بدەین، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر ڕەمەزان هات عومرە ئەنجام بدە، چونكە عومرەیەك تێیدا وەك حەج كردنە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«هیچ ڕۆژێک نییە کە ئەنجامدانی کردەوەی چاک خۆشەویست بێت لای خوای گەورە وەکو ئەم ڕۆژانە» مەبەست دە ڕۆژی یەکەمی (مانگی ذي الحجة) یە، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، تەنانەت جیهاد وتێکۆشانیش لە پێناو خوای گەورە؟ فەرمووی: «بەڵێ، تەنانەت جیهاد وتێکۆشانیش لە پێناو خوای گەورە، جگە لە پیاوێک نەبێت کە بە نەفسی وهەموو ماڵی دەرچوو بێت، وبە هیچ شتێک لە ئەوانە نەگەڕابێتەوە».
سەحیحە (البخاري وأبو داود) گێڕاویانەتەوە، ودەستەواژەکە هی أبو داودە
«ئەگەر خەڵکی بە پێی بانگەشەی خۆیان پێیان بدرێت؛ ئەوا کەسانێک داوای ماڵ وموڵک وپارە وخوێن لە کەسانێکی تر دەکەن بە ناهەق، بەڵام بەڵگە هێنانەوە لەسەر ئەو کەسەیە کە بانگەشە دەکات (دەبێت بیسەلمێنێت)، وسوێند خواردنیش لەسەر ئەو کەسەیە کە نكۆڵی دەکات».
حەسەنە بەیھەقی وجگە لە ئەویش بەم شێوەیە گێڕاویانەتەوە، و بەشێکی فەرموودەکە لە سەحیحی بوخاری وموسلیمدا هاتووە
«فەرمانم پێکراوە کە لە سەر حەوت ئێسک سوجدە بەرم: لەسەر نێوچەوان وبەدەستی ئاماژەی بۆ لووتی کرد (واتا نێوچاوان ولووت یەکەم ئەندامە)، وهەردوو دەستەكان، وهەردوو ئەژنۆكان، وسەرە پەنجەی پێیەكان، وجلەکان وقژم کۆنەکەمەوە (لەكاتی نوێژكردندا)».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«پێغەمبەری خودا -صلی اللە علیە وسلم- بەخشندەترین وسەخیترین کەس بوو لە نێو خەڵکیدا، ولە مانگی ڕەمەزانیشدا بەخشندەتر بوو زیاتر لە ھەموو کاتەکانی تر، کاتێک جبریل -علیه السلام- دەھات بۆ لای، جبریل ھەموو شەوێکی مانگی ڕەمەزان فێری قورئانی پیرۆزی دەکرد وپێداچوونەوەى لەگەڵ دەکرد، بۆیە پێغەمبەری خودایش -صلی اللە علیە وسلم- سەخیتر بوو لە خێرکردندا زیاتر لە خێرایی شنە بای نێردراو».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە