Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

5 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«نابێت ئافرەت سەفەرێک بكات کە دووریەکەى دوو ڕۆژ بێت مەگەر مێردەکەی یان مەحرەمێکی لەگەڵدا بێت، نابێت ڕۆژوو بگیرێت لە دوو ڕۆژدا: جەژنی ڕەمەزان^ وجەژنی قوربان^^ ، نابێت هیچ نوێژێک ئەنجامبدرێت لە پاش نوێژی بەیانی هەتاوەکو خۆر دەردەچێت، ونابێت هیچ نوێژێک ئەنجامبدرێت لە پاش نوێژی عەسر هەتاوەکو خۆر ئاوا دەبێت، ونابێت -سەفەری تایبەت-ّ ئەنجامبدرێت مەگەر بۆ سێ مزگەوت نەبێت: مزگەوتی حەرام ّ ّ، ومزگەوتی ئەقسا، وئەم مزگەوتەی من -مزگەوتی نەبەوی -». (سەفەری تایبەت: مەبەست لێی سەفەر وگەشتێکە بۆ پەرستن ونزیکبوونەوە لە خودا ئەنجامبدرێت)، ّ ّ(مزگەوتی حەرام: مەبەست ئەو مزگەوتەیە کە کەعبەی پیرۆزی تێدایە لە شاری مەککە کە پێی دەووترێت -مسجد الحرام-)
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەی كۆمەڵەی ئافرەتان خێر بكەن چونكە پێم نیشاندرا زۆرینەی خەڵكی دۆزەخ لە ئێوەن»، ووتیان: بۆچی ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «نەفرەت زۆر دەكەن، وزۆر سپڵەن بەرامبەر مێردەكانتان، وکەم ئەقڵ وكەم ئاینداری نەبینیووە کە دەست بەسەر ئەقڵی پیاوێكی ژیر وهۆشمەند بگرێت وەکو ئێوە». ووتیان: كامە کەمی ئاینداری وئەقڵمانە ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ئایا شاهێدی دانی ئافرەت بە ئەندازەی نیوەی شاهێدی دانى پیاو نییە؟». ووتیان: بەڵێ، فەرمووی: «ئەوە لەبەر کەمی ئەقڵە، ئەگەر تووشی سووڕی مانگانە بێت؛ واز لە نوێژ وڕۆژوو ناهێنێت؟»، ووتیان بەڵێ، فەرمووی: «ئەوە کەمی ئاینداریەتی».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«هەركەسێك ڕۆژێک لە پێناو خوای گەورە بە ڕۆژوو بێت؛ ئەوا خوای گەورە ڕووی دوور دەخاتەوە لە دۆزەخ بە ئەندازەی حەفتا ساڵ».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەگەر گوێتان لە بانگ بوو، بانگدەر چی دەڵێت ؛ ئێوەش ھەمان شت بڵێنەوە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئێمە زەكاتی سەرفیترەمان دەبەخشی كاتێك پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەنێوماندا بوو، لەجیاتی هەموو بچووك وگەورەیەك، وئازاد وبەندەیەك، صاعێك (چوار مشت) لە خواردن، یان صاعێك لە کەشک، یان صاعێك لە جۆ، یان صاعێك لە خورما، یان صاعێك لە مێوژ، بەردەوام بەم شێوەیە دەمانبەخشی هەتاوەكو موعاویە گەیشتە لامان بۆ حەج یان عومرە كردن، قسەی بۆ خەڵكی كرد لەسەر مینبەر، لەو شتانەی باسی كرد بۆ خەڵكی ووتی: پێم وایە دوو مشت لە گەنمی شام یەكسانە بە صاعێك لە خورما، بۆیە خەڵكی ئەمەیان جێبەجێكرد، بەڵام من هەر بەردەوام بەو شێوەیە دەیبەخشم كە پێشتر دەمبەخشی هەتاوەكو بمێنم».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە