Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

4 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«ئەگەر کەسێک هات و ویستی یەکڕیزی ئێوە پەرتەوازە بکات وناکۆکی بخاتە نێوانتان ؛ لەكاتێكدا ئێوە ڕێككەوتوون لەسەر یەك پیاو (کە خەلیفەتانە -ئەمیرتانە-)، ئەوا ئەو کەسە بکوژن».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«کاربەدەستانێك (دێن) ؛ ڕازی دەبن لە هەندێک لە کردەوەکانیان وهەندێک لەكردەوەكانیان ڕەت دەکەنەوە، هەرکەسێک (كارە خراپەكانیان) بناسێتەوە ئەوا بەخشراوە (بەریئە لە هەڵگرتنی تاوانەکان)، وئەوەی نكۆڵی بکات (لە كارە خراپەكانیان) ئەوا سەلامەتە وپارێزراوە، جگە لە ئەوانە نەبێت کە ڕازی بوون بەو کردەوانە وجێبەجێیان کرد»، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا ئایا دژیان نەجەنگین؟ فەرمووی: «نەخێر، هەتا ئەو كاتەی نوێژ ئەنجام دەدەن».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«پەیمانماندا بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر گوێگرتن وگوێڕایەڵی کردنی کار بەدەستی موسوڵمان لە کاتی سەختی وئاسانیدا، ولە کاتی خۆشی وناخۆشیدا ، وئارامگرتن لە سەر مافخواردنێک ئەگەر دەرهەقمان كرا، و لەسەر نەجەنگان دژی کاربەدەستی وڵات ، و لەسەر ووتنی هەق لە هەرشوێنێك بووین، و لەپێناو خوای گەورە ؛ لەلۆمەی هیچ لۆمەكارێك نەترسین».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«هەرکەسێک لە گوێڕایەڵی دەربچێت، وخۆی جیابکاتەوە لە کۆمەڵی مسوڵمانان (پەرتەوازەیی دروست بکات) وبمرێت، ئەوا مردنەکەی مردنێکی جاهیلیەتە، وهەرکەسێک جەنگ بگات لە ژێر ئاڵای کوێرایەتی کە بۆ دەمارگیری توڕە دەبێت، یان بانگەشە بۆ دەمارگیری دەکات، یان دەمارگیری سەردەخات، ئەگەر بکوژرێت ئەوا کوشتنەکەی کوشتنی جاهیلیەتە، وهەرکەسێک لە دژی ئومەتەکەم دەربچێت، و لە چاک وخراپیان بدات، وخۆی نەپارێزێت لە ئیماندارانیان (لە ماف وخوێن وماڵیان)، وپەیمانی نەباتە سەر لەگەڵ ئەوانەی پەیمانیان پێدراوە، ئەوا ئەو كەسە لە من نییە ومنیش لە ئەو نییم».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە