Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

4 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

ئەی پێغەمبەری خودا، پێمان بڵێ ئەگەر هەندێك فەرمانڕەوا کاربەدەست بن بەسەرمانەوە وداواى مافی خۆیان لە ئێمە بکەن، ومافى ئێمە نەدەن، ئایا فەرمانى چیمان پێدەکەیت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕووی لێ وەرگێڕا، پاشان پرسیارەکەى دووبارە کردەوە ولە دووەم یان سێیەم جاردا؛ ئەشعەسی كوڕی قەیس ڕایكێشا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «گوێڕایەڵ بن وفەرمانەکان جێبەجی بکەن، ئەوان تەنها بەرپرسیارن لەسەر ئەركەكانیان، وئێوەیش تەنها بەرپرسیارن لەسەر ئەركەكانتان».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاریەکی کردین کە دڵەکانى ترساند وچاوەکان فرمێسکیان کرد، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا وەکو ئەوە وابێت ئامۆژگاری کەسێکە ماڵئاوایی بکات بۆیە وەسیەتمان بۆ بکە، ئەویش فەرمووی: «تەقواى خواى گەورە بکەن، وگوێڕایەڵی کاربەدەستی موسوڵمانان بن وفەرمانەکان جێبەجێ بکەن، وئەگەرچیش بەندەیەکی حەبەشی بێت، و لەپاش من ناكۆكی زۆر دەبینن، بۆیە دەستبگرن بە سونەتی من وسونەتی خەلیفە ڕێنموێنیکراوەکان، ( بە ئەوپەڕی تواناوە دەست بەسونەتەوە بگرن)، و وریای شتە داهێنراوەکان -بیدعەكان- بن، چونکە هەموو بیدعەیەک گومڕاییە».
سەحیحە (أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«وەسییەت وئامۆژگاریتان دەكەم بەوەی تەقوای خودا بکەن، و گوێڕایەڵ و فەرمانبەرداری کاربەدەستی موسوڵمانان بن، ئەگەر چیش کاربەدەست بەندەو کۆیلە بوبێت، چونكە ئەوەی لە پاش من دەمێنێت ناكۆكییەكی زۆر دەبینێت، بۆیە لەو کاتەدا دەست بگرن بە سوننەت و ڕێبازی من، وسوننەت وڕێبازی جێنشینە ڕاستڕەوە ڕێنموێنیكراوەكان، (ئەم ڕێباز و سوننەتە) بە خرێکانتان بگرن، و خۆتان به‌دوور بگرن لە شتی داهێنراو و زیادە، چونکە بێگومان هەموو داهێنراوێک (بیدعەیەك لە ئاییندا) گومڕاییە».
سەحیحە (أبو داود والترمذي) گێڕاویانەتەوە
« ئاین ئامۆژگارییە»، (تەمیم) دەڵێت: ووتمان: بۆ کێ؟ (واتا ئاین ئامۆژگارییە بۆ کێ؟)، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بۆ خودا، وبۆ کتێبەکەی، وبۆ پێغەمبەرەکەی، وبۆ پێشەوای مسوڵمانان وتێکڕای مسوڵمانان».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە