Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

4 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
Filter
Pick a property to filter by
الفئة المستهدفة2
حجم المحتوى4
التخريج المتعدد2
الفئة المستهدفة: المسلم

پلەی فەرموودە

«ئەوەی بانگەشە بکات بۆ هیدایەت وچاکەکاریەک، ئەوا پاداشتی وەکو پاداشتی ئەوانە وایە کە شوێنی دەكەون -کردەوەی پێ دەکەن-، وئەمەیش هیچ لە پاداشتی ئەوان کەم ناکاتەوە، وئەوەی بانگەشە بکات بۆ گومڕاییەک، ئەوا تاوانی لە سەرە بە هێندەی تاوانی ئەوانەی کە شوێنی دەکەون، وئەمەیش هیچ لە تاوانی ئەوان کەم ناکاتەوە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
التصنيف الشرعيالبدعة، فضل الدعوة إلى الله وأحكامهاموضوعات الحديثنشر العلم بالدعوة إلى الله، الدعوة إلى الله
پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: من ئاژەڵەکەم -سواریەکەم- مرد ؛ -ئاژەڵێکم- پێبدە بۆئەوەى هەڵمبگرێت -بۆ سەفەرکردن-، فەرمووی: «هیچم لەلا نیە»، پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من ڕێنیشاندەری دەبم بۆ لای کەسێک کە هەڵی بگرێت، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «پاداشتی کەسی ڕێنیشاندەر بۆ کاری خێر وەکو پاداشتی کەسی ئەنجامدەری کارە خێرەکە وایە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
التصنيف الشرعيفضائل الأعمال الصالحة، الأخلاق الحميدة، فضل الدعوة إلى الله وأحكامهاموضوعات الحديثنشر العلم بالدعوة إلى الله، الدعوة إلى الله، قضاء حوائج المسلمين، التعاون على البر والتقوى
« ئاین ئامۆژگارییە»، (تەمیم) دەڵێت: ووتمان: بۆ کێ؟ (واتا ئاین ئامۆژگارییە بۆ کێ؟)، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بۆ خودا، وبۆ کتێبەکەی، وبۆ پێغەمبەرەکەی، وبۆ پێشەوای مسوڵمانان وتێکڕای مسوڵمانان».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
التصنيف الشرعيالأخلاق الحميدة، فضل الدعوة إلى الله وأحكامها، حق الإمام على الرعية، الإسلامموضوعات الحديثالأمر بالمعروف والنهي عن المنكر، الدعوة إلى الله، النصيحة، أحكام الإمامةمحاور التعريف بالإسلاممحاسن الأخلاق
«سبەینێ ئاڵاکە دەدەمە دەستی پیاوێک کە خوای گەورە لەسەر دەستی ئەو سەركەوتن دەبەخشێت، خوای گەورە وپێغەمبەری خۆش دەوێت، وخوای گەورە وپێغەمبەریش ئەویان خۆش دەوێت»، سەهل دەڵێت: كاتێك بەیانیان بەسەردا هات ؛ هەموویان ڕۆیشتن بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم-، هەریەكێكیان هیوای وابوو ئاڵاكە بە ئەو بدرێت، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «کوا عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب؟»، ووترا: ئەو چاوی ئێش وئازاری هەیە، بۆیە ناردیان بە دوایدا وهێنایان، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- تفێکی کردە نێو چاوەکانییەوە ونزای بۆ کرد؛ بۆیە باش بوو وەکو ئەوە وابێت کە هەرگیز ئێش وئازاری نەبوو بێت، وئاڵاکەی پێدا، وپێی فەرمووی:«لە سەرخۆ بڕۆ هەتا دەچیتە نزیک خاکی ئەوان، پاشان بانگیان بکە بۆ ئیسلام، وهەواڵیان پێ بدە سەبارەت بە مافەکانی خوای گەورە لە ئیسلامدا، والله ئەگەر خوای گەورە بە هۆی تۆوە هیدایەتی یەک کەس بدات باشترە بۆ تۆ لە وشترە سوورەكان».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
التصنيف الشرعيالصحابة وفضلهم، الطب والتداوي والرقية الشرعية، فضل الدعوة إلى الله وأحكامها، غزواته وسراياه صلى الله عليه وسلم، أحكام ومسائل الجهاد وآدابه، دلائل النبوةموضوعات الحديثالدعوة إلى الله، الصحابة رضي الله عنهممحاور التعريف بالإسلاملا يقبل الله غير دين الإسلام، عدل الإسلام