Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

13 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«وەسییەت وئامۆژگاریتان دەكەم بەوەی تەقوای خودا بکەن، و گوێڕایەڵ و فەرمانبەرداری کاربەدەستی موسوڵمانان بن، ئەگەر چیش کاربەدەست بەندەو کۆیلە بوبێت، چونكە ئەوەی لە پاش من دەمێنێت ناكۆكییەكی زۆر دەبینێت، بۆیە لەو کاتەدا دەست بگرن بە سوننەت و ڕێبازی من، وسوننەت وڕێبازی جێنشینە ڕاستڕەوە ڕێنموێنیكراوەكان، (ئەم ڕێباز و سوننەتە) بە خرێکانتان بگرن، و خۆتان به‌دوور بگرن لە شتی داهێنراو و زیادە، چونکە بێگومان هەموو داهێنراوێک (بیدعەیەك لە ئاییندا) گومڕاییە».
سەحیحە (أبو داود والترمذي) گێڕاویانەتەوە
« ئاین ئامۆژگارییە»، (تەمیم) دەڵێت: ووتمان: بۆ کێ؟ (واتا ئاین ئامۆژگارییە بۆ کێ؟)، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بۆ خودا، وبۆ کتێبەکەی، وبۆ پێغەمبەرەکەی، وبۆ پێشەوای مسوڵمانان وتێکڕای مسوڵمانان».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«هەر بەندەیەک کە خوای گەورە بیکاتە دەسەڵاتدار بە سەر کۆمەڵێکەوە، وبمرێت لە رۆژێکدا کە فێڵی کردبێت لە ژێر دەستەکانی؛ ئەوا خوای گەورە بەهەشت لەسەر ئەو کەسە حەرام دەکات».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
لە دووای وەفاتم کۆمەڵێک ڕوداو دێتە پێش و وناڕەحەتی وستەم بڵاو دەبێتەوە وشتانێک ڕوودەدات کە لاتان خراپە وپەسەند کراو نیە، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمانی چیمان پێدەکەیت (واتە: ئەگەر گەیشتینە ئەو سەردەمە چی بکەین لەو حاڵەتەدا؟)، فەرمووی: «ئەو مافەی کە لە سەر ئێوەیە جێبەجێی دەکەن، وئەو مافەیشی کە دەبێت بۆ ئێوە جێبەجێ بکرێت لە خوای گەورە داوا بکەن».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«هەرکەسێک لە گوێڕایەڵی دەربچێت، وخۆی جیابکاتەوە لە کۆمەڵی مسوڵمانان (پەرتەوازەیی دروست بکات) وبمرێت، ئەوا مردنەکەی مردنێکی جاهیلیەتە، وهەرکەسێک جەنگ بگات لە ژێر ئاڵای کوێرایەتی کە بۆ دەمارگیری توڕە دەبێت، یان بانگەشە بۆ دەمارگیری دەکات، یان دەمارگیری سەردەخات، ئەگەر بکوژرێت ئەوا کوشتنەکەی کوشتنی جاهیلیەتە، وهەرکەسێک لە دژی ئومەتەکەم دەربچێت، و لە چاک وخراپیان بدات، وخۆی نەپارێزێت لە ئیماندارانیان (لە ماف وخوێن وماڵیان)، وپەیمانی نەباتە سەر لەگەڵ ئەوانەی پەیمانیان پێدراوە، ئەوا ئەو كەسە لە من نییە ومنیش لە ئەو نییم».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە