Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

17 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«مردن دەهێنرێت لەسەر شێوەى بەرانێک -کە ڕەنگی- سپیە و-هەندێکی کەم ڕەنگی- ڕەشیشی تێدایە، بانگارێک بانگ دەکات: ئەی خەڵکی بەهەشت، سەریان بەرز دەکەنەوە وسەیر دەکەن، دەڵێت: ئایا ئەمە دەناسن؟ دەڵێن: بەڵێ، ئەمە مردنە، وهەموویان بینیوویانە، پاشان بانگ دەکات: ئەی خەڵکی دۆزەخ، سەریان بەرز دەکەنەوە وسەیر دەکەن، دەڵێت: ئایا ئەمە دەناسن؟ دەڵێن: بەڵێ، ئەمە مردنە، وهەموویان بینیوویانە، پاشان سەری دەبڕدرێت، پاشان دەڵێـت: ئەی خەڵکی بەهەشت ژیانی بێ کۆتای وبێ مردن بۆتان بۆیە هەرگیز نامرن، ئەی خەڵکی دۆزەخ ژیانی بێ کۆتایی وبێ مردن بۆتان بۆیە هەرگیز نامرن، پاشان -ئەم ئایەتەى- خوێندەوە: {وَأَنْذِرْهُمْ يَوْمَ الْحَسْرَةِ إِذْ قُضِيَ الْأَمْرُ وَهُمْ فِي غَفْلَةٍ} [مریم: 39] واتە: {ئەو (ستەمکارانە) لەڕۆژی داخ و خەفەت بترسێنە کاتێک کاروباری (خەڵکی) کۆتایی پێدەھێنرێت لە کاتێکدا ئەوانە غافڵن}، وئەوانە لە غەفڵەت وبێ ئاگاییدان ئەهلی دونیا: {وَهُمْ لاَ يُؤْمِنُونَ} [مريم: 39] واتە: {وباوەڕیش ناھێنن (بەڕۆژی دوایی)}».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«بانگکارێک بانگ دەکات: هەتاهەتایە لەش ساغ دەبن وهەرگیز نەخۆش نابن، وهەتاهەتایە دەژین وهەرگیز نامرن، وهەتاهەتایە گەنج دەبن وهەرگیز پیر نابن، هەتاهەتایە ئاسوودە دەبن وهەرگیز ناڕەحەت نابن» ئاماژە بۆی -ئەم ئایەتە- كە خوای گەورە -عز وجل- دەفەرموێت: ﴿وَنُودُوا أَنْ تِلْكُمُ الْجَنَّةُ أُورِثْتُمُوهَا بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ﴾ [الأعراف: 43] واتە: ﴿وه‌ بانگیان لێ ئه‌كرێ ئا ئه‌مه‌ ئه‌و به‌هه‌شته‌یه‌ كه‌ ئێوه‌ بوون به‌ میراتگری و تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه‌ چاكانه‌ی كه‌ خۆتان كردووتانه‌﴾.
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«ئەوەی بگاتەوە لای الله وبە هیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نەدابێت؛ ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە، وئەوەی بگاتەوە لای الله وهاوبەشی بۆ بڕیار دابێت؛ ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«ئەگەر خەڵکی بەهەشت بچنە بەهەشتەوە، خواى گەورە -تبارك وتعالى- دەفەرموێت: «ئایا حەز دەکەن شتی زیاترتان پێببەخشم؟» دەڵێن: ئایا ڕوومانت سپی وگەش نەکرد؟ ئایا ئێمەت نەکردە بەهەشتەوە وڕزگارت نەکردین لە دۆزەخ؟ خواى گەورە پەردە لادەدات، هیچ شتێک لەوانەى پێیان بەخشراوە وەکو بینینی پەروەردگار -عز وجل- لە لایان خۆشەویست نابێت».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بەئەو شتەى بەزۆری دەبێتە هۆی چوونە بەهەشت، فەرمووی: «تەقوای خوای گەورە و ڕەوشت جوانی»، وپرسیاری لێکرا سەبارەت بەئەو شتەى بەزۆری دەبێتە هۆی چوونە دۆزەخ، فەرمووی: «دەم ودامێن».
حەسەن وسەحیحە (الترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«دوو کۆمەڵ لە ئەهلی دۆزەخن و نەم بینیون : کۆمەڵێک قامچیان پێیە وەکو کلکی مانگا وایە و لە خەڵکی دەدەن، وئافرەتانێک پۆشتەن بەڵام ڕووتن وخۆیان خراپەكارن وبانگخوازیشن بۆ شەڕ وخراپەكاری، قژیان وەکو کۆپارەی سەر پشتی وشتر لار بووەتەوە؛ ناچنە بەهەشتەوە، وبۆنی بەهەشت ناکەن، وئەگەرچیش بۆنی بەهەشت لە دووری ئەوەندە وئەوەندە (دووریەكی زۆرەوە) دەکرێت».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
لەگەڵ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بووین ودەنگی کەوتنی شتێک بە زەویدا بیسترا، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «ئایا دەزانن ئەوە چی بوو؟»، ووتمان: خودا وپێغەمبەرەکەی دەزانن، فەرمووی: «ئەوە بەردێک بوو فڕێ درایە نێو دۆزەخ پێش حەفتا ساڵ، لەو کاتەوە هەر دەچووە قوڵایی دۆزەخەوە هەتا گەیشتە بنی دۆزەخ».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«ئەوەی شاهێدی بدات بە ( لا إله إلا الله - هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاست جگە لە الله) و الله تاكە وهیچ شەریك وهاوبەشێکی نییە، و-شاهێدی بدات- بە (محمد عبده ورسوله - موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- بەندە وپێغەمبەری خودایە)، و-شاهێدی بدات- بە (عیسی عبد الله ورسوله - وعیسا بەندە وپێغەمبەری خودایە)، وعیسا وشەی خودایە کە ناردی بۆ مەریەم وڕۆحێکە لە لایەن خوداوە، و-شاهێدی بدات- بەوەی کە بەهەشت هەق وڕاستییە ودۆزەخ هەق وڕاستییە، ئەوا خوای گەورە ئەم کەسە دەخاتە بەهەشتەوە ئەگەر هەر کردەوەیەکی ئەنجام دابێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە