Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

13 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ڕستەیەكم پێ بڵێ لە ئیسلامدا ؛ كە پرسیار لە هیچ یەكێك نەكەم سەبارەتی جگە لە تۆ نەبێت، فەرمووی: «بڵێ: ئیمانم بە الله هێنا پاشان پابەندی ڕێگای ڕاست بە -ئیستیقامەتت هەبێت-».
سەحیحە (مسلم وأحمد) گێڕاویانەتەوە
پرسیارم کرد لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە سەیرکردنی لە ناکاو (بۆ ئافرەت)، «فەرمانی پێكردم كە چاوم وەربگێڕم (چاوم لابدەم لە سەیركردنی ئافرەتەکە)».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«لە دونیادا وەکو کەسێکی نامۆ یان ڕێبوار بە». وئیبن عومەر دەیووت: «ئەگەر ئێوارەت بەسەردا هات ئەوا چاوەڕێی بەیانی مەکە، وئەگەر بەیانیت بەسەردا هات ئەوا چاوەڕێی ئێوارە مەکە، وئەوەندە کردەوەی چاک بکە لە کاتی لەش ساغیتدا بۆ ئەوەی سوودی بۆت هەبێت بۆ کاتی نەخۆش بوونت، وئەوەندە کردەوەی چاک بکە لە کاتی ژیانتدا بۆ ئەوەی سوودی بۆت هەبێت بۆ کاتی مردنت».
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە
«بەردەوام بەڵا وتاقیکردنەوە لە نەفس وماڵ ومنداڵ ڕودەکاتە باوەڕ دار؛ هەتا دەگاتەوە بە خوای گەورە وهیچ گوناهێكی لە سەر نەماوە».
حەسەنە (الترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«حەڵاڵ ئاشکرایە وحەرام ئاشکرایە، لە نێوانیان هەندێک شتی گوماناوی هەن کە زۆر لە خەڵکی نایزانێت، ئەوەی خۆی لە گومانەکان بپارێزێت ئەوا دین وکەسایەتی سەلامەت بووە، وئەوەی بکەوێـتە ناو گومانەکان (شوبهەکان)؛ ئەوا تووشی حەرام بووە، وەکو شوانێک کە مەڕەکانی لە دەوری خاکێکی قەدەغەکراودا دەلەوەڕێنێت لەوەدایە کە مەڕەکان بچنە ناو خاکە قەدەغەکراوەکەوە، وهەموو پادشایەک سنووری خۆی هەیە، وسنوورەکانی خوای گەورە بریتیە لە حەرامکراوەکان، ولە لاشەدا پارچە گۆشتێک هەیە ئەگەر چاک بوو؛ ئەوا هەموو لاشە چاک دەبێت، وئەگەر خراپ بوو ؛ ئەوا هەموو لاشە خراپ دەبێت ،ئەویش بریتیە لە دڵ».
سەحیحە بوخاری وموسلیم گێڕاویانەتەوە