Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

12 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«دوو نیعمەت خەڵکی قەدری نازانن: لەش ساغی، و سەرقاڵ نەبوون (كاتی دەست بەتاڵی)».
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە
«قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو پیاوێک بەلای گۆڕی پیاوێکی تردا تێپەڕ دەبێت، دەڵێت: خۆزگایە لە شوێنی ئەو بوومایە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«حەسودی مەبەن، ونەجش^ لەیەکتری مەکەن، وڕقتان لەیەک نەبێتەوە، ولەیەک دامەبڕێن، وبا هیچ یەکێک لە ئێوە مامەڵە نەکات بەسەر مامەڵەی كەسێكی ترتانەوە، وهەموو ببنە بەندەی خوا وبرای یەکتر موسوڵمان برای موسوڵمانە، وستەمی لێناکات، ودەستی لێبەرنادات، وبەکەم سەیری ناکات وتەقواداری لێرەدایە»، وسێ جار ئاماژەی کرد بۆ سینگی، وفەرمووی: «بەسە بۆ مرۆڤ هێندە لە شەڕ وخراپە کە برای موسوڵمانی خۆی بە کەم بزانێت، هەموو شتێكی موسوڵمان لەسەر موسوڵمان حەرامە، خوێنی، ماڵی، نەفس وناموسی -كەسایەتی-». ^(نەجش واتا: زیاد کردنی نرخی شتومەک لەبەر ڕەواج پێدانی لەکاتێکدا نایەوێت بیکڕێت)
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ڕستەیەكم پێ بڵێ لە ئیسلامدا ؛ كە پرسیار لە هیچ یەكێك نەكەم سەبارەتی جگە لە تۆ نەبێت، فەرمووی: «بڵێ: ئیمانم بە الله هێنا پاشان پابەندی ڕێگای ڕاست بە -ئیستیقامەتت هەبێت-».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«دەستنوێژگرتن نیوەی ئیمانە، و (ووتنی) -الحمد لله- تەرازووەکان پڕ دەکات، و (ووتنی) -سبحان الله- نێوان ئاسمانەکان وزەوی پڕ دەکات، ونوێژکردن نور وڕۆشناییە، وخێرکردن بەڵگەیە، وئارامگرتن ڕووناکیە، وقورئان بەڵگەیە بۆت یان لە دژت، هەموو خەڵکی بەیانی بەسەردا دێت: نەفسی خۆی دەفرۆشێت؛ یان ڕزگاری دەکات (لە دۆزەخ) یان تیا دەچێت (بەهۆی چوونە دۆزەخ)».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«حاڵ وکاروباری ئیماندار جێی سەرسوڕمانە، هەموو حاڵێکی هەر مایەی خێرە بۆی؛ وئەمە بۆ هیچ کەسێک نابێت جگە لە ئیماندار، ئەگەر تووشی خۆشگوزەرانی بێت؛ سوپاسی خودا دەکات وئەمە دەبێتە مایەی خێر بۆی، وئەگەر تووشی زیان بێت؛ ئارام دەگرێت وئەمەش هەر دەبێتە مایەی خێر بۆی».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«دەستنوێژگرتن نیوەی ئیمانە، و (ووتنی) -الحمد لله- پڕکاری تەرازوی چاکەکارییە، و (ووتنی) -سبحان الله والحمد لله- نێوان ئاسمانەکان وزەوی پڕ دەکەن، ونوێژکردن نور وڕۆشناییە، وخێرکردن بەڵگەیە، وئارامگرتن ڕووناکیە، وقورئان بەڵگەیە بۆت یان لە دژت، هەموو خەڵکی بەیانی بەسەردا دێت لە هەوڵدان، یان ڕزگارب نەفسی بەدەست دەخات (لە دۆزەخ) یان نەفسی تیا دەبات (بەهۆی خراپەکارییەوە)».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«حەڵاڵ ئاشکرایە وحەرام ئاشکرایە، لە نێوانیان هەندێک شتی گوماناوی هەن کە زۆر لە خەڵکی نایزانێت، ئەوەی خۆی لە گومانەکان بپارێزێت ئەوا دین وکەسایەتی سەلامەت بووە، وئەوەی بکەوێـتە ناو گومانەکان (شوبهەکان)؛ ئەوا تووشی حەرام بووە، وەکو شوانێک کە مەڕەکانی لە دەوری خاکێکی قەدەغەکراودا دەلەوەڕێنێت لەوەدایە کە مەڕەکان بچنە ناو خاکە قەدەغەکراوەکەوە، وهەموو پادشایەک سنووری خۆی هەیە، وسنوورەکانی خوای گەورە بریتیە لە حەرامکراوەکان، ولە لاشەدا پارچە گۆشتێک هەیە ئەگەر چاک بوو؛ ئەوا هەموو لاشە چاک دەبێت، وئەگەر خراپ بوو ؛ ئەوا هەموو لاشە خراپ دەبێت ،ئەویش بریتیە لە دڵ».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە