Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

12 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«رَبِّ اغْفِرْ لِي خَطِيئَتِي وَجَهْلِي، وَإِسْرَافِي فِي أَمْرِي كُلِّهِ، وَمَا أَنْتَ أَعْلَمُ بِهِ مِنِّي، اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي خَطَايَايَ، وَعَمْدِي وَجَهْلِي وَهَزْلِي، وَكُلُّ ذَلِكَ عِنْدِي، اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي مَا قَدَّمْتُ وَمَا أَخَّرْتُ، وَمَا أَسْرَرْتُ وَمَا أَعْلَنْتُ، أَنْتَ المُقَدِّمُ وَأَنْتَ المُؤَخِّرُ، وَأَنْتَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ»، واتە: «خودایە لە تاوان وهەڵە ونەفامیەکانم خۆش بە، ولە زیادەڕەوی کردن لەسەر نەفسی خۆم خۆش بە، ولە هەرشتێک کە تۆ زاناتری سەبارەتی زیاتر لە من، خودایە لەو تاوانانەم خۆش بە کە بە ئەنقەست یان بە نەفامی یان بە گاڵتەوە کردوومە، ولە هەڵە وتاوانە ئەنقستەکانم خۆش بە، وهەموو ئەم تاوانانەم كردووە، خودایە لە تاوانەکانى پێشوو ودواترم خۆش بە، و لەو تاوانانەم خۆش بە کە بەنهێنی یان ئاشکرا کردوومە، یان هەر تاوانێک کە تۆ زاناتری سەبارەتی، تۆ بەندەکانت سەردەخەیت وسەرفرازیان دەکەیت، وتۆ بەندەکانت پاش دەخەیت بۆیە دۆڕاو دەبن، وتەنها تۆ دەسەڵاتت هەیە بەسەر هەموو شتێکدا».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
ئەعرابیەک هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: قسەیەکم فێر بکە کە بیڵێم، فەرمووی: «بڵێ: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، اللهُ أَكْبَرُ كَبِيرًا، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ كَثِيرًا، سُبْحَانَ اللهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ، لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ)^، ئەعرابیەکە ووتی: ئەم قسانە -زیکرانە- بۆ پەروەردگارمە، ئەی بۆ خۆم چی بڵێم؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بڵێ: (اللهُمَّ اغْفِرْ لِي وَارْحَمْنِي وَاهْدِنِي وَارْزُقْنِي)^^». ^(واتە: هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، خودا گەورەترین وشکۆدارترینە، حەمد وسوپاسی زۆر بۆ الله، پاک وبێگەردە ودوورە لە هەموو کەموکورتیەک پەروەردگاری هەموو جیهانیان، هیچ هێز وتوانایەکمان نیە مەگەر هێز وتوانا ویارمەتیەک لە لایەن خوداوە پێمان ببەخشرێت، خودا شکۆدارە -العزیز-ە، ودانایە -الحکیم-ە)، ^^(واتە: خودایە، لێم خۆش بە وڕەحمم پێبکە وهیدایەتم بدە وڕزقم بدە).
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«بڵێ: (قُلِ اللهُمَّ اهْدِنِي وَسَدِّدْنِي)^، كاتێك داوای هیدایەت دەكەیت؛ بیر بكەرەوە لەوەی هیدایەت وڕێنموێنی بكرێیت بۆ ڕێگای ڕاست، وكاتێك داوای -جێگیربوون وڕاستڕەوی (السداد)- دەكەیت؛ بیر بكەرەوە لەوەی پابەندی ڕێگای ڕاست بیت وەكو ڕێكی وڕاستی تیر». ^(واتە خودایە داواى هیدایەت وجێگربوون وبەردەوامیم لە تۆ دەکەم لەسەر ڕێگای ڕاست -لەسەر ئیستیقامەت-)
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«اللَّهُمَّ أَصْلِحْ لِي دِينِي الَّذِي هُوَ عِصْمَةُ أَمْرِي، وَأَصْلِحْ لِي دُنْيَايَ الَّتِي فِيهَا مَعَاشِي، وَأَصْلِحْ لِي آخِرَتِي الَّتِي إلَيْهَا مَعَادِي، وَاجْعَلْ الْحَيَاةَ زِيَادَةً لِي فِي كُلِّ خَيْرٍ، وَاجْعَلْ الْمَوْتَ رَاحَةً لِي مِنْ كُلِّ شَرٍّ»، واتە: «خودایـە ئاینەكەم -دينداريم- چاك بكە كە بڕبڕەی پشتی كارەكانمە، ودونیایشم بۆ چاک بکە کە ژیانـمی تێدایە، وقیامەتیشم بۆ چاک بکە چونکە گەڕانەوەم بۆ ئەوێیە، وژیانم بۆ بکە بە هۆکاری زیادبوونی هەموو خێر وچاکەیەک، ومردنم بۆ بکە بە هۆکاری حەسانەوە لە هەموو شەڕ وخراپەیەک».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە