Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

7 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، شەیتان دێتە نێوان من ونوێژەکەم وخوێندنەوەم لێ تێکدەدات، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوە شەیتانێکە پێی دەووترێت خینزەب، ئەگەر هەستت پێ کرد پەنا بە خواى گەورە بگرە لێی، وسێ جار تف بکە بە لای چەپتدا»، دەڵێت: منیش ئەوەم ئەنجامدا بۆیە خواى گەورە ئەوەى لەسەرم نەهێشت.
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
فاتیمە -ڕەزای خوای لێبێت- هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سكاڵای بۆ لا كرد بەهۆی ئەوەی دەستی تووشی ئازار دەبێت لەسەرەنجامی بەكارهێنانی بەردەئاش، وپێی گەیشتبوو كە ئەو هەندێك بەندەیان بۆ هێناوە، بەڵام نەیانی بینی، ئەویش ئەمەی بۆ عائیشە باسكرد، كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات ؛ عائیشە ئەمەی بۆ باسكرد، عەلی دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەردانی كردین لەكاتێكدا خەریك بوو دەخەوتین، بۆیە خەریك بوو هەستین، بەڵام ئەو فەرمووی: «لە شوێنی خۆتان بمێننەوە»، هات لەنێوان من وئەو (فاتیمە) دانیشت، هەتاوەكو هەستم بە ساردی پێیەكانی كرد لەسەر سكم، وفەرمووی: «ئایا ڕێنیشاندەرتان بم بۆ شتێك كە خێرترە لەوەی داواتان كرد؟ کاتێک دەچنە سەر جێگاکەتان، سی وسێ جار بڵێن: (سبحان الله) ، وسی وسێ جار بڵێن: (الحمد لله)، وسی وسێ جار بڵێن: (الله أكبر)؛ ئەمە خێرترە بۆتان لە خزمەتكارێك».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«جوێن بە با مەدەن، ئەگەر شتێکتان بینی کە پێتان ناخۆش بوو، بڵێن: (االلَّهُمَّ إِنَّا نَسْأَلُكَ مِنْ خَيْرِ هَذِهِ الرِّيحِ وَخَيْرِ مَا فِيهَا وَخَيْرِ مَا أُمِرَتْ بِهِ، وَنَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ هَذِهِ الرِّيحِ وَشَرِّ مَا فِيهَا وَشَرِّ مَا أُمِرَتْ بِهِ)»، واتە: «ئەی خودایە، داواى هەر خێرێکت لێدەکەین کە بەهۆی ئەم بایەوە تووشمان دەبێت، وە ئەو خێرەی کە تێیدایە، وئەو خێرەی کە فەرمانیپێكراوە بیگەیەنێت، وخودایە پەنات پێدەگرین لە هەر شەڕێک کە بەهۆی ئەم بایەوە تووشمان ببێت، وە ئەو شەڕەی کە تێیدایە، وئەو شەڕەی کە فەرمانیپێكراوە بیگەیەنێت».
سەحیحە (الترمذي) گێڕاویەتەوە
«لوتی کەسێک بداتە ئەرز وبچێتە خۆڵ؛ ئەگەر ناوى منی لەلا باسبکرێت و سەڵاواتم لەسەر نەدات، لوتی کەسێک بداتە ئەرز وبچێتە خۆڵ؛ كاتێك مانگی ڕەمەزان دێت وتەواو دەبێت بەبێ ئەوەی لێخۆشبوونی خودایی بەدەست هێنابێت، ولوتی کەسێک بداتە ئەرز وبچێتە خۆڵ؛ بگات بە دایك وباوكی لەكاتی بەتەمەن بوونیان ونەبنە هۆی ئەوەی بچێتە بەهەشتەوە بە خزمەتکردنیان».
سەحیحە (الترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
لە گەڵ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دانیشتبووم ودوو پیاو جوێنیان بە یەکتری دەدا، ویەکێکیان ڕووی سوور هەڵگەڕا ودەمارەکانی ملی هەستابوو، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «من وشەیەک دەزانم ئەگەر بیڵێت ئەوا ئەوەی بەسەری هاتووە نامێنێت، ئەگەر بڵێت: (أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ)^، ئەوەی بەسەریدا هاتووە نامێنێت». پێیان ووت: کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرموویەتی: «پەنا بگرە بە الله لە شەیتان»، -پیاوەكە- ووتی: خۆ شێت نەبووم؟ ^(واته: پەنا دەگرم بە خودای گەورە لە شەیتانی نەفرین لێکراو).
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ڕەزیل ئەو کەسەیە کە ناوى من لە لای ئەو باسبکرێت، بەڵام سەڵاتم لەسەر نەدات».
سەحیحە (الترمذي والنسائي -له سونەنی کوبرا- وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«هەرکەسێک چووە شوێنێک، وبڵێت: (أعوذ بكلمات الله التَّامَّات من شرِّ ما خلَق)^؛ ئەوا هیچ شتێک زیانی پێناگەیەنێت هەتا لەو شوێنە دەردەچێت». ^(واتە: پەنا بە وشە کامڵەکانى خواى گەورە دەگرم [قورئان] لە شەڕ وزیانی ئەوەى دروستیکردووە).
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە