Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

2 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
لە شەوێكی باراناوی وزۆر تاریكدا دەرچووین، بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ بۆئەوەی پێشنوێژیمان بۆ بكات، كاتێك گەیشتینە لای، فەرمووی: «بڵێ (قُلْ)»، من هیچم نەووت، پاشان فەرمووی: «بڵێ (قُلْ)»، من هیچم نەووت، فەرمووی: «بڵێ (قُلْ)»، ووتم: چی بڵێتم؟ فەرمووی: «{قُلْ هُوَ اللهُ أَحَدٌ} (سورەتی الإخلاص) وموعەویزەكان (سورەتەکانى الفلق والناس) سێ جار بخوێنە؛ کاتێک ئێوارە وبەیانیت بەسەردا دێت، بەسن بۆت وهۆکارن بۆ پاراستنت لە هەموو شتێک».
سەحیحە (أبو داود والترمذي والنسائي) گێڕاویانەتەوە
«هەربەندەیەک -لە ئێوارەیەدا- سێ جار بڵێت: (بِسْمِ اللَّهِ الَّذِي لَا يَضُرُّ مَعَ اسْمِهِ شَيْءٌ، فِي الْأَرْضِ، وَلَا فِي السَّمَاءِ، وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ)^، ئەوا بەڵای لەناكاو تووشی نابێت هەتاوەكو بەیانی بەسەردا دێت، وئەوەی سێ جار بیخوێنێت لە بەیانیدا، تووشی بەڵای لەناكاو نابێت هەتاوەكو ئێوارەی بەسەردا دێت»، ئەوەی فەرموودەكە دەگێڕێتەوە دەڵێت: ئەبانی كوڕی عوسمان تووشی شەلەل بوو، وئەو پیاوەی فەرموودەكەی لێوە بیست -بە سەرسوڕمانەوە- سەیری دەكرد، ئەویش -ئەبان- ووتی: بۆچی وا سەیرم دەكەیت؟ والله درۆم نەكردووە بەناوی عوسمانەوە، وعوسمانیش درۆی نەكردووە بەناوی پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، بەڵام ئەو ڕۆژەی تووشی هاتم؛ توڕەم بووم و لەبیرم چوو بیخوێنم. ^(واتە: بەناوى خودا [پەنا دەگرم بە ناوى پیرۆزی خودا کە (الله) )یە] کە بە پەناگرتن بەم ناوە پیرۆزە هیچ شتێک ناتوانێت زیان بگەیەنێت نە لە زەوی ونە لە ئاسماندا، خودا بیسەرە (السمیع)ە و زانایە (العلیم)ە)
سەحیحە (أبو داود والترمذي والنسائي -له سونەنی کوبرا- وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە