Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

40 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«ھەموو کار وکردەوەیەک بە پێی نیەت ومەبەستە، وھەموو کەسێکیش بە پێی نیەتەکەی پاداشت دەدرێتەوە، بۆیە ئەو کەسەی کۆچکردنەكەی بۆ لای خودا وپێغەمبەرەکەی بێت؛ ئەوا کۆچکردنی بۆ لای خودا وپێغەمبەرەکەیەتی، وئەوەی کۆچکردنەكەی بۆ بەدەست هێنانی شتومەکی دونیا بێت یان ئافرەتێک بێت کە مارەی بکات؛ ئەوا کۆچکردنی بۆ ﻻی ئەو شتانەیە».
سەحیحە هەردوو پێشەوای فەرموودەناس ئەبو عبد الله محەمەدی کوڕی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراهیمی کوڕی موغەیرەی کوڕی بەردیزبەی بوخاری، و ئەبو حوسەین موسلیمی کوڕی حەججاجی کوڕی موسلیمی قوشەیری نیساپوری؛ لە سەحیحەكەیاندا گێڕاویانەتەوە.
«ئیسلام لەسەر پێنج پایە بنیات نراوە: شاھێدی دان بە (لا إله إلا الله ومحمد عبده ورسوله) واتە: (هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله وموحەمەد بەندە وپێغەمبەری خودایە)، و ئەنجامدانی نوێژەکان، و زەکاتدان، و حەجكردن بۆ ماڵی خودا، وڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان».
سەحیحە بوخاری وموسلیم گێڕاویانەتەوە
«فەرمانم پێکراوە کە بەرامبەر خەڵکی بجەنگم تا ئەو کاتەی شاهێدی دەدەن بە (لا إله إلا الله ومحمد رسول اللە)^، ونوێژ ئەنجامدەدەن، وزەکات دەدەن، جا ئەگەر ھاتوو ئەوانەیان ئەنجامدا ؛ ئەوا خوێن وسامانیان پارێزراو دەبێت مەگەر بە ھەق ومافەکانی ئیسلام نەبێت، ولێپرسینەوەیان لە لای خودایە». ^(واته: ھیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەڕاستی جگە لە اللە، وموحەمەد پێغەمبەر ونێردراوی خودایە)،
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەو شتانەی کە قەدەغەم کردووە (نەهیم) لێتان کردووە؛ لێی دوور بكەونەوە، وئەوەی فەرمانم پێکردوون؛ ئەنجامی بدەن بە پێی تواناتان، ئەو شتەی کە بووە هۆی تیاچوونی ئەوانەی پێش ئێوە بریتی بوو لە زۆری پرسیارکردن وناکۆکییان بەرامبەر پێغەمبەرەکانیان».
سەحیحە بوخاری وموسلیم گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پەروەردگارییەوە دەیگێڕێتەوە کە پەروەردگار -سبحانه وتعالی- دەفەرموێت : «ئەی بەندەکانم، من ستەمم لە سەر نەفسی خۆم حەرامکردووە، ولەنێوان ئێوەشدا بەحەڕامم داناوە، بۆیە ستەم لە یەکتری مەکەن، ئەی بەندەکانم، هەمووتان گومڕان جگە لە ئەوانە نەبێت کە من هیدایەتم داون بۆیە داوای هیدایەت لە من بکەن؛ هیدایەتتان دەدەم. ئەی بەندەكانم، هەمووتان برسین جگه لە ئەوانەی من تێرم كردوون، بۆیه داوای ڕزق له من بكەن؛ ڕزقتان دەدەم، ئەی بەندەكانم، هەمووتان ڕووتن وعەیبە وکەموکورتیتان دیارە جگه له ئەوانه نەبێت كه من پۆشیومن، بۆیه داوای پۆشین له من بكەن؛ دەتان پۆشم. ئەی بەندەكانم، ئێوه به شەو وڕۆژ گوناهـ وتاوان دەکەن، ومن له هەموو تاوانەکان خۆش دەبم، بۆیه داوای لێخۆشبوون له من بكەن؛ لێتان خۆش دەبم. ئەی بەندەکانم، ئەگەر له یەکەم کەسەوە بۆ دواین كەس له ئێوه به مرۆڤ وجنۆكەوه له سەر دڵی تەقوادارترین كەسی ئێوه بن، ئەوا ئەمە هیچ له موڵكی من زیاد ناكات. ئەی بەندەكانم، ئەگەر له یەکەم کەسەوە بۆ دواین كەس له ئێوه بە مرۆڤ وجنۆكەوه له سەر دڵی خراپەكارترین كەسی ئێوه بن، ئەوا ئەمه هیچ له موڵکی من كەم ناكات، ئەی بەندەكانم، ئەگەر له یەكەم كەسەوه بۆ دواین كەس له ئێوه بە مرۆڤ وجنۆكەوه به هەمووتانەوه له یەك شوێن بووەستن و داوا له من بكەن، ئەوا من داواكاری هەمووی جێبەجێ دەكەم ئەوەنده له موڵكی من كەم دەكات هەروەكو چۆن دەرزییەک لە ئاوی دەریا كەم دەكاتەوه كاتێك دەخرێته ناو دەریاکە ودەهێندرێتە دەرەوه، ئەی بەندەكانم، ئەوە تەنها کردەوەکانتانە من بۆتان دەبژێرم، وپاشان پاداشتتان دەدەمەوە (به چاكه وخراپه)، جا بۆیه ئەوەی خێر وخۆشی بینی؛ ئەوا با سوپاس وحەمدی خودا بكات، وئەوەش جگه له ئەوەی بینی؛ ئەوا با تەنها لۆمەی نەفسی خۆی بكات».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«هیچ یەکێک لە ئێوە باوەڕ ناهێنێت ؛ هەتاوەکو ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ براكەیشی پێی خۆش بێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«هیچ یەکێک لە ئێوە باوەڕ ناهێنێت (بە تەواوی) هەتاوەکو هەوا وئارەزووی بە پێی ئەو ئایینە دەبێت کە پێی هاتووم».
نەوەوی دەڵێت: فەرمودەیەكی سەحیحە لە كتێبی (الحجة) گێڕاومانەتەوە بە سەنەدێکی سەحیح.
«هەموو جومگەیەک لە جومگەکانی لاشەی مرۆڤ خێرێکی لەسەرە، هەموو ڕۆژێک: ئاشتەوایی بکەیت لە نێوان دوو کەسدا؛ ئەمە خێرە، ویارمەتی کەسێک بدەیت بۆ ئەوەی خۆی یان شتومەکەکانی بخاتە سەر ئاژەڵەکەی؛ خێرە، دەربڕینی وتەی جوان وشیرین؛ خێرە، وهەر هەنگاوێك دەینێیت بەرەو نوێژ (لە مزگەوت)؛ خێرە، وهەر ناڕەحەتی وئاستەنگییەک لادەدەیت لەسەر ڕێگاوبان؛ خێرە».
سەحیحە بوخاری وموسلیم گێڕاویانەتەوە