Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

40 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«خوای گەورە چاکەکاری لە سەر هەموو شتێک نووسیوە، ئەگەر کوشتارییەکتان کرد ئەوا بە چاكی ئەنجامی بدەن، وئەو ئەگەر سەربڕینێکتان کرد ئەوا بە چاكی ئەنجامی بدەن، وبا هەر یەک لە ئێوە چەقۆکەی (ئامێری سەربڕینەکەی) تیژ بکات، وئەوە ئاژەڵەی كە سەری دەبڕێت ئازاری نەدات».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«حەسودی مەبەن، ونەجش^ لەیەکتری مەکەن، وڕقتان لەیەک نەبێتەوە، ولەیەک دامەبڕێن، وبا هیچ یەکێک لە ئێوە مامەڵە نەکات بەسەر مامەڵەی كەسێكی ترتانەوە، وهەموو ببنە بەندەی خوا وبرای یەکتر موسوڵمان برای موسوڵمانە، وستەمی لێناکات، ودەستی لێبەرنادات، وبەکەم سەیری ناکات وتەقواداری لێرەدایە»، وسێ جار ئاماژەی کرد بۆ سینگی، وفەرمووی: «بەسە بۆ مرۆڤ هێندە لە شەڕ وخراپە کە برای موسوڵمانی خۆی بە کەم بزانێت، هەموو شتێكی موسوڵمان لەسەر موسوڵمان حەرامە، خوێنی، ماڵی، نەفس وناموسی -كەسایەتی-». ^(نەجش واتا: زیاد کردنی نرخی شتومەک لەبەر ڕەواج پێدانی لەکاتێکدا نایەوێت بیکڕێت)
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ڕستەیەكم پێ بڵێ لە ئیسلامدا ؛ كە پرسیار لە هیچ یەكێك نەكەم سەبارەتی جگە لە تۆ نەبێت، فەرمووی: «بڵێ: ئیمانم بە الله هێنا پاشان پابەندی ڕێگای ڕاست بە -ئیستیقامەتت هەبێت-».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«ھەرکەسێک لە ئێوە ھەر خراپەیەکی بینی؛ ئەوا با بە دەستی بیگۆڕێت، ئەگەر نەیتوانی (بە دەستی بیگۆڕێت)؛ ئەوا با بە زمانى بیگۆڕێت، وئەگەر نەیتوانى (بە زمانى بیگۆڕێت)؛ ئەوا با بە دڵی (ئینکاری لەو خراپەیە بکات)، وئەمیش (ئینکار کردنی خراپە لە دڵدا) لاوازترینی ئیمانە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«خواى گەورە دەفەرموێت: ئەوەى دژایەتی دۆستێكی من بکات؛ ئەوا من جەنگی لە دژ ڕادەگەیەنم، وبەندەکەم بە هیچ شتێک لە من نزیک نابێتەوە کە خۆشەویست بێـت لە لام هێندەی نزیکبوونەوەى لێم بە ئەنجامدانى فەریزەکان، وبەندەکەم بەردەوام لێم نزیک دەبێتەوە بە ئەنجامدانى سوننەتەكان هەتاوەکو خۆشم دەوێت، ئەگەر خۆشم بوێت دەبمە پارێزەری بیستن وبینین ودەست وقاچی، وئەگەر داوا بکات پێی دەبەخشم، وئەگەر داوای پەنا بکات پەنای دەدەم».
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە
« ئاین ئامۆژگارییە»، (تەمیم) دەڵێت: ووتمان: بۆ کێ؟ (واتا ئاین ئامۆژگارییە بۆ کێ؟)، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بۆ خودا، وبۆ کتێبەکەی، وبۆ پێغەمبەرەکەی، وبۆ پێشەوای مسوڵمانان وتێکڕای مسوڵمانان».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«شیر پێدان هەموو ئەو شتانە حەرام دەکات؛ کە بە هۆی منداڵبوونەوە حەرام دەبن».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«وەسییەت وئامۆژگاریتان دەكەم بەوەی تەقوای خودا بکەن، و گوێڕایەڵ و فەرمانبەرداری کاربەدەستی موسوڵمانان بن، ئەگەر چیش کاربەدەست بەندەو کۆیلە بوبێت، چونكە ئەوەی لە پاش من دەمێنێت ناكۆكییەكی زۆر دەبینێت، بۆیە لەو کاتەدا دەست بگرن بە سوننەت و ڕێبازی من، وسوننەت وڕێبازی جێنشینە ڕاستڕەوە ڕێنموێنیكراوەكان، (ئەم ڕێباز و سوننەتە) بە خرێکانتان بگرن، و خۆتان به‌دوور بگرن لە شتی داهێنراو و زیادە، چونکە بێگومان هەموو داهێنراوێک (بیدعەیەك لە ئاییندا) گومڕاییە».
سەحیحە (أبو داود والترمذي) گێڕاویانەتەوە