Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

8 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وآله وسلم- کە دەیفەرموو: خواى گەورە -تبارك وتعالی- دەفەرموێت: «ئەی نەوەى ئادەم، هەتا تۆ لێم بپاڕێیتەوە وڕەجا وتکام لێبکەیت من لێت خۆش دەبم وسەیری زۆری تاوانەکانت ناکەم. ئەی نەوەى ئادەم، ئەگەر زۆری تاوانەکانت بگاتە لای هەورەکانى ئاسمان وپاشان داواى لێخۆشبوون لە من بکەیت؛ ئەوا من لێت خۆش دەبم. ئەی نەوەى ئادەم، ئەگەر تاوانەکانت بە هێندەی زەوی بێت وپاشان بگەیتە لام وهیچ هاوبەش وشەریکێکت بۆ من بڕیار نەدا بێت؛ ئەوا من بە هێندەی ئەوە لێخۆشبوونم بۆت ئامادە کردووە».
حەسەنە (الترمذي) گێڕاویەتەوە
«لە چاکی ئیسلامەتی مرۆڤ ئەوەیە واز بهێنێت لە شتێک کە پەیوەندی بە ئەوەوە نەبێت».
نەوەوی دەڵێت: فەرمودەیەكی حەسەنه (الترمذي) وغەیری ئەویش گێڕاویانەتەوە
« بێگومان خودا چەند فەرزێکی لەسەر داناون دەی مەيان فەوتێنن، وچەند سنورێکی بۆ دیاری کردون دەی سنورەکان مەبەزێنن، وچەند شتانێکی لەسەر حەرام کردوون دەی ئەنجامیان مەدەن وخۆ بەدور بگرن، وله شتانێكيش بێ دەنگ بووه وەكو ڕەحم پێتان؛ نەک لە بیری چوبێت، بۆیە ئێوەیش به دواي حوکمەکانیاندا مەگەڕێن».
نەوەوی دەڵێت: فەرمودەیەكی حەسەنه (الدارقطني) لە سونەنەكەیدا وغەیری ئەویش گێڕاویانەتەوە
«ئەگەر خەڵکی بە پێی بانگەشەی خۆیان پێیان بدرێت؛ ئەوا کەسانێک داوای ماڵ وموڵک وپارە وخوێن لە کەسانێکی تر دەکەن بە ناهەق، بەڵام بەڵگە هێنانەوە لەسەر ئەو کەسەیە کە بانگەشە دەکات (دەبێت بیسەلمێنێت)، وسوێند خواردنیش لەسەر ئەو کەسەیە کە نكۆڵی دەکات».
حەسەنە بەیھەقی وجگە لە ئەویش بەم شێوەیە گێڕاویانەتەوە، و بەشێکی فەرموودەکە لە سەحیحی بوخاری وموسلیمدا هاتووە
«الله بە هۆی منەوە لە ئومەتەکەم خۆش بووە لە سەر هەڵەکردن ولە بیرکردن ولەو شتانەی كە ناچار کراون لە سەر ئەنجامدانی».
نەوەوی دەڵێت: فەرمودەیەكی حەسەنه ابن ماجه والبيهقي بێجگە ئەوانیش گێڕاویانەتەوە
«زيان مەگەیەنن به خۆتان و به یەكتر».
حەسەنە (ابن ماجه والدارقطني) وجگە لە ئەوانیش گێڕاویانەتەوە
«تەقوای خودا بکە لە هەر شوێنێک بوویت، ودوای خراپە چاکە بکە چونکە دەیسڕێتەوە، وبە ڕەوشتی جوان هەڵسوکەوت بکە لەگەڵ خەڵکیدا».
ترمذی دەڵێت: فەرمودەیەكی حەسەنه (الترمذي) گێڕاویەتەوە
«زوهدت هەبێت لە دونیادا؛ خوای گەورە خۆشی دەوێیت، وزوهدت هەبێت لەوەی لە نێو دەستی خەڵکیدایە؛ خەڵکی خۆشیان دەوێیت».
نەوەوی دەڵێت: فەرمودەیەكی حەسەنه (ابن ماجه وغەیری ئەویش) بە چەند سەنەدێکی حەسەن گێڕاویانەتەوە