Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

1 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«کاتێک دانیشتبووین لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێک دەرکەوت وهاتە لامان، جلەکەی زۆر سپی وقژی زۆر ڕەش بوو بەشێوازێک وەک کەسی موسافیر دەرنەدەکەوت وکەسیش لە ئێمە نەی دەناسی هات دانیشت لە بەردەم پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەژنۆی چوتکرد بە ئەژنۆی ڕەسول الله وە ودەستەکانی لە سەر قاچەکانى دانا، و ووتی: ئەی موحەمەد ئیسلام چییە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئیسلام بریتیە لەوەى شاهێدی بدەیت بە (لا إله إلا الله ومحمداً رسول الله)، ونوێژ ئەنجام بدەیت وزەکات بدەیت وڕۆژووی ڕەمەزان بگریت وحەج بکەیت بۆ ماڵی خودا ئەگەر توانیت»، ووتی: ڕاست دەکەیت، (عومەر) دەڵێت: سەیر بوو بە لامانەوە، پرسیاری لێدەکرد ودەیووت ڕاست دەکەیت. پاشان پیاوەکە ووتی: هەواڵم پێبدە سەبارەت بە ئیمان؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئیمان ئەوەیە باوەڕ بهێنیت بە خودا وفریشتەکانی وکتێبەکانی وپێغەمبەرانی وڕۆژی دوایی، وباوەڕت هەبێت بە قەدەر بە خێر وشەڕی»، ووتی: ڕاست دەکەیت، هەواڵم پێبدە سەبارەت بە ئیحسان (پلەی چاکەکاری لە پەرستندا)؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خودا بپەرستیت وەکو ئەوە وابێت کە بیبینیت، هەرچەندە تۆ ئەو نابینیت بەڵام ئەو تۆ دەبینێت»، ووتی: هەواڵم پێبدە سەبارەت بە کاتی ڕوودانی قیامەت (الساعة)؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوەی پرسیاری لێکراوە زاناتر نیە لەو کەسەی پرسیار دەکات»، ووتی: هەواڵم پێبدە سەبارەت بە نیشانەکانی هاتنی قیامەت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «(أنْ تلِدَ الأَمَةُ ربَّتَها) واتە: منداڵەکان ببن بە گەورە وسەردار بە سەر بەخێوکارەکانیانەوە ، وببینیت کە کەسانی پێ پەتی وڕووت وهەژار وشوان بینای بەرز دروست دەکەن»، پاشان پیاوەکە چوو، وعومەر دەڵێت: بۆ ماوەیەک ماینەوە پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەی عومەر دەزانیت ئەوە کێ بوو پرسیاری دەکرد؟»، ووتم: خودا وپێغەمبەرەکەی دەزانن، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوە جبریل بوو هات بۆ ئەوەی ئاینەکەتان فێر بکات».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە