Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

3 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وآله وسلم- کە دەیفەرموو: خواى گەورە -تبارك وتعالی- دەفەرموێت: «ئەی نەوەى ئادەم، هەتا تۆ لێم بپاڕێیتەوە وڕەجا وتکام لێبکەیت من لێت خۆش دەبم وسەیری زۆری تاوانەکانت ناکەم. ئەی نەوەى ئادەم، ئەگەر زۆری تاوانەکانت بگاتە لای هەورەکانى ئاسمان وپاشان داواى لێخۆشبوون لە من بکەیت؛ ئەوا من لێت خۆش دەبم. ئەی نەوەى ئادەم، ئەگەر تاوانەکانت بە هێندەی زەوی بێت وپاشان بگەیتە لام وهیچ هاوبەش وشەریکێکت بۆ من بڕیار نەدا بێت؛ ئەوا من بە هێندەی ئەوە لێخۆشبوونم بۆت ئامادە کردووە».
حەسەنە (الترمذي) گێڕاویەتەوە
«لە چاکی ئیسلامەتی مرۆڤ ئەوەیە واز بهێنێت لە شتێک کە پەیوەندی بە ئەوەوە نەبێت».
نەوەوی دەڵێت: فەرمودەیەكی حەسەنه (الترمذي) وغەیری ئەویش گێڕاویانەتەوە
«تەقوای خودا بکە لە هەر شوێنێک بوویت، ودوای خراپە چاکە بکە چونکە دەیسڕێتەوە، وبە ڕەوشتی جوان هەڵسوکەوت بکە لەگەڵ خەڵکیدا».
ترمذی دەڵێت: فەرمودەیەكی حەسەنه (الترمذي) گێڕاویەتەوە