Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

20 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«میراتەكان بدەن بە میراتگرە دیاریكراوەكان، ئەوەی مایەوە بۆ نزیكترین نێرینە دەبێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«بەدڵنیاییەوە، خودا وپێغەمبەرەکەى فرۆشتنی مەی ومردارەوەبوو وبەراز وبتەکانیان حەرامکردووە». ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەی چی سەبارەت بە چەوری (ئاژەڵی) مردارەوەبوو، بۆ ڕووپۆشینی کەشتیەکان بەکاردێت، وبۆ ڕووپۆشینی (چەورکردنی) پێستەکان بەکاردەهێنرێت ، وخەڵکی بۆ مەبەستی ڕۆشنایی بەکاریدەهێنن (واتا وەکو مۆم بۆ ڕووناککردنەوە)؟ فەرمووی: «نەخێر، حەرامە»، پاشان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەوێدا فەرمووی: «نەفرەتی خودا لە جولەکەکان، خودا چەوری -بەزی- (ئاژەڵی) لەسەریان حەرامکرد، بەڵام ئەوان تواندیانەوە، وفرۆشتیان ونرخەکەیان خوارد».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«لە دونیادا وەکو کەسێکی نامۆ یان ڕێبوار بە». وئیبن عومەر دەیووت: «ئەگەر ئێوارەت بەسەردا هات ئەوا چاوەڕێی بەیانی مەکە، وئەگەر بەیانیت بەسەردا هات ئەوا چاوەڕێی ئێوارە مەکە، وئەوەندە کردەوەی چاک بکە لە کاتی لەش ساغیتدا بۆ ئەوەی سوودی بۆت هەبێت بۆ کاتی نەخۆش بوونت، وئەوەندە کردەوەی چاک بکە لە کاتی ژیانتدا بۆ ئەوەی سوودی بۆت هەبێت بۆ کاتی مردنت».
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە
«حەڵاڵ ئاشکرایە وحەرام ئاشکرایە، لە نێوانیان هەندێک شتی گوماناوی هەن کە زۆر لە خەڵکی نایزانێت، ئەوەی خۆی لە گومانەکان بپارێزێت ئەوا دین وکەسایەتی سەلامەت بووە، وئەوەی بکەوێـتە ناو گومانەکان (شوبهەکان)؛ ئەوا تووشی حەرام بووە، وەکو شوانێک کە مەڕەکانی لە دەوری خاکێکی قەدەغەکراودا دەلەوەڕێنێت لەوەدایە کە مەڕەکان بچنە ناو خاکە قەدەغەکراوەکەوە، وهەموو پادشایەک سنووری خۆی هەیە، وسنوورەکانی خوای گەورە بریتیە لە حەرامکراوەکان، ولە لاشەدا پارچە گۆشتێک هەیە ئەگەر چاک بوو؛ ئەوا هەموو لاشە چاک دەبێت، وئەگەر خراپ بوو ؛ ئەوا هەموو لاشە خراپ دەبێت ،ئەویش بریتیە لە دڵ».
سەحیحە بوخاری وموسلیم گێڕاویانەتەوە