Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

20 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
پیاوێک بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ی ووت: وەسیەت وئامۆژگاریم بکە، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «توڕە مەبە»، پیاوەکە چەند جار هەر ئەو قسەی دووبارە کردەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یش هەر دەیفەرموو: «توڕە مەبە».
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە
«خوێنی هیچ مسوڵمانێک حەڵاڵ نیە مەگەر بە یەکێک لەم سێ شتە نەبێت: زیناکەرێک کە هاوسەرگیری کردبێت، وکوشتنی نەفسێک بەهۆی ئەوەی کەسێکی تری کوشتووە، وئەوەی لە ئاینی (ئیسلام) هەڵبگەڕێتەوە (مورتەد بێت) کە خۆی جیا دەکاتەوە لە کۆمەڵی مسوڵمانان».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ھەموو کار وکردەوەیەک بە پێی نیەت ومەبەستە، وھەموو کەسێکیش بە پێی نیەتەکەی پاداشت دەدرێتەوە، بۆیە ئەو کەسەی کۆچکردنەكەی بۆ لای خودا وپێغەمبەرەکەی بێت؛ ئەوا کۆچکردنی بۆ لای خودا وپێغەمبەرەکەیەتی، وئەوەی کۆچکردنەكەی بۆ بەدەست هێنانی شتومەکی دونیا بێت یان ئافرەتێک بێت کە مارەی بکات؛ ئەوا کۆچکردنی بۆ ﻻی ئەو شتانەیە».
سەحیحە هەردوو پێشەوای فەرموودەناس ئەبو عبد الله محەمەدی کوڕی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراهیمی کوڕی موغەیرەی کوڕی بەردیزبەی بوخاری، و ئەبو حوسەین موسلیمی کوڕی حەججاجی کوڕی موسلیمی قوشەیری نیساپوری؛ لە سەحیحەكەیاندا گێڕاویانەتەوە.
«ئیسلام لەسەر پێنج پایە بنیات نراوە: شاھێدی دان بە (لا إله إلا الله ومحمد عبده ورسوله) واتە: (هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله وموحەمەد بەندە وپێغەمبەری خودایە)، و ئەنجامدانی نوێژەکان، و زەکاتدان، و حەجكردن بۆ ماڵی خودا، وڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان».
سەحیحە بوخاری وموسلیم گێڕاویانەتەوە
«فەرمانم پێکراوە کە بەرامبەر خەڵکی بجەنگم تا ئەو کاتەی شاهێدی دەدەن بە (لا إله إلا الله ومحمد رسول اللە)^، ونوێژ ئەنجامدەدەن، وزەکات دەدەن، جا ئەگەر ھاتوو ئەوانەیان ئەنجامدا ؛ ئەوا خوێن وسامانیان پارێزراو دەبێت مەگەر بە ھەق ومافەکانی ئیسلام نەبێت، ولێپرسینەوەیان لە لای خودایە». ^(واته: ھیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەڕاستی جگە لە اللە، وموحەمەد پێغەمبەر ونێردراوی خودایە)،
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەو شتانەی کە قەدەغەم کردووە (نەهیم) لێتان کردووە؛ لێی دوور بكەونەوە، وئەوەی فەرمانم پێکردوون؛ ئەنجامی بدەن بە پێی تواناتان، ئەو شتەی کە بووە هۆی تیاچوونی ئەوانەی پێش ئێوە بریتی بوو لە زۆری پرسیارکردن وناکۆکییان بەرامبەر پێغەمبەرەکانیان».
سەحیحە بوخاری وموسلیم گێڕاویانەتەوە
«هیچ یەکێک لە ئێوە باوەڕ ناهێنێت ؛ هەتاوەکو ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ براكەیشی پێی خۆش بێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«هەموو جومگەیەک لە جومگەکانی لاشەی مرۆڤ خێرێکی لەسەرە، هەموو ڕۆژێک: ئاشتەوایی بکەیت لە نێوان دوو کەسدا؛ ئەمە خێرە، ویارمەتی کەسێک بدەیت بۆ ئەوەی خۆی یان شتومەکەکانی بخاتە سەر ئاژەڵەکەی؛ خێرە، دەربڕینی وتەی جوان وشیرین؛ خێرە، وهەر هەنگاوێك دەینێیت بەرەو نوێژ (لە مزگەوت)؛ خێرە، وهەر ناڕەحەتی وئاستەنگییەک لادەدەیت لەسەر ڕێگاوبان؛ خێرە».
سەحیحە بوخاری وموسلیم گێڕاویانەتەوە