Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

111 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

گێڕەرەوە

هەموو گێڕەرەوەکان پیشان بدە (51)
«ئایا هەواڵتان پێبدەم سەبارەت بە خەڵكی بەهەشت؟ هەموو لاوازێکی بە لاواز دانراو، ئەگەر سوێند بخوات کە خوای گەورە کارێکی بۆ جێبەجێ بکات؛ ئەوا بۆی جێبەجێی دەکات، ئایا پێتان بڵێم سەبارەت بە خەڵكی دۆزەخ؟ هەموو وشک وڕەقێکی ناملکەچ کە هەر پارە کۆدەکاتەوە (تەماحكارە) ونابەخشێت وخۆبەگەورەزانە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەوەی بڵێت: (لَا إِلَهَ إِلَّا الله)، وکوفر بکات بەوەی دەپەرسترێت جگە لە خوای گەورە، ئەوا ماڵ وخوێنی حەرامە، ولێپرسینەوەی ئەو کەسە لای خوای گەورەیە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو کوشتار دەکەن دژی جولەکە، هەتاوەکو بەرد کە جولەکەیەک لە پشتیدا خۆی حەشارداوە دەڵێت: ئەی مسوڵمان، ئەمە جولەکەیەکە لە پشتمەوە بیکوژە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
عەلی -ڕەزای خوای لێبێت- پێمی ووت: «ئایا ڕەوانەت بکەم لە سەر ئەو ڕێنماییانەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- منی لەسەر ڕەوانە کرد؟ هەر پەیکەرێک یان وێنەیەکت^ بینی بیشکێنە وتێکی بدە، وهەر گۆڕێکی بەرزکراوە وڕازێندراوەت بینی تەختی بکە لەگەڵ زەویدا».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«پێنج شتم پێدراوە، بە هیچ یەكێك لە پێش من نەدراوە: پێم بەخشراوە چاندنی ترس (لە دڵی دوژمنەکان) پێش گەیشتن پێیان بە ماوەی مانگێک، وزەوی کراوە بە مزگەوت وهۆکاری پاککردنەوە بۆ من، بۆیە لە هەر شوێنێک پیاوێک لە ئومەتەکەم گەیشتە کاتی نوێژ کردن ئەوا با نوێژ بکات، وغەنیمە (دەستکەوتەکانی جەنگ) بۆ من حەڵاڵکراوە وبۆ هیچ كەسێك لە پێش من حەڵاڵ نەکرابوو، وشەفاعەت کردنم پێبەخشراوە، وپێغەمبەرانی تر دەنێردران بۆ قەومەکەی خۆیان بە تایبەتی، ومن نێردراوم بۆ هەموو خەڵکی بە گشتی».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«سوێند بە بتەکان (تاغوتەکان) وبە باوباپیرانتان مەخۆن».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
لەلای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووین وسەیری مانگی کرد لە شەوی چواردەدا (شەوی بەدردا)، وفەرمووی: «ئێوە پەروەردگارتان دەبینن هەروەکو چۆن ئەم مانگە دەبینن، بۆ بینینی تووشی هیچ ناڕەحەتیەک نابن، هەتا دەتوانن هیچ شتێک نەبێـتە ڕێگر لەئەنجامدانی نوێژ لە پێش دەرچوونی خۆر (نوێژی بەیانی) ولە پێش ئاوابوونی خۆر (نوێژی عەسر)؛ ئەوا ئەنجامیان بدەن». پاشان -ئەم ئایەتەی- خوێندەوە: «{وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ قَبْلَ طُلُوعِ الشَّمْسِ وَقَبْلَ الْغُرُوبِ} واتە: {و بەستایشی پەروەردگارت تەسبیحات بکە پێش ھەڵھاتنی خۆر وپێش ئاوا بوونیشی}».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«هەر خاوەنی زێڕ وزيوێك مافەکەى (زەکاتەکەی) نەدات؛ ئەوا له ڕۆژی قيامەتدا پزیشکی ئاگرينى بۆ ئامادە دەكرێت كه له ئاگرى دۆزەخدا سوور کراونەتەوە، لاتەنیشت و نێوچاوان وپشتی پێ داخ دەکرێت، ھەر کاتێک (پزیشکەکە) سارد بووەوە دووبارە گەرم دەکرێنەوە، له ڕۆژێکدا کە ماوەکەی پەنجا هەزار ساڵە، هەتا دادوەرى لەنێوان هەموو بەندەكاندا تەواو دەکرێت، پاشان ڕێگەی پێ نیشان دەدرێت یان بەرەو بەهەشت یان بەرەو دۆزەخ»،
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە