Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

3 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لای دوو گۆڕدا تێپەڕی، فەرمووی: «هەردووکیان ئازار دەدرێن، و لەسەر تاوانی گەورە ئازار نادرێن؛ یەکێکیان: خۆی نەدەپاراست (لەپرشی میز) لە کاتی میز کردن، وئەوی تریان: کاری دوو زمانی کردن (نەمیمە کردن) بوو (لە نێو خەڵکیدا)»، پاشان لقە دارخورمایەكی سەوزی برد، وكردی بە دوو بەش، و هەریەكێكی لەنێو گۆڕێكدا چەقاند، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، بۆچی وات كرد؟ فەرمووی: «بەڵكو سزایان لەسەر كەم بكرێتەوە هەتاوەكو وشک بونی ئەم دووڵقە دار خومایە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موعازی نارد بۆ یەمەن، پێی فەرموو: «تۆ دەچیت بۆ لای کەسانێک لە ئەهلی کتێب (گاورەکان) با یەکەم شت کە بانگەوازی بۆ دەکەیت بریتی بێت لە شاهێدی دان بە (لا إله إلا الله ومحمد رسول الله) واته: (شاهێدی دان بەوەی هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە خودا -الله- وموحەمەد پێغەمبەری خودایە)، ئەگەر لەوەدا گوێڕایەڵ بوون پێیان ڕابگەیەنە کە خودا پێنج فەرزی لە سەریان داناوە لە هەموو ڕۆژ وشەوێکدا، ئەگەر لەوەدا گوێڕایەڵ بوون پێیان ڕابگەیەنە کە خوای گەورە (زەکات) ی لە سەریان فەرز کردووە لە دەوڵەمەندەکانیان وەردەگیرێت ودەدرێت بە هەژارەکان، ئەگەر لەوەدا گوێڕایەڵ بوون ئاگادار بە لە باشترین وچاکترینی ماڵەکانیان نەبەیت، وئاگاداری نزای ستەملێکراو بە چونکە لە نێوان ئەو وخوادا هیچ پەردەیەک نییە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە پەروەردگارییەوە دەیگێڕێتەوە کە پەروەردگار دەفەرموێت: «خوای گەورە چاکەکان وخراپەکانی نووسی پاشان ڕوونی کردەوە، ئەوەی مەبەستی بوو چاکەیەک ئەنجام بدات بەڵام ئەنجامی نەدا؛ ئەوا خوای گەورە یەک چاکەی تەواوی بۆ دەنووسێت، وئەوەی مەبەستی بوو چاکەکە ئەنجام بدات وئەنجامی دا؛ ئەوا خوای گەورە دە چاکەی بۆ دەنووسێت هەتا حەوت سەد چاکە وهەتا زیاتر لەم ڕێژەیە بەچەند قات، وئەگەر کەسێک مەبەستی ئەنجامدانى خراپەیەک بوو بەڵام ئەنجامی نەدا؛ ئەوا خوای گەورە چاکەیەکی تەواوی بۆ دەنووسێت، بەڵام ئەگەر مەبەستی ئەنجامدانى خراپەیەک بوو وئەنجامی دا؛ ئەوا خوای گەورە یەک خراپەی بۆ دەنووسێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە