Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

18 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«ئەوەی سوێند بە سپاردە (ئەمانەت) بخوات؛ ئەوا لە ئێمە نییە».
سەحیحە (أبو داود وأحمد) گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاریەکی کردین کە دڵەکانى ترساند وچاوەکان فرمێسکیان کرد، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا وەکو ئەوە وابێت ئامۆژگاری کەسێکە ماڵئاوایی بکات بۆیە وەسیەتمان بۆ بکە، ئەویش فەرمووی: «تەقواى خواى گەورە بکەن، وگوێڕایەڵی کاربەدەستی موسوڵمانان بن وفەرمانەکان جێبەجێ بکەن، وئەگەرچیش بەندەیەکی حەبەشی بێت، و لەپاش من ناكۆكی زۆر دەبینن، بۆیە دەستبگرن بە سونەتی من وسونەتی خەلیفە ڕێنموێنیکراوەکان، ( بە ئەوپەڕی تواناوە دەست بەسونەتەوە بگرن)، و وریای شتە داهێنراوەکان -بیدعەكان- بن، چونکە هەموو بیدعەیەک گومڕاییە».
سەحیحە (أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
دەرچووم لەگەڵ شاندێك لە بەنی عامیر بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم-، ووتمان: تۆ سەیدی (گەورەی) ئێمەیت، ئەویش فەرمووی: «سەید (گەورە) الله یە». ووتمان: باشترینی ئێمەی لە چاكەدا، وگەورەترین دەسەڵاتت هەیە لەنێوماندا، فەرمووی: «وتەی ئاسایی بڵێن (واز بهێنن لە زیادەڕەوی کردن)، وبا شەیتان بەكارتان نەهێنێت».
سەحیحە (أبو داود وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«ئەوەى دەرفەت بدات بەکەسێک کە ناڕەحەتی لەسەرە (بەهۆی قەرزەوە)، یان شتێک لە قەرزەکەی لەسەر کەم بکاتەوە؛ ئەوا اللە دەیخاتە ژێر سێبەری عەرشی خۆی لە رۆژی قیامەتدا لە رۆژێکدا کە هیچ سێبەرێک نییە جگە لە سێبەری ئەو نەبێت».
سەحیحە (الترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«خودایە گۆڕەکەم نەکرێت بە بتێک -کە بپەرسترێت-، خوای گەورە نەفرەتی کردووە لە کەسانێک گۆڕی پێغەمبەرەکانیان کرد بە مزگەوت».
سەحیحە (أحمد) گێڕاویەتەوە
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- كاتێك دەرچوو بەرەو حونەین؛ تێپەڕ بوو بەلای دارێك پێی دەووترا (زات ئەنوات:ذات أنواط)، كە شاوبەش پەیدا کاران چەکەکانیان پیادا هەڵدەواسی، وموسوڵمانان وتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، بۆ ئێمەش دارێکی (ذات أنواط) دابنێ؛ هەروەکو ئەوان، پێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «سبحان الله! ئەمە ئەوەیە كە قەومی موسا ووتیان: {اجْعَل لَّنَا إِلَٰهًا كَمَا لَهُمْ آلِهَةٌ} [البقرة: 138]، واته: {ئەی موسا تۆیش خوایەك بۆ ئێمە بڕیار بدە وبتێكمان بۆ دابنێ لەسەر شێوەی گوێرەكەیەك هەروەكو چۆن ئەو قەومە بتیان هەیە ودەیپەرستن با ئێمەش بیپەرستین}، سوێند بە ئەوەی نەفسی منی بەدەستە ؛ شوێنی ڕێبازی ئەوانەى پێش خۆتان دەکەون».
سەحیحە (الترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«مەڵێن: خوای گەورە بیەوێت وفڵان کەس بیەوێت، بەڵکو بڵێن: خوای گەورە بیەوێت پاشان فڵان کەس بیەوێت».
سەحیحە بەكۆی ڕێگاكانی (أبو داود والنسائي -له سونەنی کوبرا- وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«ئەو پەیمانەی (جیاكارەوەی) لە نێوان ئێمەی (موسڵمان) و ئەوانی (كافردا) ھەیە ؛ نوێژ کردنە، جا ھەرکەسێک واز لە نوێژکردن بهێنێت؛ ئەوا کافرە».
سەحیحە (الترمذي والنسائي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە