Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

17 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«مەڵێن: خوای گەورە بیەوێت وفڵان کەس بیەوێت، بەڵکو بڵێن: خوای گەورە بیەوێت پاشان فڵان کەس بیەوێت».
سەحیحە بەكۆی ڕێگاكانی (أبو داود والنسائي -له سونەنی کوبرا- وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«شومیەتی شیرکە (هاوەڵدانانە بۆ خوای گەورە)، شومیەتی شیرکە، شومیەتی شیركە، -سێ جار فەرمووی-»، -پاشان ئیبن مەسعود دەڵێت-: هیچ یەکێک لە ئێمە نییە کە شتێک لە باوەڕبوون بە (شومیەتی) نەیەتە نێو دڵیەوە، بەڵام خوای گەورە -عز وجل- نایهێڵێت بە تەوەکول وپشت بەستن بە ئەو.
سەحیحە (أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«بە بەزەییەکان خواى میهرەبان ڕەحمیان پێدەکات، بەڕەحم بن لەگەڵ نیشتەجێبووانی سەر زەوی ؛ ئەو زاتەی لە سەرووی ئاسمانەکانە ڕەحمتان پێدەكات».
سەحیحە (أبو داود والترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«ئەوەی سوێند بە جگە لە خوای گەورە بخوات ئەوا کوفر یان شیرکی کردووە».
سەحیحە (أبو داود والترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«هەرکەسێک زانست وەربگرێت لە ئەستێرەکانەوە ئەوا بەشێک لە سیحری وەرگرتووە، هەرچەندێک زیاتر (فێر بێت) ئەوا (سیحری) زیاتر وەردەگرێت».
سەحیحە (أبو داود وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«مرۆڤ لە سەر ئاینی هاوڕێکەیەتی؛ بۆیە با هەریەکێکتان بڕوانێت وبزانێت هاوڕێیەتی کێ دەکات».
حەسەنە (أبو داود والترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«وەسییەت وئامۆژگاریتان دەكەم بەوەی تەقوای خودا بکەن، و گوێڕایەڵ و فەرمانبەرداری کاربەدەستی موسوڵمانان بن، ئەگەر چیش کاربەدەست بەندەو کۆیلە بوبێت، چونكە ئەوەی لە پاش من دەمێنێت ناكۆكییەكی زۆر دەبینێت، بۆیە لەو کاتەدا دەست بگرن بە سوننەت و ڕێبازی من، وسوننەت وڕێبازی جێنشینە ڕاستڕەوە ڕێنموێنیكراوەكان، (ئەم ڕێباز و سوننەتە) بە خرێکانتان بگرن، و خۆتان به‌دوور بگرن لە شتی داهێنراو و زیادە، چونکە بێگومان هەموو داهێنراوێک (بیدعەیەك لە ئاییندا) گومڕاییە».
سەحیحە (أبو داود والترمذي) گێڕاویانەتەوە
«ھەرکەسێک خۆی بە خەڵکانێک بچوێنێت؛ ئەوا بە یەکێک لە ئەوان دادەنرێت».
حەسەنە (أبو داود وأحمد) گێڕاویانەتەوە