Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

34 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە پیاوێک کە بۆ ئازایەتی شەڕ دەكات، یان بۆ دەمارگیری یان بۆ ڕیا بازی شەڕ دەکات، ئایا کام لەمانە لە پێناو خوای گەورەیە؟ ئەویش فەرمووی: «ئەوەی بجەنگێت بۆ ئەوەی وشەی خوای گەورە بەرز بێت، ئەمە لە پێناو خوای گەورەیە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
التصنيف الشرعيأعمال القلوب، أحكام ومسائل الجهاد وآدابهموضوعات الحديثفضل الجهاد، الإخلاص، الرياء
«پیاوێک دەهێنرێت لە ڕۆژی قیامەتدا وفڕێ دەدرێتە ناو دۆزەخەوە، ڕیخۆڵەکانی دەردەچێت و بە دەوریەوە سووڕ دەخوات هەروەکو چۆن گوێدرێژ سووڕ دەخوات بە دەوری بەردی ئاشەواندا، ئەهلی دۆزەخ لەلای كۆ دەبنەوە ودەڵێن: ئەی فڵان، ئەوە چیتە؟ ئایا فەرمانت بە چاکە ونەهیت لە خراپە نەدەکرد؟ دەڵێت: بەڵێ، فەرمانم بە چاکە دەکرد بەڵام خۆم ئەنجامم نەدەدا، ونەهیم لە خراپە دەکرد بەڵام خۆم ئەنجامم دەدا».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
التصنيف الشرعيصفات الجنة والنار