Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

64 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«خوای گەورە -عز وجل- دەستی ڕادەخات بە شەو بۆئەوەی گوناهکارانی ڕۆژ تەوبە بکەن، ودەستی ڕا دەخات بە ڕۆژ بۆئەوەی گوناهکارانی شەو تەوبە بکەن؛ هەتاوەکو خۆر لە ڕۆژئاواوە هەڵدێت».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
لەگەڵ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بووین ودەنگی کەوتنی شتێک بە زەویدا بیسترا، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «ئایا دەزانن ئەوە چی بوو؟»، ووتمان: خودا وپێغەمبەرەکەی دەزانن، فەرمووی: «ئەوە بەردێک بوو فڕێ درایە نێو دۆزەخ پێش حەفتا ساڵ، لەو کاتەوە هەر دەچووە قوڵایی دۆزەخەوە هەتا گەیشتە بنی دۆزەخ».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«ئایا هەواڵتان پێ بدەم بە تاوانە گەورەکان؟». سێ جار وای پێ وتن، ووتیان: بەڵێ ئەی پێغەمبەر خودا (واتە: بەڵێ پێمان بڵێ)، فەرمووی: «شیرک وهاوەڵدانان بۆ خوای گەورە وخراپەکاری بەرامبەر دایک وباوک». وپاڵی دابووە ودانیشت، وفەرمووی: «وتنی درۆ، وشاهێدیدانی درۆ». هەر ئەم قسەیەی دووبارە دەکردەوە، هەتا وتمان: خۆزگایە بێدەنگ دەبوو.
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«لە دونیادا وەکو کەسێکی نامۆ یان ڕێبوار بە». وئیبن عومەر دەیووت: «ئەگەر ئێوارەت بەسەردا هات ئەوا چاوەڕێی بەیانی مەکە، وئەگەر بەیانیت بەسەردا هات ئەوا چاوەڕێی ئێوارە مەکە، وئەوەندە کردەوەی چاک بکە لە کاتی لەش ساغیتدا بۆ ئەوەی سوودی بۆت هەبێت بۆ کاتی نەخۆش بوونت، وئەوەندە کردەوەی چاک بکە لە کاتی ژیانتدا بۆ ئەوەی سوودی بۆت هەبێت بۆ کاتی مردنت».
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە
«تاوانە گەورەکان (الکبائر): شیرک وهاوەڵدانان بۆ خوای گەورە، خراپەکاری بەرامبەر دایک وباوک، وکوشتنی نەفسێک، سوێندخواردن بە ناهەقی».
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە
«حەڵاڵ ئاشکرایە وحەرام ئاشکرایە، لە نێوانیان هەندێک شتی گوماناوی هەن کە زۆر لە خەڵکی نایزانێت، ئەوەی خۆی لە گومانەکان بپارێزێت ئەوا دین وکەسایەتی سەلامەت بووە، وئەوەی بکەوێـتە ناو گومانەکان (شوبهەکان)؛ ئەوا تووشی حەرام بووە، وەکو شوانێک کە مەڕەکانی لە دەوری خاکێکی قەدەغەکراودا دەلەوەڕێنێت لەوەدایە کە مەڕەکان بچنە ناو خاکە قەدەغەکراوەکەوە، وهەموو پادشایەک سنووری خۆی هەیە، وسنوورەکانی خوای گەورە بریتیە لە حەرامکراوەکان، ولە لاشەدا پارچە گۆشتێک هەیە ئەگەر چاک بوو؛ ئەوا هەموو لاشە چاک دەبێت، وئەگەر خراپ بوو ؛ ئەوا هەموو لاشە خراپ دەبێت ،ئەویش بریتیە لە دڵ».
سەحیحە بوخاری وموسلیم گێڕاویانەتەوە
«ئەوەی شاهێدی بدات بە ( لا إله إلا الله - هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاست جگە لە الله) و الله تاكە وهیچ شەریك وهاوبەشێکی نییە، و-شاهێدی بدات- بە (محمد عبده ورسوله - موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- بەندە وپێغەمبەری خودایە)، و-شاهێدی بدات- بە (عیسی عبد الله ورسوله - وعیسا بەندە وپێغەمبەری خودایە)، وعیسا وشەی خودایە کە ناردی بۆ مەریەم وڕۆحێکە لە لایەن خوداوە، و-شاهێدی بدات- بەوەی کە بەهەشت هەق وڕاستییە ودۆزەخ هەق وڕاستییە، ئەوا خوای گەورە ئەم کەسە دەخاتە بەهەشتەوە ئەگەر هەر کردەوەیەکی ئەنجام دابێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«پیاوێک دەهێنرێت لە ڕۆژی قیامەتدا وفڕێ دەدرێتە ناو دۆزەخەوە، ڕیخۆڵەکانی دەردەچێت و بە دەوریەوە سووڕ دەخوات هەروەکو چۆن گوێدرێژ سووڕ دەخوات بە دەوری بەردی ئاشەواندا، ئەهلی دۆزەخ لەلای كۆ دەبنەوە ودەڵێن: ئەی فڵان، ئەوە چیتە؟ ئایا فەرمانت بە چاکە ونەهیت لە خراپە نەدەکرد؟ دەڵێت: بەڵێ، فەرمانم بە چاکە دەکرد بەڵام خۆم ئەنجامم نەدەدا، ونەهیم لە خراپە دەکرد بەڵام خۆم ئەنجامم دەدا».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە