Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

5 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

ڕۆژێكیان پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لەسەر مینبەرەکەی دانیشتبوو، وئێمە لە دەوروپشتی دانیشتبووین، وفەرمووی: «ئەوەی دەترسم لەسەر ئێوە کە تووشتان ببێت لە دوای خۆم؛ خۆشی وڕازاوەیی دونیایە کە بە زۆری ڕووتان لێبکات»، پیاوێك ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا خێر شەڕ لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێدەنگ بوو، پێی ووترا: ئەوە چیتە؟ قسە دەكەیت لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەكاتێكدا ئەو قسەت لەگەڵدا ناكات؟ وپێمان وابوو وەحی بۆ دادەبەزێت؟ دەڵێت: سەروەرمان ئاڕەقێکی زۆری سڕی، وفەرمووی: «كوا پرسیاركار؟»، وادیاربوو كە پرسیارەكەی پێ باش بوو، فەرمووی: «خێر شەڕ لەگەڵ خۆیدا ناهێنێت، بەڵام هەندێك لەوەی لە بەهاردا دەڕوێت بکوژە یان ئازاردەرە، جگە لە بخۆری گژ وگیای سەوز نەبێت، دەخوات هەتاوەكو سکی دەڕەوێتەوە، دواتر ڕوو لە خۆر دەكات، وپیسی ومیز دەكات، وجارێكی تر دەخوات، وئەم پارە وسامانە سەوز و بەچێژە، چەند هاوەڵێكی چاكە بۆ مسوڵمان ئەگەر لێی ببەخشێت بە هەژار وهەتیو وڕێبوار -یان بەو شێوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی-، وئەوەی بە بێ مافی خۆی وەریبگرێت، وەكو كەسێك وایە كە هەر دەخوات وتێر نابێت، ولە ڕۆژی قیامەتدا شاهێدی لەسەر دەدات».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەی كۆمەڵەی ئافرەتان خێر بكەن چونكە پێم نیشاندرا زۆرینەی خەڵكی دۆزەخ لە ئێوەن»، ووتیان: بۆچی ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «نەفرەت زۆر دەكەن، وزۆر سپڵەن بەرامبەر مێردەكانتان، وکەم ئەقڵ وكەم ئاینداری نەبینیووە کە دەست بەسەر ئەقڵی پیاوێكی ژیر وهۆشمەند بگرێت وەکو ئێوە». ووتیان: كامە کەمی ئاینداری وئەقڵمانە ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ئایا شاهێدی دانی ئافرەت بە ئەندازەی نیوەی شاهێدی دانى پیاو نییە؟». ووتیان: بەڵێ، فەرمووی: «ئەوە لەبەر کەمی ئەقڵە، ئەگەر تووشی سووڕی مانگانە بێت؛ واز لە نوێژ وڕۆژوو ناهێنێت؟»، ووتیان بەڵێ، فەرمووی: «ئەوە کەمی ئاینداریەتی».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«خواى گەورە -عزوجل- بە خەڵکی بەهەشت دەفەرموێت: «ئەی خەڵکی بەهەشت»، دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان؛ وەڵامی تۆمان دایەوە لەپاش وەڵامدانەوە، وبەختەوەریمان پێ ببەخشە لەپاش بەختەوەری. پەروەردگار دەفەرموێت: «ئایا ڕازی بوون»، دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان، ئایا چۆن ڕازی نابین ئەوەى بە ئێمەت بەخشیووە بە هیچ یەکێک لە بوونەوەرەکانت نەبەخشیووە؟ پەروەردگار دەفەرموێت: «ئایا شتێکتان پێببەخشم لەمانە باشتر بێت؟»، دەڵێن: ئەی پەروەردگار، ئایا چی شتێک لەمانە باشترە؟ پەروەردگار دەفەرموێت: «لێتان ڕازی دەبم وپاش ئەمە هەرگیز لێتان توڕە نابم».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«مردن دەهێنرێت لەسەر شێوەى بەرانێک -کە ڕەنگی- سپیە و-هەندێکی کەم ڕەنگی- ڕەشیشی تێدایە، بانگارێک بانگ دەکات: ئەی خەڵکی بەهەشت، سەریان بەرز دەکەنەوە وسەیر دەکەن، دەڵێت: ئایا ئەمە دەناسن؟ دەڵێن: بەڵێ، ئەمە مردنە، وهەموویان بینیوویانە، پاشان بانگ دەکات: ئەی خەڵکی دۆزەخ، سەریان بەرز دەکەنەوە وسەیر دەکەن، دەڵێت: ئایا ئەمە دەناسن؟ دەڵێن: بەڵێ، ئەمە مردنە، وهەموویان بینیوویانە، پاشان سەری دەبڕدرێت، پاشان دەڵێـت: ئەی خەڵکی بەهەشت ژیانی بێ کۆتای وبێ مردن بۆتان بۆیە هەرگیز نامرن، ئەی خەڵکی دۆزەخ ژیانی بێ کۆتایی وبێ مردن بۆتان بۆیە هەرگیز نامرن، پاشان -ئەم ئایەتەى- خوێندەوە: {وَأَنْذِرْهُمْ يَوْمَ الْحَسْرَةِ إِذْ قُضِيَ الْأَمْرُ وَهُمْ فِي غَفْلَةٍ} [مریم: 39] واتە: {ئەو (ستەمکارانە) لەڕۆژی داخ و خەفەت بترسێنە کاتێک کاروباری (خەڵکی) کۆتایی پێدەھێنرێت لە کاتێکدا ئەوانە غافڵن}، وئەوانە لە غەفڵەت وبێ ئاگاییدان ئەهلی دونیا: {وَهُمْ لاَ يُؤْمِنُونَ} [مريم: 39] واتە: {وباوەڕیش ناھێنن (بەڕۆژی دوایی)}».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«دونیا خۆش وبەچێژە، وخوای گەورە ئێوەی کردووە بە جێنشینی یەکتر لەسەری بۆئەوەی بزانێت کە چۆن کردەوە دەکەن، بۆیە خۆتان بپارێزن لە دونیا وخۆتان بپارێزن لە ئافرەتان، چونکە یەکەم فیتنە وتاقیکردنەوەی نەوەکانى ئیسرائیل لە ئافرەتان بوو».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە