Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

108 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

گێڕەرەوە

هەموو گێڕەرەوەکان پیشان بدە (53)
«نەخۆشی بە ویستی خۆی ناگوێزرێتەوە، وشومیەتی لە باڵندەدا نییە، وشومییەتی لە کونە پەپودا نییە، وشومییەتی لە مانگی سەفەردا نییە، ڕا بكە (دوور بە) لە نەخۆشی گولی هەروەكو چۆن ڕا دەكەیت لە شێر».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«نمونەی هاوڕێی باش وهاوڕێی خراپ وەك میسك فرۆش ‏ وخۆشکاری كورەی ئاسن وایە، میسك فرۆش: یان هەندێكت پێدەدات (وەكو دیاری)، یان ‏لێی دەكڕیت، ویان بۆنێكی خۆشت بەسەردا دێت، وخۆشکاری كورەی ئاسن: یان جلەكانت ‏دەسوتێنێت، ویان بۆنێكی ناخۆشت بەسەردا دێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«دەستنوێژگرتن نیوەی ئیمانە، و (ووتنی) -الحمد لله- پڕکاری تەرازوی چاکەکارییە، و (ووتنی) -سبحان الله والحمد لله- نێوان ئاسمانەکان وزەوی پڕ دەکەن، ونوێژکردن نور وڕۆشناییە، وخێرکردن بەڵگەیە، وئارامگرتن ڕووناکیە، وقورئان بەڵگەیە بۆت یان لە دژت، هەموو خەڵکی بەیانی بەسەردا دێت لە هەوڵدان، یان ڕزگارب نەفسی بەدەست دەخات (لە دۆزەخ) یان نەفسی تیا دەبات (بەهۆی خراپەکارییەوە)».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«نەوەی ئادەم هیچ دەفرێکی پڕ نەکردووەتەوە شەڕتر وخراپتر لە سكی، بەسە بۆ نەوەى ئادەم چەند پاروویەک بۆئەوەى پشتی ڕێک بوەستێنن، ئەگەر ئەوە تێپەڕێندرا ئەوا با سێیەکی بۆ خواردن، وسێیەکی بۆ خواردنەوە، وسێیەکی بۆ هەناسەدان بێت».
سەحیحە (أحمد والترمذي والنسائي وابن ماجه) گێڕاویانەتەوە
«اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ الْخَيْرِ كُلِّهِ، عَاجِلِهِ وَآجِلِهِ، مَا عَلِمْتُ مِنْهُ وَمَا لَمْ أَعْلَمْ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ الشَّرِّ كُلِّهِ، عَاجِلِهِ وَآجِلِهِ، مَا عَلِمْتُ مِنْهُ وَمَا لَمْ أَعْلَمْ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ خَيْرِ مَا سَأَلَكَ عَبْدُكَ وَنَبِيُّكَ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا عَاذَ بِهِ عَبْدُكَ وَنَبِيُّكَ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْجَنَّةَ، وَمَا قَرَّبَ إِلَيْهَا مِنْ قَوْلٍ أَوْ عَمَلٍ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ النَّارِ، وَمَا قَرَّبَ إِلَيْهَا مِنْ قَوْلٍ أَوْ عَمَلٍ، وَأَسْأَلُكَ أَنْ تَجْعَلَ كُلَّ قَضَاءٍ قَضَيْتَهُ لِي خَيْرًا»، واته: «خودایە من داواى هەموو خێرێکت لێدەکەم نزیک ودووری، ئەوەى دەیزانم وئەوەى نایزانم، وپەنا بە تۆ دەگرم لە هەموو شەڕێک، نزیک ودووری، ئەوەى دەیزانم وئەوەى نایزانم، خودایە داواى هەموو خێرێکت لێدەکەم کە بەندە وپەیامبەرەکەت داواى لێکردوویت، خودایە پەنا بە تۆ دەگرم لە هەموو شەڕێک کە بەندە وپەیامبەرەکەت پەنای بە تۆ گرتووە لێیان، خودایە داواى چوونە بەهەشتت لێدەکەم وهەر کردەوە وقسەیەک ببێتە هۆی نزیكبوونەوە لە بەهەشت، وپەنا بە تۆ دەگرم لە دۆزەخ وهەر وتە وکردەوەیەک ببێتە هۆی نزیكبوونەوە لە دۆزەخ، خودایە داوات لێدەکەم هەموو قەزا وبڕیارێک لەسەرم بڕیارت داوە خێر بێت».
سەحیحە (ابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«ئەوەی بگاتەوە لای الله وبە هیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نەدابێت؛ ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە، وئەوەی بگاتەوە لای الله وهاوبەشی بۆ بڕیار دابێت؛ ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«لوتی کەسێک بداتە ئەرز وبچێتە خۆڵ؛ ئەگەر ناوى منی لەلا باسبکرێت و سەڵاواتم لەسەر نەدات، لوتی کەسێک بداتە ئەرز وبچێتە خۆڵ؛ كاتێك مانگی ڕەمەزان دێت وتەواو دەبێت بەبێ ئەوەی لێخۆشبوونی خودایی بەدەست هێنابێت، ولوتی کەسێک بداتە ئەرز وبچێتە خۆڵ؛ بگات بە دایك وباوكی لەكاتی بەتەمەن بوونیان ونەبنە هۆی ئەوەی بچێتە بەهەشتەوە بە خزمەتکردنیان».
سەحیحە (الترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«خۆشەویستترین وتە لای خوای گەورە چوارن، ئاساییە بەهەر کامیان دەستپێبکەیت: سُبْحَانَ الله، والحمد لله، ولا إله إلا الله، والله أكبر». [(سبحان الله) واتا: الله پاک وبێ گەردە و هەموو کەموڕی وعەیبێک لە ئەو دوورە، (الحمد لله) واتا: وسوپاس وحەمد بۆ الله، (لا اله الا الله) واتا: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە الله، (الله أكبر) واتا: الله لە هەموو شتێک گەورەترە]
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە