Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

108 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

گێڕەرەوە

هەموو گێڕەرەوەکان پیشان بدە (53)
«جوێن بە با مەدەن، ئەگەر شتێکتان بینی کە پێتان ناخۆش بوو، بڵێن: (االلَّهُمَّ إِنَّا نَسْأَلُكَ مِنْ خَيْرِ هَذِهِ الرِّيحِ وَخَيْرِ مَا فِيهَا وَخَيْرِ مَا أُمِرَتْ بِهِ، وَنَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ هَذِهِ الرِّيحِ وَشَرِّ مَا فِيهَا وَشَرِّ مَا أُمِرَتْ بِهِ)»، واتە: «ئەی خودایە، داواى هەر خێرێکت لێدەکەین کە بەهۆی ئەم بایەوە تووشمان دەبێت، وە ئەو خێرەی کە تێیدایە، وئەو خێرەی کە فەرمانیپێكراوە بیگەیەنێت، وخودایە پەنات پێدەگرین لە هەر شەڕێک کە بەهۆی ئەم بایەوە تووشمان ببێت، وە ئەو شەڕەی کە تێیدایە، وئەو شەڕەی کە فەرمانیپێكراوە بیگەیەنێت».
سەحیحە (الترمذي) گێڕاویەتەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وازى لە ووتنی ئەم نزایانە نەدەهێنا لە کاتی هاتنی بەیانی وهاتنی ئێوارەدا: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَافِيَةَ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَفْوَ وَالْعَافِيَةَ فِي دِينِي وَدُنْيَايَ وَأَهْلِي وَمَالِي، اللَّهُمَّ اسْتُرْ عَوْرَتِي -أَو: عَوْرَاتِي- وَآمِنْ رَوْعَاتِي، اللَّهُمَّ احْفَظْنِي مِنْ بَيْنِ يَدَيَّ، وَمِنْ خَلْفِي، وَعَنْ يَمِينِي، وَعَنْ شِمَالِي، وَمِنْ فَوْقِي، وَأَعُوذُ بِعَظَمَتِكَ أَنْ أُغْتَالَ مِنْ تَحْتِي»، واته: «خودایە داواى سەلامەت بوون وعافیەتت لێدەکەم لە دونیا وقیامەتدا، خودایە داوای لێبووردەیی وسەلامەت وعافیەتت لێدەكەم لە ئاین ودونیا وخێزان وماڵم، خودایە هەڵە وکەموکورتیەکانم بپۆشە وترسەکانم بڕەوێنەوە، ولە پێشەوە وپشتەوە وڕاست وچەپ وسەرەوەم بمپارێزە، وپەنا بە گەورەیی تۆ دەگرم لەوەى کە ڕۆ بچم بە ناخی زەویدا».
سەحیحە (أبو داود والنسائي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«چاکترین (گەورەترین) شێوازى ئیستیغفار کردن (سید الإستغفار) ئەوەیە کە بڵێیت: (اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي لاَ إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ، خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ، وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ، أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ، وَأَبُوءُ لَكَ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي، فَإِنَّهُ لاَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا أَنْتَ)^»، فەرمووی: «ئەوەی لە بەیانیدا بیڵێت بەدڵنیاییەوە، ولەو ڕۆژەدا بمرێت پێش ئێوارە، ئەوا لە ئەهلی بەهەشتە، وئەوەی لە ئێوارەدا بیڵێت بەدڵنیاییەوە، وبمرێت پێش ئەوەی بەیانی بەسەردا بێت، ئەوا لە ئەهلی بەهەشتە». ^(واتە: خودایە، تۆ پەروەردگاری منی وهیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە تۆ، تۆ منت خوڵقاندووە ومن بەندەی تۆم، هەتا بتوانم پەیمان وبەڵێنی تۆ ناشکێنم؛ ئەگەر نەمتوانى پەیمانەکە ببەمە سەر ئەوە لە دەسەوسانیمە، پەنا بۆ تۆ دەگرم لە شەڕی کردەوەکانى خۆم، بە سوپاسگوزارییەوە دان دەنێم بە هەموو نیعمەت وبەخشینێک لە لایەن تۆوە بۆ من، ودان دەنێم بە تاوان وهەڵەکانم؛ لە تاوان وهەڵەکانم خۆش بە چونکە تەنها تۆ لە تاوان وهەڵەکان خۆش دەبیت).
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە
«مردن دەهێنرێت لەسەر شێوەى بەرانێک -کە ڕەنگی- سپیە و-هەندێکی کەم ڕەنگی- ڕەشیشی تێدایە، بانگارێک بانگ دەکات: ئەی خەڵکی بەهەشت، سەریان بەرز دەکەنەوە وسەیر دەکەن، دەڵێت: ئایا ئەمە دەناسن؟ دەڵێن: بەڵێ، ئەمە مردنە، وهەموویان بینیوویانە، پاشان بانگ دەکات: ئەی خەڵکی دۆزەخ، سەریان بەرز دەکەنەوە وسەیر دەکەن، دەڵێت: ئایا ئەمە دەناسن؟ دەڵێن: بەڵێ، ئەمە مردنە، وهەموویان بینیوویانە، پاشان سەری دەبڕدرێت، پاشان دەڵێـت: ئەی خەڵکی بەهەشت ژیانی بێ کۆتای وبێ مردن بۆتان بۆیە هەرگیز نامرن، ئەی خەڵکی دۆزەخ ژیانی بێ کۆتایی وبێ مردن بۆتان بۆیە هەرگیز نامرن، پاشان -ئەم ئایەتەى- خوێندەوە: {وَأَنْذِرْهُمْ يَوْمَ الْحَسْرَةِ إِذْ قُضِيَ الْأَمْرُ وَهُمْ فِي غَفْلَةٍ} [مریم: 39] واتە: {ئەو (ستەمکارانە) لەڕۆژی داخ و خەفەت بترسێنە کاتێک کاروباری (خەڵکی) کۆتایی پێدەھێنرێت لە کاتێکدا ئەوانە غافڵن}، وئەوانە لە غەفڵەت وبێ ئاگاییدان ئەهلی دونیا: {وَهُمْ لاَ يُؤْمِنُونَ} [مريم: 39] واتە: {وباوەڕیش ناھێنن (بەڕۆژی دوایی)}».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەوەی بەڕاستگۆیی داوای شەهید بوون لە خوای گەورە بکات؛ ئەوا خوای گەورە دەیگەیەنێتە پلەی شەهیدەکان، ئەگەرچیش ئەو کەسە لە سەر جێگاکەی خۆی بمرێت».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«ئەگەر یەکێکتان چووە نێو مزگەوتەوە، با بڵێت: (اللَّهُمَّ افْتَحْ لِي أَبْوَابَ رَحْمَتِكَ)^، وئەگەر دەرچوو -لە مزگەوت- با بڵێت: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ)^^». ^(واتە: خوایە دەرگای ڕەحمەتت لەسەرم بکەیتەوە)، ^^(خوایە داواى فەزڵت لێ دەکەم).
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«خۆتان بپارێزن لە حەوت تاوانە وێرانکەرەکە^». ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەوانە چین؟ فەرمووی: «خۆتان بپارێزن لە حەوت تاوانە وێرانکەر و لەناوبەرەکە، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەوانە چین؟ فەرمووی: شیرک وهاوبەشدانان بۆ خوای گەورە، وسیحرکردن، وکوشتنی نەفسێک کە خوای گەورە حەرامی کردووە بکوژرێت مەگەر بە هەق ومافی خۆی نەبێت، وخواردنی ڕیبا (سوو)، خواردنی ماڵی هەتیوان، وڕاکردن لە ڕۆژی جیهاددا (پشتکردنە گۆڕەپانی جەنگ وڕاکردن)، وتۆمەتی زینا هەڵواسین بۆ ئافرەتە داوێن پاکە بێئاگاکان (بێ ئاگا وبەریئن لە زیناکردن)». ^(ناونراون بە حەوت تاوانە وێرانکەر ولەناوبەرەکە -الموبقات- چونکە دەبنە هۆی لەناوبردنی بکەرەکانیان لە دونیا وقیامەتدا)
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«بانگکارێک بانگ دەکات: هەتاهەتایە لەش ساغ دەبن وهەرگیز نەخۆش نابن، وهەتاهەتایە دەژین وهەرگیز نامرن، وهەتاهەتایە گەنج دەبن وهەرگیز پیر نابن، هەتاهەتایە ئاسوودە دەبن وهەرگیز ناڕەحەت نابن» ئاماژە بۆی -ئەم ئایەتە- كە خوای گەورە -عز وجل- دەفەرموێت: ﴿وَنُودُوا أَنْ تِلْكُمُ الْجَنَّةُ أُورِثْتُمُوهَا بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ﴾ [الأعراف: 43] واتە: ﴿وه‌ بانگیان لێ ئه‌كرێ ئا ئه‌مه‌ ئه‌و به‌هه‌شته‌یه‌ كه‌ ئێوه‌ بوون به‌ میراتگری و تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه‌ چاكانه‌ی كه‌ خۆتان كردووتانه‌﴾.
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە