Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

108 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

گێڕەرەوە

هەموو گێڕەرەوەکان پیشان بدە (53)
«هیچ یەکێک لە ئێوە باوەڕ ناهێنێت (بە تەواوی) هەتاوەکو هەوا وئارەزووی بە پێی ئەو ئایینە دەبێت کە پێی هاتووم».
نەوەوی دەڵێت: فەرمودەیەكی سەحیحە لە كتێبی (الحجة) گێڕاومانەتەوە بە سەنەدێکی سەحیح.
«ھەموو کار وکردەوەیەک بە پێی نیەت ومەبەستە، وھەموو کەسێکیش بە پێی نیەتەکەی پاداشت دەدرێتەوە، بۆیە ئەو کەسەی کۆچکردنی بۆ لای خودا وپێغەمبەرەکەی بێت؛ ئەوا کۆچکردنی بۆ لای خودا وپێغەمبەرەکەیەتی، وئەوەی کۆچکردنی بۆ شتومەکی دونیا بێت بە دەستی بهێنێت یان ئافرەتێک بێت کە مارەیی بکات؛ ئەوا کۆچکردنی بۆ ﻻی ئەو شتانەیە». ولە گێڕانەوەى [البخاري]دا : «کردەوەکان بەپێی نیەتەکان ومەبەستەکانە، وهەرکەسێک بەپێی نیەتەکەى پاداشت دەدرێتەوە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«هەرکەسێک چووە شوێنێک، وبڵێت: (أعوذ بكلمات الله التَّامَّات من شرِّ ما خلَق)^؛ ئەوا هیچ شتێک زیانی پێناگەیەنێت هەتا لەو شوێنە دەردەچێت». ^(واتە: پەنا بە وشە کامڵەکانى خواى گەورە دەگرم [قورئان] لە شەڕ وزیانی ئەوەى دروستیکردووە).
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«خواى گەورە نمونەیەکی بۆ چواندوین کە ڕێگایەکی ڕاستە، و لەسەر هەردوو لای ڕێگاکە دوو دیوار هەن، ودەرگای کراوەیان تێدایە، و دەرگاکان پەردە دراون، و لە لای دەرگای ڕێگا ڕاستەکە بانگخوازێک هەیە دەڵێت: ئەی خەڵکینە، هەمووتان بێنە سەر ڕێگاکە و لا مەدەن ، وبانگخوازێکیش لە سەرەوەى ڕێگاکە هەیە، ئەگەر کەسێک بیەوێت هەریەکێک لەو دەرگایانە بکاتەوە، -پێی- دەڵێت: مەینەتی بۆت؛ مەیکەرەوە، ئەگەر بیکەیتەوە دەچیتە ژوورەوە، وڕێگاکە ئیسلامە، ودوو دیوارەکە: سنوورەکانى خواى گەورەن، ودەرگا کراوەکان: شتە حەرامکراوەکانن، وئەو بانگخوازەى لەسەر ڕێگاکە وەستاوە: کتێبی خواى گەورەیە -قورئان-، وئەو بانگخوازەى لە سەرەوەى ڕێگاکە وەستاوە: ئامۆژگاریکاری خودایە لە دڵی هەموو مسوڵمانێکدا».
سەحیحە (الترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«ئەی خەڵكینە، خودای گەورە پاک وپیرۆزە وهیچ شتێک وەرناگرێت مەگەر پاک نەبێت، وخودا فەرمانی کردووە بە ئیمانداران هەروەکو چۆن فەرمانی کردووە بە پێغەمبەران، بۆیە فەرموویەتی: ﴿يَا أَيُّهَا الرُّسُلُ كُلُوا مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَاعْمَلُوا صَالِحًا، إِنِّي بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ﴾ [المؤمنون: 51]، {ئەی نێردراوانی خودا لە خۆراکی پاک و(حەڵاڵ) بخۆن وکردەوەی چاک بکەن، وبەڕاستی من بەوەی ئێوە دەیکەن ئاگادارم}، هەروەها فەرموویەتی: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ﴾ [البقرة: 172]، واته: {ئەی ئەو کەسانەی کە بڕواتان ھێناوە بخۆن لەو خواردەمەنیە پاکانەی کردوومانە بە ڕۆزیتان وسوپاستی خودا بکەن ئەگەر ئێوە ھەر ئەو دەپەرستن}، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی پیاوێکی کرد لەسەفەرێکی دوور و درێژدا قژی تێکچووە وشێواوە وجلەکەی تۆزاویە، ودەستی بەرز دەکاتەوە بەرەو ئاسمان، ودەڵێت: ئەی پەروەردگار (یا رب)!، ئەی پەروەردگار (یا رب)!، وبەڵام ئەم کەسە خواردن وخواردنەوە وپۆشاکی بەری حەرامن،و لەسەر خواردنی حەرام گەشەی کردووە، دەی چۆن وەڵامی دۆعای ئەو جۆرە کەسە دەدرێتەوە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- زۆرجار دەیووت: «يَا مُقَلِّبَ القُلُوبِ ثَبِّتْ قَلْبِي عَلَى دِينِكَ»، واتە: «ئەی ئەو زاتەی کە دڵەکان هەڵدەگێڕیتەوە دڵم جێگیر بکە لە سەر ئاینەکەت»، منیش ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، باوەڕمان بە تۆ هێنا وبە ئەوەی تۆ هێناوتە، ئایا لەسەر ئێمە دەترسیت؟ فەرمووی: «بەڵێ، دڵەكان لە نێوان دوو پەنجەن لە پەنجەكانی الله ئەویش هەڵیاندەگێڕێتەوە بە ویستی خۆی».
سەحیحە (الترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«هەرکەسێک دوو ئایەتی کۆتایی سورەتی -البقرة- بخوێنێت لە شەودا ئەوا ئەو شەوە پارێزراوە وئەوکارە بەسە بۆی».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ غَلَبَةِ الدَّيْنِ، وَغَلَبَةِ الْعَدُوِّ، وَشَمَاتَةِ الْأَعْدَاءِ»، واتە: «خودایە پەنا بە تۆ دەگرم: لە تیاچوونم بەهۆی قەرزدارییەوە، ولە زاڵبوونی دوژمن بەسەرمدا، ولە دڵخۆشبوونی دوژمنەکان بەهۆی بەڵا وناخۆشیەکانم».
سەحیحە (االنسائي وأحمد) گێڕاویانەتەوە