Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

77 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«با هیچ یەکێکتان نەڵێت: (اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي إِنْ شِئْتَ، ارْحَمْنِي إِنْ شِئْتَ، ارْزُقْنِي إِنْ شِئْتَ) واتە: (خودایە لێم خۆش بە ئەگەر ویستت، خودایە ڕەحمم پێبکە ئەگەر ویستت)، بەڵکو پێویستە سوور بێت (پێداگیر بێت) لە داواكەیدا، چونکە خوای گەورە هەرچیەكی بوێت ئەنجامی دەدات، وهیچ کەسێک ناتوانێت ناچاری بكات لەسەر كردنی هەر شتێك».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەگەر پیاو بچێتە ماڵەوە، وناوی خودا بهێنێت لە کاتی چوونە ژوورەوەی ولەکاتی خواردنی، ئەوا شەیتان دەڵێت (بە هاوڕێکانی): ئیمڕۆ هیچ شوێنێکی خەوتن وهیچ خواردنێکتان بۆ نییە، وئەگەر بچێتە ژوورەوە وناوی خودا نەهێنێت، شەیتان (پێیان) دەڵێت: شوێنی خەوتن وخواردنتان بۆ هەیە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
ئەعرابیەک هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: قسەیەکم فێر بکە کە بیڵێم، فەرمووی: «بڵێ: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، اللهُ أَكْبَرُ كَبِيرًا، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ كَثِيرًا، سُبْحَانَ اللهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ، لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ)^، ئەعرابیەکە ووتی: ئەم قسانە -زیکرانە- بۆ پەروەردگارمە، ئەی بۆ خۆم چی بڵێم؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بڵێ: (اللهُمَّ اغْفِرْ لِي وَارْحَمْنِي وَاهْدِنِي وَارْزُقْنِي)^^». ^(واتە: هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، خودا گەورەترین وشکۆدارترینە، حەمد وسوپاسی زۆر بۆ الله، پاک وبێگەردە ودوورە لە هەموو کەموکورتیەک پەروەردگاری هەموو جیهانیان، هیچ هێز وتوانایەکمان نیە مەگەر هێز وتوانا ویارمەتیەک لە لایەن خوداوە پێمان ببەخشرێت، خودا شکۆدارە -العزیز-ە، ودانایە -الحکیم-ە)، ^^(واتە: خودایە، لێم خۆش بە وڕەحمم پێبکە وهیدایەتم بدە وڕزقم بدە).
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«ئەی خەڵكینە، خودای گەورە پاک وپیرۆزە وهیچ شتێک قبوڵ ناکات مەگەر پاک نەبێت، وخودا فەرمانی کردووە بە ئیمانداران هەروەکو چۆن فەرمانی کردووە بە پێغەمبەران، بۆیە فەرموویەتی: ﴿يَا أَيُّهَا الرُّسُلُ كُلُوا مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَاعْمَلُوا صَالِحًا، إِنِّي بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ﴾ [المؤمنون: 51]، ﴿ئەی نێردراوانی خودا لە خۆراکی پاک و(حەڵاڵ) بخۆن وکردەوەی چاک بکەن، چونکە بەڕاستی من بەوەی ئێوە دەیکەن ئاگادارم﴾، هەروەها فەرموویەتی: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ﴾ [البقرة: 172]، واته: ﴿ئەی ئەو کەسانەی کە بڕواتان ھێناوە بخۆن لەو خواردەمەنیە پاکانەی کردوومانە بە ڕۆزیتان وسوپاسی خودا بکەن ئەگەر ئێوە ھەر ئەو دەپەرستن﴾، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی پیاوێکی کرد لەسەفەرێکی دورو درێژدا قژی گرژ وتێکچووە بە سەریەکدا وجلەکەی تۆزاویە، ودەستی بەرز دەکاتەوە بەرەو ئاسمان، ودەڵێت: ئەی پەروەردگار (یا رب)، ئەی پەروەردگار (یا رب)، وخواردنەکەی حەرامە، وخواردنەوەکەی حەرامە، وجلەکەی حەرامە (بە پارەی حەرام کڕیویەتی)، و لەسەر خواردنی حەرام (گەورە بووە)، چۆن وەڵامی ئەو جۆرە کەسە دەدرێتەوە؟».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«هەندێک زیکر هەیە هەرکەسێک بیانخوێنێت لە پاش هەموو نوێژێک؛ ئەوا بێبەش ودۆڕاو نابێت: (سبحان الله) سی وسێ جار، و(الحمد لله) سی وسێ جار، و(الله أکبر) سی وچوار جار».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
لەگەڵ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بووین ودەنگی کەوتنی شتێک بە زەویدا بیسترا، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «ئایا دەزانن ئەوە چی بوو؟»، ووتمان: خودا وپێغەمبەرەکەی دەزانن، فەرمووی: «ئەوە بەردێک بوو فڕێ درایە نێو دۆزەخ پێش حەفتا ساڵ، لەو کاتەوە هەر دەچووە قوڵایی دۆزەخەوە هەتا گەیشتە بنی دۆزەخ».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«ئایا هەواڵتان پێ بدەم بە تاوانە گەورەکان؟». سێ جار وای پێ وتن، ووتیان: بەڵێ ئەی پێغەمبەر خودا (واتە: بەڵێ پێمان بڵێ)، فەرمووی: «شیرک وهاوەڵدانان بۆ خوای گەورە وخراپەکاری بەرامبەر دایک وباوک». وپاڵی دابووە ودانیشت، وفەرمووی: «وتنی درۆ، وشاهێدیدانی درۆ». هەر ئەم قسەیەی دووبارە دەکردەوە، هەتا وتمان: خۆزگایە بێدەنگ دەبوو.
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
كە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: خواى گەورەی بەرز وشکۆدار دەفەرموێت: «من بە گوێرەی گومان بردنی بەندەکەمم بە من، من لەگەڵ بەندەکەمم كاتێك زیکر ویادی من دەکات، ئەگەر لە نەفسی خۆیدا یادی من بكات؛ منیش لە نەفسی خۆمدا یادی ئەو دەكەم، ئەگەر لە كۆڕ وكۆبوونەوەیەكدا یادی من بكات؛ ئەوا من لە كۆڕ وكۆبوونەوەیەكی خێرتر لە ئەوان یادی دەكەم، ئەگەر بستێک لە من نزیک ببێتەوە ئەوا من باڵێک لە ئەو نزیک دەبمەوە، ئەگەر باڵێک لە من نزیک ببێتەوە ئەوا من چوار باڵ (باعێك) لە ئەو نزیک دەبمەوە، ئەگەر بە ڕێكردنەوە بێت بۆ لام ئەوا من بە خێراییەوە دێم بۆ لای».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە